سه‌رده‌شت عوسمان سونبولی ئازادیه. بۆ یادی سه‌رده‌شت , بۆ به‌رگری له ئازادی ڕاده‌ربڕین , بۆ ئازادی سیاسی گرنگه بێینه مه‌یدان.
09/06/2010, 12:00 (GMT+1)

یاده‌وه‌ری یه‌که‌م له ڕۆژی 12/06/2010 له سه‌نته‌ری شاری له‌نده‌ن له ترافاڵگه‌رسکوێرTrafalgar square)) کاتژمێر 00 16.بۆ.19.00
بۆ به‌رز ڕاگرتنی ئه‌م یاده بۆ به‌رز راگرتنی گیانی مرۆڤ له کوردستاندا به گوڵێك
و مۆمێك ئه‌م یاده پیرۆزبکه‌ین.
وه یاده‌وه‌ری دووه‌م/ رۆژی سێ شه‌ممه ڕێکه‌وتی 15/06/2010
کاتژمێر 18;30 بۆ 21;30
له‌م ناونیشانه‌ی خواره‌وه;
(Abrar foundation 45 crawford place London W1H 4LP )
ئه‌م یاده له کوردستان و له چه‌ند وڵاتێکی جیاوازدا یاد ده‌کرێته‌وه بۆیه گرنگه ئێمه‌ش وه ک دانیشتوانی وڵاتی به‌ریتانیا که گرنگی خۆی هه‌یه، ئه‌م مه‌راسیمه به‌رز ڕابگرین.
ئاماده‌بونتان به‌رز ڕاگرتنی نرخی ئازادیه و به‌رگرتنه له تیرۆریستان . وه‌هه‌روه‌ها به‌و ئومێده‌ین پێکه‌وه چالاکیه‌کانمان چڕوپڕترو تۆکمه تر بکه‌ین و سه‌نگه‌ری ئازادی به هێز بکه‌ین هه‌میشه به‌رده‌وام بین.
به هیوای دیدارتان
کۆمه‌ڵگای کوردی / به‌ریتانیا
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان









