کاتی ئەوە هاتوە "مەسعود بارزانی" هاو شێوەکەی خۆی بۆ موسڵ بنێرێت
12/06/2014, 12:00 (GMT+1)

بۆ ئەو رووداوە بەندە ووتارێکی لەو بارەیەوە نووسی.
http://www.kurdistanpost.com/view.asp?id=fe6812f4
ئەوە ماوەی پێنج ڕۆژە تیرۆریستانی بەعسی کۆن و ئەنفالچییەکان بەناوی گروپێکی ئیسلامییەوە کە ناوی خۆیان ناوە داعش هاتونەتە سنوری نیشتمان خەریکی داگیرکرنی شار بەشاری داگیرکراومانن ، سەمەرە لەوەدایە سەرۆکی هەرێم دوو سێ هەفتەیە کوردستانی بەجێ هێشتووە و چۆتە سویسرە و لە خانووە قەشەنگەیەیدا خۆی مەڵاس داوە، تەنها بە تەلەفون قسە دەکات و فەرمان دەردەکات. هەڵبەتە ئەم ماستە موویەکی تێدایە، و دەیزانی کەوا داعش ئەم هێرشەیان بەدەستەوەیە، لە رێگای تورکیا و سعودییە و قەتەر و هاوپەیمانەکانی خۆیانەوە ئەم کارەیان بەدەستەوەیە، ئەمە یەکەمجار نییە لە کاتی ئاوادا ئەم سەرۆکە ترسنۆکە کوردستان جێ دەهێڵێت، ئەمڕۆ ڕێک لەو کاتانە دەچێت کە تورکیای فاشی خەریکی هێرش کردن بوو بۆ سنورەکان و سەرۆکی هەرێم کە مەسعود بارزانی یە خۆی وونکرد و دوای ووتی کاتی دانهەڵکێشانی بووە لای دکتۆر . مەسعودو کوڕە قارەمانەکانی لەم ڕۆژانەدا هیچ دەر ناکەون و بەڵام کاتێک خۆشی دێت لەپێشەوەن بەتاقم و تفەنگەوە دێن و وێنەیان دەگرن.، کاک مەسعودە هەر جارێک قسە دەکات هەمیشە باسی پێشمەرگایەتیمان بۆ دەکات . دەگێڕنەوە جارێک کاک مەسعود لای شنۆ کە دەیەوێت بچێت بۆ وێنە گرتن بۆ لای خواکورک، تۆپباران دەست پێدەکات کاک مەسعود دەڵێ : هەڤالان گەر خوێن زەرد بێت ، ئەوە من برینار بووم .ئەوە هەموو پێشمەرگایەتییەکەی کاک مەسعود بووە کە لە ماوەی ٥٠ ساڵ پێشمەرگایەتی پێفرۆشتینەوە .
ئەرێ ئەمڕۆ پێشمەرگە لەناو خەڵکدا نەبێت ،ئەی کەی دێت و خۆت نمایش دەکەیت ، تەنانەت مەسعود ئازایەتی ئەوەشی نییە هاوشێوەکەی خۆشی بنێرێت بەرەو موسڵ ، چونکە هەر زوو ووتی "کورد تەماحی لەموسڵ نییە " .
سبەینێ کە هەموو شتێک هێمن بوەوە ئەوە مەسعود دێتەوەو دەست دەکاتە بە هەڕەشەکردن و فشە هەڵوێست، دەنا ئەوەتانێ سوپاسالارەکەی پارتی بەبەرد بارانی خەڵکی ناوچەکەی چۆڵ کرد، با مەسعود بارزانی پاڵی لێنەداتەوە چونکە مێژوو بۆمان دەگێڕێتەوە کە کۆیلەکان هێندە درێژە بەژیان دەدەن تا بێدەنگن. بەهیوام کورد لە باشور بڵێت بوەستە سەرۆکی ماوەبەسەرچوو تۆش وەک باوکت لەلێقەوماندا بۆ خۆت ون دەکەیت و رادەکەیت؟
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان









