<

پارتى بەرەو پەرتەوازەبوون و هەلپڕوشان

06/12/2010, 12:00 (GMT+1)


چى لە دواڕۆژى ئەم پارتە چاوەڕوان بكرێ بەهۆى بەرژەوەندى شەخسى و قۆرخكردنى دەسەڵات و دەستبەسەراگرتنى مافى گشتى, پاوانخوازى و تەماعى و خۆ فەرزكردن , رۆژ لەدواى رۆژ ململانێكان لە نێو ریزەكانى ئەم حزبە روو لە زیادبوون و سەرهەڵدانى كوتلەى جۆراوجۆر و دژایەتى كردنى یەكتر، بەڵام ئەوەى كە زۆر بەرچاو و زەقە هەردوو كوتلەى مەسرور و نێچیرە كە هەموو رێكخستنەكانى حیزب و نێوەندە حكومیەكانى گرتۆتەوە , لەنێو كادیرو ئەندامانى پارتى بە دوو شێوە كوتلە ناوى دەبەن ئەوانیش كوتلەى حكومى و كوتلەى حزبیە، كوتلەى حكومى ئەوانەن كە بەهۆى حزب و تەزكیەى حزبیەوە پۆستى حكومیان وەرگرتووە و لێیدەخۆن ئەمەش بە پاڵپشتى نێچیرڤانە هەربۆیەش پێى دەڵێن كوتلەى نێچیر، كوتلەى دووەمیش ئەوانەن كە لە حیزب چاك لێى دەخۆن و لەگەڵ حكومیەكان ناكۆكن بە (كوتلەى مەسرور) ناسراون، كوتلەى نێچیر لەحكومەتدا بریتیە لە وەزیرەكان و پارێزگاكان و بەڕێوەبەرە گشتیەكان و راوێژكار و پۆلیس و كارمەندانى راگەیاندنى حكومى، كوتلەى مەسرور بریتیە لە پاراستن و رێكخراوە پیشەییەكان و جەماوەرییەكان و لقەكانى حزبى و ئاسایش و دەزگا راگەیاندنە سەربەخۆكانى پاشكۆى حزب و سەنتەر و رێكخراوەكان، كوتلەى مەسعود بارزانیش بریتیە لە سوپا و وەزارەتى پێشمەرگەو فەرماندەییەكان و مەكتەبى سیاسى و مەكتەبى ناوەندى رێكخستن و مەكتەبى كۆمەڵایەتى و ئەیلول و ئەندامانى كادیرە كۆنەكان، ئەگەر سەرنج بدەیە دەزگا راگەیاندنەكانى پارتى ئەوا بە ئاسانى هەست بەو جیاوازى و دژایەتى كردنَانەى یەكتر دەكەى، بەنمونە كەناڵى سەتەلایتى كوردستان لە زۆربەى هەوالەكانیدا پارێزگارى هەولێر وەلاوە دەنێ هەروەها هێندە گرنگیش بە هەواڵە حكومیەكان نادات بەپێچەوانەوەش كەناڵى ئاسمانى زاگرۆس زۆر گرنگى بە پارێزگارى هەولێر دەدات و بە هیچ شێوەیەكیش گرنگى بە لقەكانى حزبى نادات بەتایبەتیش لقى دوو، ئەگەر هەر هەواڵێك پشتیوان سادقى تێدابێ ئەوا ئەم كەناڵە لەشاشەى تیفى پیشانى نادات و كامێراى لەسەر لا دەدات یا دەیپچڕێنێ , هەروەها هەر بەرنامەیەك ئەگەر خەڵكى تێدا بەشدارپێبكرێ یا مێواندارى بە رنامەیەك بكرێ ئەوا لە سەتەلایتیەكەیتر بەهیچ جۆرێك میواندارى ناكرێتەوە، رادیۆكانیش هەمان ئاراستەیان هەیە رۆژنامەى خەبات گرنگى بە حیزب دەدات و هەولێر پۆستیش بە پارێزگا و حكومەت, گوڵانیش دژایەتى توندى حزبیەكانى گرتۆتە بەر، پارتى ركابەرییەكى زۆرى كەوتۆتە ناوى نە بەكۆنگرە و نەبە گۆڕینى پڕۆگرامى حزب هاوسەنگى ناگەڕێتەوە، چاودێرانى دەرەوەى پارتى كۆنگرەى13 بە كۆنگرەیەكى شومى پارتى وەسف دەكەن كە سەرەتایەك دەبێ بۆ پەرتەوازەبوون و لێك هەڵوەشان و هەڵپڕوشانى ریزەكانى ئەم حزبە.
 
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست