كێ براوەیە هێرش عبدالرەحمان، یان قوباد تالەبانی؟
26/02/2009, 12:00 (GMT+1)

قوباد كەسایەتیكی زۆر لاوازی هەیە زۆر میزاجی یە دژی هەموو كەسیكە كە تواناكانی لەو (قوباد) زیاتر بیت لە ماوەی پینچ سال كاردنیدا من لە نزیكەوە چاودیرم كردوە هیرش بەو توانایەیی كە هەیبوو كۆنترۆلی تەواوی نوینەرایەتی حكومەت و یەكیەتی كردبوو هەولی دابوە خەلیكی خۆمان ئەم نوینەرایەتیانە بە هی خۆیان بزانن هەولی زۆریدا پیگەی خۆی بەهیزبكات لەناوكوردەكانی ئەمریكا سەركەوتوو بوو لەم كارە بۆیە قوباد لە كەرتی واشنتن كومەلیكی زۆر ماستاوچی زۆری لە دەوری خۆی كۆكردەوە بۆ ئەوەی دژایەتی هیرشی پی بكات كە هەر یەك لەمانە پارەیكی باشیان لە قوباد وەرگرتبوو ئەم كەسانە ژمارەیان 10 كەس ئەبیت هەموویان ئەندام كەرتی واشنتنن بون ئەتوانن پرسیار بكەن ئەم ماوەیەهیرش ببو بە مونافیسیك بۆ قوباد كە نەی ئەتوانی تحمیلی بكات,تەنها كەسیش بووكە ماستاو و ستایشی نە ئەكرد
هیرش كوری كابرایكی جوتیاری دەڤەری قەلادزیە باوەر بكەن زۆر شانسی خۆ دەولەمەندبوونی لە بەردەمدا بووە دژی ئەوە بوو كە بە پارەی ینك و خەلكی كوردستان خوی دەولەمەند بكات ئیمەو زۆربەی هاوریكانم سەرزنشتیمان دەكرد لەسەر راستگۆی كە بەم شیوە كار دەكات كەسانی نزیكی ئەو ئەوان هەموویان پارەی زۆرو سەیارەو مالی باشیان هەیە هیرش هیچ,.
كاتیك دەست لە كاركیشانەوەكی هیرشم بینی زۆر پیم ناخۆش بوو تەنها ئومیدیك بوو بۆ كوردەكانی ئەمریكاو كەنەدا چونكە زۆر ریزی هەموومانی دەگرت بە هەموو جیاوازیەكانمانەوە,وە پیشم خۆش بوو كە ئامادە نەبوو لە پیناو پارەو پۆستا دەستبەرداری ئەم كەسایەتیە جوانە بیت كە زۆر كەس ئیستا هەموو شتیكی لە پیناودا داناوە لە كۆتایدا ئەلیم كی دەبیت براوە بیت هیرش عبدالرحمان كە تواناكانی لەوی كۆیكردوە یان قوباد تالەبانی كە لەبەر باوكی و لەم شوینە دانراوە.
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان









