پێشنیارێك بۆ (كەمپینی سەرۆك تۆمان ناوێت)
01/03/2011, 12:00 (GMT+1)

1. پێویستە بۆ ئەو مەبەستە سایتێك (ماڵپەر) بكەنەوەو خەڵكى شوێنەكانى دوورە دەست یان كوردانى تاراوگە لەو رێگەیەوە دەنگ دەبات. دەبێ فۆرمى تایبەت بۆ ئەو مەبەست دابنرێت.
2. لەئێستادا چوارچێوەى كارەكەتان بچوك و لەقاڵب دراوە، بۆیە پێویستە لەناو زانكۆ بێنە دەرەوەو لە (سەراى ئازادى) خێوەت هەڵكەن و دەست بكەن بە واژوو كۆكردنەوە، بەرلەوەى خۆپیشاندانەكانى سەراى ئازاى كۆتایی بێت، چونكە دڵنیام زۆربەیان واژووى دەكەن.
3. نابێ كەمپینەكە یان واژوو كۆكردنەوە هەر لە ناوچەرگەى شارى سلێمانیدا قەتیس بمێنێ، بەڵكو پێویستە لەسەرجەم شار و شارۆچكەكانى كوردستان، بەتایبەتى هەولێر و دهۆك، كەمپین بكەنەوە.
4. بەم شێوازەى ئێستاتان كارەتان خاوە، بۆیە پێویستە لقەكانتان زیاد بكەن و لەماوەى هەفتەیەكدا زیاتر لەو رێژەیە كۆ بكەنەوە.
خوازیارم پێشنیارەكانم بەهەند وەربگیرێت، هەر سەركەوتوو بن.
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان









