نامەیەكى كراوە بۆ بەڕێز وەزیرى خوێندنى باڵا‌و تۆژینەوەى زانستى ...
28/07/2010, 12:00 (GMT+1)

ئەوەتا لە كۆلێجى تەكنیكى سلێمانى تاقیكردنەوەى دەورى دووەم لە 21/8 دەست پێ دەكات بۆ ئەوەى نەكەوێتە جەژنەوە وەكو ئەو وایە خوێندكاران زۆر دڵیان خۆش بێت، لە زانكۆى سلێمانى لە 1/9 دەست پێ دەكات وەكو خۆیەتى و نەگۆراوە ئەوەش زانكۆى سەلاحەدینە لە 13/9 دەست پێ دەكات....
ئێمەى خوێندكار‌و قوتابیان ژیانمان لەسەر ئەم چەند ڕۆژە بەندە بەڵك بەڕێزتان هیممەت بكەن و وەكو زانكۆى سەلاحەدینى لێ بكەن، ئێمە چى بكەین جەژن كەوتۆتە ئەم وەختەوە بۆ لەسەر حسابى ئێمە بێت و كاتى ئێمەى بۆ دابین ئەكەن؟
د. ئه‌حمه‌د دزه‌یی، سه‌رۆكی زانكۆی سه‌لاحه‌دین، هۆكاره‌كه‌ی ده‌گه‌ڕێنێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی كه به‌شێكی تاقیكردنه‌وه‌كان له ناو مانگی ره‌مه‌زان دهكرێتو به‌شێكی تری ده‌كه‌وێته دوای جه‌ژن، كه ئه‌مه‌ش كێشه بۆ مامۆستایان‌و خوێندكار قوتابی دروست ده‌كات بۆیه ئه‌نجومه‌نی زانكۆی سه‌لاحه‌دین به‌پێویستی زانی تاقیكردنه‌وه‌ی خولی دووه‌م دوا بخرێت "تاقیكردنه‌وه‌كان له 13/9/2010 ده‌ست پێده‌كات.
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان









