دوا بڕیارمان (گروپی جاسمن ڕیڤلوشن - شۆڕشی نێرگز) بخوینهوه..
23/04/2011, 12:00 (GMT+1)

ئیتر له مه ودوا هه ر بانگه وازێک بۆ زامنکردنی ژیانی سیاسی و په شداربونی یه کیه تی و پارتی و بنه ماڵه ی جه لال و مه سعود و هاوپه یمانه کانیان و ده سه ڵاته که یان و به شداریکردنیان له ژیانی سیاسی دا ده چێته خانه ی تاوان و خیانه تی نه ته وه ییه وه چونکه ئه وانه به هه زاران تاوانیان به رامبه ر به گه لی کورد له هه رچوارپارچه که ی کوردستان ئه نجام داوه و حزبه کانیان حزبی تیرۆریستین و ده سه ڵاته که یان فاشی و ئه فله قی و میلیشیای و دیکتاتۆریه و ده بێت حزبه کانیان و ده سه ڵاته کیان هه ڵوه شێته وه و ده بێت خۆشیان دادگای بکرێن و بخرێنه زیندانی تاوانه کانه وه و سه روه تو سامانه دزراوه کانیشیان بگه ڕێنرێته وه بۆ گه ل! له کۆتایدا داوا له سه رجه م نوسه ران و ڕۆشنبیران و گشت چین و توێژه کانی گه لی کورد ده که ین که هه مو هه وڵێکیان له ڕێگه ی خه باتی مه ده نی و شارستانیانه وه بخه نه گه ڕ بۆ هه ڵوه شانه وه ی ئه و حزبه تیرۆریستانه و هه ڵوه شانه وه ی سه رله به ری ئه م ده سه ڵاته به زۆر سه بێنراوه و به دادگای گه یاندنی سه رانی هه ردوو بنه ماڵه ی مه سعود و جه لال و هاوپه یمانه کانیان و گه ڕاندنه وه ی سه روه تو سامانی دزراوی ئه م نیشتیمانه بۆ هێزو ده سه ڵاتی پێکهێنراوی گه ل، ئه وه ی ماوه ته وه بیڵێین ئه وه یه که ئینسانی چاک له ناو ئه م ده سه ڵاته دا نیه و ئه وه ی له ناو ئه م ده سه ڵاته دا بێت و کار له گه ڵ ئه م ده سه ڵاته دا بکات یاخود به رده وام له م ده سه ڵاته دا بمێنێته وه ده چێته ڕیز و خانه ی داوانبارانه وه.
دوا بڕیاریشمان به رده وامی دانه به خۆپیشاندان و مانگرتن و خه باتی شارستانی و مه ده نیانه بۆ گه شتن به
سه رجه می دا خاوزیه کانمان.
بژی هێزی گه ل به ڵێ بۆ کۆتای هێنان به م ده سه ڵات و حزبه تیرۆریست و دیکتاتۆرو داگیرکه رانه! به ڵی بۆ به دادگای گه یاندنی سه رجه م تاوانباران.
http://www.facebook.com/shorshinergz
http://www.facebook.com/home.php?sk=group_137117789687057&ap=1
گروپی جاسمن ڕیڤلوشن - شۆڕشی نێرگز
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان









