گەورەترین مژدە، دەزگایەک بۆ زیاتر ڕیسواکردنی چەتە و مافیاکانی بەرزانی و تاڵەبانی
29/08/2012, 12:00 (GMT+1)

http://www.balkaninsight.com/en/article/kosovo-gang-stole-millions-from-kurdish-vip-in-spain
هەر ئەمڕۆش هەمان ڕۆژنامەی ئەلیکترۆنی، بڵاو کردەوە کە یەکێک لە و دزانەی کە دوو ملێۆن یۆرۆیان لەکوڕهکهی مەسعود دزیوە دەسگیرکراوە، هەمان سەرچاوەی پێشوو. بەکورتی ئێمە کورد پێویستیمان بە پڕوپاگەندە، یا درۆ هەڵبەستن نیە، بۆ زیاتر ڕیسواکردنی سەرانی مافیاو چەتەی باشووری کوردستان، جەلال و مەسعود، کە سامان داهاتی ووڵاتێکیان بۆ خۆیان قورخ کردوە و گەلیان دووچاری برسێتی و ناهامەتی کردوە، بەڵکوو هەروەک باسمان لێوە کرد، کە هێندەی کەرەسەر ڕیسواکردنی ئەو دوومافیایەمان لەبەردەستدایە، کە سەدان ڕادێۆ فریایی پەخشکردنی ناکەن.
بۆ نمونه: هەر دوێنی ٢٦ی ٨ی ٢٠١٢ لە بەرگی یەکەمی پڕوپاگەندی فرۆشگای (نێتۆ) ی سویدی، وێنەی ڕادێۆیەیەکی نوێی بڵاو کردەوە، کە سیتێمی (وی، فی) تێدا دامەزراوە، ئەو سیستێمی (وی،فی) یە دەتوانێت، کەلە هەر کوون و کەلەبەرێک ئەم جیهانە گوێداری بکرێت، واتا هەرکەسێک لەئاستی خۆیەوە دەتوانێت، سیستێمی ڕادێۆی ئەنتەرنێتی دابمەزرێت، لەهەر چوارپارچەی کوردستاندا، دەنگتان ببیسترێت. هەر ئێستاش دەیان ڕادێۆی لەو شێوە لەسەر تۆڕی ئینتەرنێتدا هەیە، کە و زەحمەتی کاری زۆری پێویست نیە، بۆ نمونە ڕادێۆ کورد میکس.....هتد.
ئیتر ئومێدە کە قۆڵی مەردانەی لێهەڵکەن و با کەسانی پسپۆڕ و قسەکەر بێنە مەیدان لە پێناو ڕاماڵێنی هەردوو بنەماڵەی چەتەو مافیاو خوێنخۆری هەژرانی کورد، بە هیوای سەرکەوتنتان.
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان









