ڕۆژی شه‌ممه 17-10-2009 کاتژمێری 12:00 تا 15:00 له گۆڕه‌پانی Sergelstorg کۆبوونه‌وه و خۆپێشاندان ئه‌کرێت ، دژی تێرۆریزم و بۆ هاوکاریی له‌گه‌ڵ پێکها
06/10/2009, 12:00 (GMT+1)

داوا له هه‌موو هێز ، ڕێکخراو ، یانه و داموده‌زگا شارستانییه‌کان و هه‌موو ڕۆڵه‌کانی ڕه‌وه‌ندی عێراقیی له سه‌راپای سویددا ئه‌که‌ین که پێکه‌وه به‌شداریی بکه‌ن له ڕۆژێکی عێراقییدا دژی تێرۆر و ده‌ربڕینی ناڕه‌زایی به هۆی تێکچوونی باری ئارامیی و ئاساییشه‌وه و بوونی بێتاوانان به نیشانه له‌و تێرۆرانه‌دا.
مه‌به‌ستی کۆبوونه‌وه و خۆپێشاندانه‌که له ناوجه‌رگه‌ی ستۆکهۆڵم دا ، بۆ جوڵاندنی ڕای گشتیی جه‌ماوه‌ریی و ڕه‌سمیی سویده و بۆ داواکردنه له ڕاگه‌یاندنه‌کان و حیزبه سیاسییه‌کانی سوید و پارله‌مانتاره‌کان که له‌گه‌ڵ عێراق ببن و تێرۆر ڕیسوا بکه‌ن و داوا له ده‌سه‌ڵاتداران و حکومه‌تی عێراق بکه‌ن که ئاساییش دابینبکه‌ن و به‌رپرسیاربن له دابینکردنی ژیانێکی ئارام و شایسته و به‌رده‌وام بۆ هه‌موو ڕۆڵه‌کانی گه‌لی عێراق به بێ جیاوازیی.
داوا له هه‌موو عێراقییه‌کانی سوید ئه‌که‌ین ، له هه‌موو ئایین و نه‌ته‌وه‌کان که یه‌کڕیز بن له‌م چالاکییه نیشتمانیی و دیموکراتییه‌دا دژی تێرۆر و له‌پێناوی ئاساییش و ئاشتیی و هاونیشتمانیی هاوتا له عێراقی ئهزیزماندا.
کۆمیته‌ی ڕێکخه‌ری چالاکییه‌که
بۆ په‌یوه‌ندیی:
سامی المالح 0735762775
حیاەججو 0703303291
نبیل تومی 0735253914
پۆلازێندانی 0737003722
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان









