وەڵامێك بۆ كوردستان پۆست دەربارەى یارمەتى حزبى سۆسیالست
17/02/2009, 12:00 (GMT+1)

من با وەك بەرپرسى مەڵبەندى گەرمیانى حزبى سۆسیالست چەند راستییەك بخمە روو لەو بارەیەوە چونكە هەركەسێ وتویەتى سێ مانگە یارمەتى نەدراوە دوورە لە راستییەوەو لە هەر كادرێكى حزب بپرسن بزانە وایە یان نە ئێمە وەك حزب بڕیارمانداوە بە پێى ئەو كەمە(بوجەیە) كە لە حكومەتى هەرێم وەرى دەگرین یارمەتى دابەش دەكرێت هەرچەندە یارمەتییەكانیش ئەوەندە كەمن لە باسكردن نایە و با كوردستان پۆست و خوێنەركانیش ئەوە بزانن هەر كادرێكى ئەم حزبە (25) هەزار دینار پارەى چاپ وەردەگرێ ئێباشە ئەمە یارمەتى و موچەیە تا حزب بیخوات چەندین جاریش وەك حزب لە كۆبونەوە كانماندا بە وردى لە یەكمانداوەتەوە ئەو بڕە پارەیە بەش ناكات و زۆر كەمە دەردرێت بە حزب ، بەڵام دەبوایە كوردستان پۆست ئاماژەى بە سەختى ژیان وكارى سیاسى رێكخستن و كادرانى حزیى سۆسیالست بكردایە كە كەرامەت و شەرفێكى گەورەیە كە بەو كەمە یارمەتییەوە درێژە بە خەبات و تێكۆشانى خۆى دەدات و زۆرمان سەرمان نەوى نەكردووە بۆ پارەو سەریش نەوى ناكەین ئەگەر ئەو كەمە یارمەتییەى كادرانیش نەمێنێ ئەم حزبە درێژە بە كارى سیاسى خۆى دەدات ئەم قسانشتان لا سەیر نەبێ چونكە دڵنیاتان دەكەمەوە تەنها ماوەیەكى كەمە یارمەتیمان وەرنگرتووە هۆكارەكەش ئەوەیە كە پیشتر لە سەرەتاى مانگەوە لە حكومەت پارە وەردەگیرا بەڵام بە هۆى یەكخستنەوەى وەزارەتى پەیوەندارەوە ئەم یارمەتییە دواكەتووە لەو وادەیەى كە پێشتر وەرمانگرتووە وایش بریارە لە 25 مانگ بە دواوە وەرى بگرین . هەر ناهەقى ئەو هەواڵەش وایلێكردم ئەمە راستییە بنوسم . چونكە لە هەواڵەكەدا ڕەگەزێكى بانگەشەى تیایە و داوا لە هەڤاڵانى حزب دەكات كە دەست لە حزب هەڵگرن ئەمەش گوایە هەڵوێسمان نییە بە دڵنیایەوە هەڵوێستمان زۆر لەوە گەورەترە كە بۆ پارە حزب بە جێبهێڵین .
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان









