<

چەند زانیارییەكى گرنگ لەسەرمنداڵانى (ئۆتیزم)

06/10/2010, 12:00 (GMT+1)

ئۆتیزم / بریتیە لەتێك چونى ئاڵۆزى گەشە لەتەمەنى پێش باخچە دیاردەكانى ڕوودەدات واتەلە(3) ساڵیەوە هەروەهاتێك چوونى فرمانەكانى مێشك ودەمار .
ئۆتیزم (التوحد) یان گۆشەگیرى شەش جۆرە:-
1-توحد كلاسیكى (گەیاندنى باشترە)
2-ئەسپەرگەى سندروم(ژیریان زۆر بەرزە)
3-(ریت سندروم) ئەم جۆرە حاڵەتێكى دەماغى قورسە تەنهاكچان تووشى دەبن
4-(المرچ إنحلال گفولی) لەتەمەنى دووساڵیەوە منداڵ دەشكێتەوە
5-(اچگراب النمو غیر المحدود)
6-(گیف التوحد)
* حاڵەتى ئۆتیزم بۆیەكەمجار لەساڵى 1943 (لیۆكانر) یەكەم كەس بوو پشكنینى بۆ (11) منداڵ ئەنجام دا لەسەركۆمەڵێك منداڵى كەم تواناى ژیرى بۆى دەركەوت ئەم (11) منداڵە دواكەوتنیان هەیە لەكۆمەڵێك تواناى جۆراو جۆر بۆیەناوى (توحد) ى لێنا
بەباشم زانى لێرەدا ئەوە بخەمەڕوو وەكومامۆستایەكى پەروەردەى تایبەت كەماوەى (3)ساڵە لەسەنتەرى پەروەردەى تایبەت لەهەڵەبجەى شەهید كار لەگەڵ منداڵانى ئۆتیزم دەكەم . ئۆتیزم بەحاڵەت ناو ببرێت نەك بەنەخۆشى ئۆتیزم .
لەماوەى كاركردنم لەگەلأ ئەم منداڵانەدا شێوازى زۆر جۆرى ئۆتیزمم بۆدەركەوتووە كەهەڵسوكەوتیان لەیەك ناچێت و هەریەكەیان كۆمەڵێك هەڵسوكەوتى جیاواز ئەنجام دەدات وەكێشەى گەورەى خێزان وئێمەش ئوەیە ئەم منداڵانە زۆر بەزەحمەت فێرى سەرئاو دەبن بۆیە زۆر گرنگە هەرلەمنداڵیەوە فێر بكرێن .
كاركردن لەگەلأ منداڵانى ئۆتیزم ئاسان نیەو پێویستى بەلەسەر خۆیى و وردى لەهەڵسوكەوتتدا هەیە, چونكە كاتێك دەستیان دەگریت دەبێت بەگوشین دەستى بگریت و زۆرێك لەداواكارییەكانى ڕەت نەكەیتەوە, واپێویست دەكات بچیتە واقعیان و چونگەئەوان بەئاسانى تێكەڵاو نابن پاشان وردە وردە بتوانیت بیانهێنینە واقعى خۆمانەوە
بەشێوەیەكى گشتى حەزیان لەدەنگەدەنگ نیە بۆیەدەبێت جێگاى تایبەت وئارامیان بۆفەراهەم بكرێت لەكاتى كاركردن لەگەڵیاندا.
منداڵانى ئۆتیزم دەبێت زیاتر بەوێنە ڕاهێنایان لەگەلأ بكرێت و وێنە لەجیاتى قسەكردن بەكاربهێنرێت , ڕستەى زۆر دورودرێژى لەگەلأ بەكارنەهێنرێت هەرداواكارییەك بكرێت لەمنداڵانى ئۆتیزم دەبێت (6 تا 8) چركە كەسى بەرامبەر چاوەڕێ بكات ئەمجاداواكارییەك یان پرسیارێكى ترى ئاڕاستەبكات , منداڵانى ئۆتیزم ئەو كەلوپەل وپێداویستى یانەى كەڕۆژانەبەكاردەهێنرێن حەزناكەن گۆڕانكاریان تێدابكرێت بۆنموونە / حەزدەكات لەیەك قاپدا چێشت بخوات , منداڵانى ئۆتیزم بیركردنەوەیان نیە بۆنمونە كەدێنە ژورێك نازانن ئەم ژورە چى تێدایە یان سنورەكەى بەئاسانى بۆیان جیا ناكرێتەوە بۆیەهەندێكیان لەم سەرى دیوار بۆئەو سەردى دیوار دەست دەهێنن بەدیوارى ژورەكەدا .
منداڵانى ئۆتیزم زیاتر حەزیان لەهۆكارە هەستیارییەكانە وەك / شاڵ , سەهۆلأ...... وەمۆسیقاو هەروەها حەزیان لەهەڵبەزو دابەزە لەسەر (ترامپۆلین) وەیان شتێكى نەرم .
هەندێك تایبەتمەندى لەهەندێك منداڵانى ئۆتیزم :-
1-تێكەڵاوى كۆمەڵگەنابن و پەیوەندیان زۆر بێهێزە .
2- تەركیزیان زۆر كەمە یان هەرنیە.
3-سەیرى چاوى بەرامەبەرناكەن .
4-زۆربەیان قسەناكەن ئەوانەش قسەدەكەن زیاتر قسەى كەسى بەرامبەر دوبارەدەكەنەوە تەنهاهەندێك ووشە دەردەبڕن كەبەزەحمەت لێیان تێدەگەیت.
5-ناتوانن ڕاناوەكان بەكاربهێنن .
6-فرەجووڵە ن بەگشتى .
7-بۆچوون و بیركردنەوەیان زۆر كەمە یان نیە.
8-حەزیان لەشتێكە كەبجوڵێت و دەنگى بێت یان خشەحش بكات.
9-هەرئیشێكى هەبێت دەستت دەگرێت دەتبان بۆلاى ئیشەكەى خۆى.
10- زیاتر حەزیان لەوێنەیە.
11-لەجێگەى بێدەنگ حەزدەكەن تاجێگەى دەنگەدەنگ وقەرەباڵغ چونكەوەكوكەسانى ئاسایى ناتواننتەركیز پەخش بكەن بۆچەند لایەك .
12- كەسەیرى دەوروبەردەكەن زیاتر شتەكان بەتێكەڵاوى دەبینن.
13- بەبێ هۆ توڕەدەبن یان دەگرێن یان پێدەكەنن .
14- لەجێگەیەك بۆماوەیەكى كورت توناى دانیشتنیان هەیە.
15-هەندێكیان هەست بەئازار یان گەرماو ساردى ناكەن.
* لێرەدا من تەنها باسى ئەومنداڵانەم كردووە كەزیاتر ئۆتیزمى توندیان هەیە بۆیەجێگەى خۆیەتى هەندێك كەسانى زاناو ناودارى جیهانى ئۆتیزمیان هەبووە زۆربەكەڵك بوون بۆكۆمەڵگاو مرۆڤایەتى سودیان لێبینیوە چونكە جۆرى ئۆتیزم هەیە كەڕادەى زیرەكیان جێكەى سەر سوڕمانە.
* ئەوخێزانانەى منداڵێكى ئۆتیزمیان هەبێت ژیانیان ئاسایى نیەو كاریگەى ڕاستەوخۆى هەیە بۆسەر ژیانیان , پێویستە لەحكومەتەوە تاكۆمەڵگاو كەسانى نزیك لێیانەوە هەست بەزەحمەت و ماندووبونى ئەو خێزانانە بكەن هاوكاریان بن چونكەگرفتێكى یەكجار قورسەو وەكوگرفتەكانى ترنیە . منداڵێك ئەگەر شەلەل دەماغ بێت لەژورێكدا یان لەجێگەیەكدا دادەنیشێت یان ئەگەر بچێتە دەرەوە بەعارەبانە یان بەباوەش دەبرێتە دەرەوە , بەڵام منداڵى ئۆتیزم هەڵسوكەووتى جیاوازدەكات جوڵەى جیایەو دەنگى نائاسایى دەردەبڕێت داواكارى زۆرەو هەندێك جار كاریگەى خراپى دەبێت لەسەر كەسانى دەوروبەر یان خۆى یان بۆكەرەستەپێداویستى یەكانى ژیان بۆیەئامانجى ئێمەلەم سەنتەرەدا ئەوەیە بەپێى توانا ئەومنداڵانە والێبكەین لەكاتى چونەدەرەوەو هەڵسوكەوتیان لەكۆمەڵگا تائاستێكى باش بەرەوباشى ببەین و تێكەڵى كۆمەڵگایان بكەین چونكە ئەوان نەخۆش نین حاڵەتى ئۆتیزمیان هەیە.


  أكبر كریم حمەڕەحیم
  مامۆستاى (ئۆتیزم) لەسەنتەرى پەوەردەى تایبەت
 هەڵەبجەى شەهید

ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست