
ئاشكرایە كە (ی.ن.ك) هەر لە سەرەتایی دامەزراندنییەوە تاوەكو ئێستا باوەڕی تەواوی بە میللەتەكەی خۆی هەبووە و هەیە و باوەڕی تەواوی بە بنەماكانی دیموكراسی و ئازادی هەیە و لەو پێناوەشدا گەلێك قوربانی بەخشیووە تاوەكو ئەمڕۆژگارە هاتۆتە بەرهەم ، لەگەڵ ئەوەشدا خۆپیشاندان وڕەخنەگرتنی چین وتوێژەكانی جەماوەری گەلەكەمان لە كەموكوڕی ئەدائی حكومەت و خستنەڕووی داوا وداخوازییەكانیان بە خاڵێكی پۆزەتیڤانە ئەژمار دەكەین بۆ گەشە كردنی كۆمەڵگای كوردەواری و حكومەتی هەرێمی كوردستان ، بۆ ئەوەش دەڵێین كە بەشدار بوانی ئەو خۆپیشاندانانەی چەند ڕۆژی ڕابردوو ڕۆڵەی خۆمانن و ئێمەش هیچ كاتێك لەگەڵ ئەوەدا نین توندوتیژی بەرامبەر هیچ كەسێك بكرێت چونكە ئێمە خۆمان لە پێناوی ئازادی خەباتمان كردووە ئیتر چۆن دەبێت توندوتیژی بەرامبەر ڕۆڵە و جەماوەری گەلەكەمان بكەین ، بەڵام بە داخەوە لە هەواڵێكی كوردستان پۆستدا لە ڕۆژی (27/2/2011) ئاگادارییەك بڵاوكراوەتەوە لە ژێر ناوی (لە سەر مەحمود سەنگاوی بەڵگە و دۆكۆمێنت كۆدەكەینەوە) ، كە گوایە لە شاری كەلار هێزێك هەبووە داویەتی لە جەماوەری بەشداربوی خۆپێشاندانەكە ، بۆیە دەڵێن هەقوایە پێشەی ڕۆژنامەنوسی لە كە دار نەكرێت و هەواڵ و بابەتەكان بەمسداقیەتی تەواووە بڵاو بكرێتەوە نەك شێوەی چەواشەكاری پەێڕە بكرێت با بنەماكانی پیشەكە و ئەخلاقی ڕۆژنامەنوسی لە پیشچاو بگرێت ئەو زانیارییەتان دوورە لە ڕاستی یەوە چونكە ئەو هێزەی هاتووە لە سەر داواكاری جەماوەری كاسبكار و خاوەن دوكان و بازارەكانی شاری كەلار هێنراوە بە مەبەستی پاراستنی سەر وماڵیان بووە ، چونكە بە چاوی خۆمان دیومان كە چۆن پەلاماری هەندێ دوكان و بازاڕی كەلار لەلایەن كەسانێكی نەفس نزمەوە دراوە و مەبەستیان تاڵان كردنیان بووە ، هەروەها بازاڕی لەنگە فرۆشەكانی كەلاریان سەر لە ئێوارەی هەمان ڕۆژ سوتاند ، ئەو هێزەش دەمامكدار نەبووە بەڵكو هێزی چالاكی مەدەنی كوتەك بە دەست بوونە بۆ ئەو مەبەستە لە پێناوی پاراستنی بەرژەوەندی جەماوەری كاسبكارو دوكاندارانی كەلار هاتبوون و هیچ پەلامارێكیان بۆ سەر كەس ئەنجام نەداوە ، بۆیە ئەگەر بەڵگەتان هەیە بۆ داوا دەكەن ، بەڵگە كۆ بكرێتەوە.
ڕاگەیاندن و ڕۆژنامەنوسی
هەڤاڵ مەحمود سەنگاوی
ل.مەڵبەندی گەرمیان
1/3/2011
کوردستانپۆست : بهڵێ دهیان بهڵگهی فۆتۆ و ڤیدیۆیی ههیه که پیاوهکانی مهحمود سهنگاوی دهست له خهڵک دهوهشێنێ.. ههموویمان بۆ رۆژی دادگایکردنی عادیلانه ههڵگرتووه ، که ئێمه یهکهم کهس دهبین شاهیدی و بهڵگهی تاوانهکانی بخهینهڕوو.. هیوادارین له دواساتهکانیدا مهحمهود سهنگای بهخۆیدا بچێتهوه ، بێتهوه ناو خهڵکی له جیاتری ئهوهی له دژی خهلکی کوردستان وهلهکه عارهب و زرێڤانی بنهماڵهی تیرۆریستی مهسعود وهربکات بهسهر خهڵکی گهرمیان باوهشیان بۆ بکاتهوه رێگایان بۆ خۆپیشاندان خۆش بکات و بیانپاریزێت.
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست