تری ئێس (3S) ....
14/05/2010, 12:00 (GMT+1)

منیش وه‌ک گه‌نجێکی کورد ئه‌م پێشنیاره‌م هه‌یه بۆ لاوانی وڵاته‌که‌م له ده‌ره‌وه و ناوه‌وی کوردستان، که هیما یا ده‌سته‌واژه‌ی (3S) له هه‌مووشوێنێکدا بنوسرێت له سه‌ر دیوار و لافیته و شوێنه‌گشتییه‌کان له کوردستان. پیتی S ، ده‌ستپێکی ناوی شه‌هیدانی قه‌ڵه‌م و ئازادی (شیخ ستار و سۆران و سه‌رده‌شت)ه. وه ژماره‌شیان 3 که‌سن، وه هه‌رسێکیان به ده‌ستی ئه‌و که‌سانه کوژراون که ئه‌مان ناویان بردون، وه هه‌رسیکیان داوای یه‌کسانی ودادیان بۆ کورد کردووه. وه بکوژه‌کانیان تا ئیستا نه‌دراونه‌ته به‌ر ده‌ستی دادگا. بۆیه ئه‌م لۆگۆیه‌ش ئه‌بێته چقڵی چاوی نه‌یارانیان.
وه گه‌نجه‌کان بۆ هاوپشتی و هاوڕییه‌تی سێ شه‌هیده‌کانی ئه‌توانن ئه‌م ده‌سته‌واژه به‌کار بێنن، له خۆپیشاندنه‌کاندا و بۆ یه‌کتری به نیشانه‌ی پشتیوانی له و 3 شه‌هیده، که 3 په‌نجه‌یه و به‌شیوه‌ی ده‌مانچه یه، که رامزێکه که به ده‌ستی تیرۆر کوژراون.
هیوادارم که ئه‌م پێشنیاره‌م و لۆگۆکه‌ی له هه‌موو سایت و نوسینه‌کان بلاو بیته‌وه. وه منیش ده‌رونم ئارم بێت که توانیومه له‌م دوره وڵاته به‌شداری ده‌نگی ئازادیخوازن بکه‌م.
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان









