كاری سه‌خت و ژیانی سه‌خت بۆكرێكاران ... له‌یه‌كی ئایاردا
30/04/2012, 12:00 (GMT+1)

یه‌كی ئایار له‌سه‌رتاسه‌ری جیهان به‌رۆژی كرێكاران ناسراوه و یادی ده‌كرێته‌وه له‌هه‌رێمی كوردستانیش ئه‌م رۆژه كراوه‌ته پشوو و تێدا له‌م رۆژه‌دا داموده‌زگاكانی حكومه‌ت پشووده‌ده‌ن و كرێكارانی بێنه‌واش هه‌ر له‌كاردان و به‌رپرسانیش له‌بۆنه‌كان ئاواتی سه‌رابی ده‌خه‌نه به‌ردیده و گوێی كرێكاران و به‌هاریان بۆده‌هێننه چۆكان به‌ڵام له‌ئه‌رزی واقیع هیچ به‌دی ناكرێت و بۆ رۆژێكیش تامه‌زرۆ و ئاواتی كرێكارانی خێر له‌خۆنه‌دیوی كوردستان نایه‌ته‌دی و پشووێك بده‌ن و ده‌ستێكی ئیسراحه‌ت بخه‌نه سه‌ر زگێكی تێر ، یه‌كی ئایاریش وه‌كو زۆربه‌ی زۆری بۆنه‌كانی تری ئه‌م هه‌رێمه ساڵانه هه‌ر به به‌ڵێنی بێكرداری به‌رپرسان و مانشێتی بریقه‌داری رۆژنامه و گۆڤار ه‌كان به‌ڕێده‌كرێت و تروسكه‌ی شادی و خۆری ئاواتی كرێكارانیش هه‌ر هه‌ڵنایه‌ت ، ساڵانه هه‌ر له‌م رۆژه‌شدا به‌ناوی یادی كرێكاری ده‌یان و سه‌دان ملیۆن دینار و دۆلاری ئه‌م میلله‌ته له‌ئاهه‌نگی نه‌شیاو و ناپێویست به‌فیرۆ ده‌درێت و به‌شێكیش له‌پاره‌ی ته‌رخانكراو بۆئه‌و بۆنه‌یه ده‌چێته گیرفانی چه‌ند كه‌سانێكه‌وه و بازرگانی به‌م بۆنه‌یه‌شه‌وه ده‌كه‌ن و خۆیانی پێ ده‌وڵه‌مه‌ند ده‌كه‌ن و ئاگاشیان له‌زگی برسی كرێكاران نیه كه‌رۆژێك كرێكاریان ده‌ست ده‌كه‌وێت و ده‌یان رۆژیش به‌هه‌ناسه ساردی له‌گۆره‌پانی كرێكارانه‌وه به‌ره‌و ماله‌وه ده‌گه‌رێنه‌وه و كاریان ده‌ست ناكه‌وێت ، هه‌رچه‌نده یه‌كی ئایار كراوه‌ته پشوو به‌ڵام ئه‌گه‌ر به‌رپرسان و كاربه‌ده‌ستان و قه‌له‌م به‌ده‌ستانی ئه‌م هه‌رێمه له‌م رۆژه‌دا گوزه‌رێك بكه‌ن به‌كوچه و كۆڵانه‌كان ئه‌وا ئه‌وكات ده‌بینن كه‌له‌م هه‌رێمه ئه‌و رۆژه جه‌ژن و پشووه بۆكرێكاران كه‌كاریان ده‌ست بكه‌وێت بۆئه‌وه‌ی كرێی خانووه‌كه‌یان دابین بكه‌ن و به‌ده‌ستی به‌تاڵ نه‌گه‌رێنه‌وه ماڵه‌وه ، كرێكارێكی هاورێم كه‌خاوه‌نی 6 منداڵه و خانووه‌كه‌ی كرێیه و 4 له‌منداڵه‌كانی له‌قوتابخانه ده‌خوێنن پێی ووتم: (ئه‌گه‌ر بێت‌و له‌رۆژی جه‌ژنی كرێكاران پشوو بده‌م و نه‌چمه كار ئه‌وا به‌دڵنیاییه‌وه له‌ژیان و گوزه‌ران دواده‌كه‌وم و كه‌لێنێكی ئابووریم بۆپه‌یدا ده‌بێت و تووشی گرفت و سه‌رئێشه ده‌بمه‌وه) ، ئه‌گه‌ر ژیانی كرێكارێك به‌مشێوه‌یه بێت ئه‌ی ده‌بێت ژیان و گوزه‌رانی سه‌دان و هه‌زاران كرێكاری تری له‌مشێوه‌یه له‌م هه‌رێمه پڕ خێر و بێر و خێر له‌خۆنه‌دیوه چۆن بێت ؟ ئه‌مه پرسیارێكه وه‌ڵامی پێویسته به‌ڵام خودی خۆم نازانم بۆوه‌ڵامه‌كه‌ی له‌كوێ و له‌لای كێ بۆی بگه‌ڕێم ؟ ژیانی زۆربه‌ی زۆری ئه‌م هه‌رێمه ئێجگار سه‌خته و یان خه‌ریكی كارن یاخو له‌ڕێگای پزیشك و وه‌رگرتنی دا‌و و ده‌رمانن ، شه‌ش كابینه‌ی هه‌رێم هاتن و رۆیشتن و ئێستاش له‌سه‌ره‌تای كابینه‌ی حه‌وته‌مین به‌ڵام ئه‌م كابینانه وه‌كو ئۆتۆمبێله گرانبه‌هاكان و ڤێلاكان وابوون كه‌بۆهه‌ژاران و كرێكاران بڤه‌یه سه‌ربكه‌ون و بچنه ناوی ، له‌به‌رامبه‌ریشدا له‌سایه‌ی ئه‌م شه‌ش كابینه‌یه كه‌سه قه‌ڵه‌وه‌كان قه‌ڵه‌وتربوون و سه‌دان و هه‌زاران كادیری خۆیانیان به‌پله‌ی جۆراو جۆر و به‌بێ یه‌ك رۆژ ده‌وامكردن خانه‌نشین كرد ، شه‌ش كابینه نه‌یانتوانی ژیانێكی مامناوه‌ندی و شایسته بۆكرێكاران دابین بكه‌ن و به‌رنامه و یاسایه‌كی تۆكمه و گونجا و بۆژیانی كرێكاران دابین بكه‌ن ، سه‌یره له‌م هه‌رێمه‌ی ئێمه كه ده‌ریای نه‌وته كه‌سێك نییه خه‌م له‌چینی كرێكار بخوات و ئاوڕێكیان لێبداته‌وه ، كرێكاران جێگای فه‌خر و شانازی ئێمه‌ن كه‌كاره قورسه‌كانمان بۆساده و سانا و جێبه‌جێده‌كه‌ن و له‌پێناو قووتی رۆژانه‌یان ژیانێكی قورسیان خستۆته ئه‌ستۆ، سه‌ندیكای كرێكاران چه‌ندین ساڵه له‌م هه‌رێمه‌ی ئێمه دروستكراوه و ده‌سته‌مۆ كراوه وه‌كو رێكخراوه‌كانی تر بونه‌ته سێبه‌ری حیزب ، سه‌ندیكای كرێكاران به‌بیانووی داكۆكیكردن له‌ژیان و گوزه‌رانی كرێكاران دروستكراوه به‌ڵام ئه‌وه‌ی جێگای هه‌ڵوه‌سته له‌سه‌ركردنه جگه له‌دانیشتنی چه‌ند كه‌سێك له‌ودیوی كورسی و مێزه‌كان و خواردنی چای گه‌رم و گیرفان پڕكردنی چه‌ند كه‌سێك هیچیتر له‌م سه‌ندیكایه به‌دی ناكرێت بۆیه ئه‌گه‌ر كاری ئه‌م سه‌ندیكایه هه‌رئه‌وه‌نده بێت ئه‌وا نه‌بوونی باشتره له‌بوونی ، كرێكاران ماندووترین چینی ئه‌م هه‌رێمه‌ن به‌ڵام بێبه‌شترین چین و توێژی نێو كۆمه‌ڵگه‌ن و له‌پێناو ژیانێكی مه‌ژی و مه‌مره ملیان داوه‌ته به‌ر سه‌ختیه‌كانی كار و ژیان ، كرێكاران ژیانی ئه‌مرۆیان ده‌فرۆشن بۆكرینی نانی سبه‌ی و ژیانی مانگێكیان ده‌فرۆشن بۆدابینكردنی كرێی خانووه‌كه‌یان ، ئه‌ی ئه‌گه‌ر واز له‌سه‌ندیكای كرێكاران بهێنین و بێین یه‌خه‌ی وه‌زاره‌تی كار و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی بگرین و بپرسین ئێوه چیتان بۆكرێكار كردووه ؟ بێگومان وه‌ڵامه‌كه‌ی ئومێد به‌خش نیه ، چونكه ساڵ دوای ساڵ ژیانی كرێكاران سه‌خت ترده‌بێت ، ئه‌مساڵ له‌م بۆنه‌یه‌دا پێویسته حكومه‌تی هه‌رێم و وه‌زاره‌تی كار و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی یاسای كرێكاران هه‌مواربكه‌نه‌وه و به‌شێكی پێویستیه‌كانی ژیانی كرێكاران بخرێته ئه‌ستۆی حكومه‌ت چونكه رۆژانه ده‌بینین لێره و له‌وێ زوڵم و سته‌م و له‌كرێكاران ده‌كرێت و به‌ته‌واوه‌تی مافه‌كانیان پێ‌نادرێت و سوكایه‌تیان پێده‌كرێت و هه‌ندێكجاریش له‌شوێنی كاركردنیان گیانیان له‌ده‌ستده‌ده‌ن و ژیانی منداڵ و خانه‌واده‌كانیشیان به‌ره‌و ئاقارێكی نادیار ده‌روات ، هه‌رچی له‌مرۆژه‌شدا له‌سه‌ر كرێكاران پێویسته خۆیان یه‌كبخه‌ن و به‌ره‌یه‌كی به‌هێز پێكبهێنن و له‌ژێر ده‌سته‌مۆی سه‌ندیكاو رێكخراوی حیزبی و حیزبێندراو بێنه ده‌ره‌وه و به‌شێوه‌ی مه‌ده‌نیانه پاله‌په‌ستۆ بخه‌نه سه‌رحكومه‌ت و داوای دابینكردنی مافه‌كانیان و ژیانێكی سه‌ربه‌رزانه بكه‌ن.
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان









