بەهۆی هەڵبژاردنەكانی كوردستانەوە (سێڵ نێت و فانۆس تلیكۆم فلتەریان لەسەر كوردستانپۆست داناوە
25/04/2009, 12:00 (GMT+1)

لەم چەند ڕۆژەی پێشودا بەرپرسێك باڵا یەكێتی تەلەفۆنی بۆكردم ئەوەی پێ ڕاگەیاندم كە خۆی لە گەڵ كۆسرەت ڕەسوڵ و دكتۆر بەرهەم دانیشتووە چەندین جار بە چاوی خۆی بینێوێتی كە چۆن بە سەعات لەسەر كوردستانپۆست بوونە سەیری وتارەكانیان كردووە، تەنانەت ئەوەشی ئاشكراكرد كە خۆیان وتویانە لە 24 سەعات جارێك یەك سەعات سەیری كوردستانپۆست دەكەین، جەختی لەوەش كردەوە كە تەنانەت تاڵەبانی و بارزانی و نیچیرڤان و زۆربەی زۆری بەرپرسان سەیری كوردستانپۆست دەكەن، بە خەندەیەكەوە وتیشی بەخوا كوردستانپۆست باشیان پێدەكات شەوان تا بەیانی خەویان نیە لە ترسی كوردستانپۆستدا،ئەو زمانەی ئێستای كوردستانپۆستی بۆ ئەم قۆناغەی ئیستای كوردستان زۆر زۆر بە زەروری زانی.
ئەوەی ماوە بیڵێن كە ئەوەیە بەرپرسان خۆیان واز لە پۆستەكانیان بهێنن و داوای لێبوردن لە گەل بكەن، نەك بێن كوردستانپۆست فلتەربكەن،داوا لەو دوو سەنتەرە دەكەم كە بەزوترین كات ئەو فلتەرە لابەن، ئەگەر لای نەبەن ئەوە خۆیان زەرەر دەكن، چونكە دەسڵاتی ئەو بەرپرسانە ئەوەندەی نەماوە، تازوە خاوەنی ئەو دوو سەنتەرە لەم دوای دوای تەمەنی دەسڵاتدا خۆتان مەخەنە ڕیزی بەرپرسانی دزی سەروەتی نیشتمانیەوە، تازووە ئەو فلتەرە لابەن.
[email protected]
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان









