چوون بۆ بەرەکانی شەڕ وەک سەیران و بەچاویلکە و توورەکەیەکی خەوەوە!
30/07/2014, 12:00 (GMT+1)

لەو کەروێشکە خەوەیدا بزەی سەر لێوەکانی هێشتا وون نەبووبوون. من دڵنیام چۆن دوژمنەکەی لەکاتی هەڵاتندا کونە مشکی لێ بووبووە قەیسەری، ئەمیش لە دواوە پێی پێدەکەنی و هاواری لێ ئەکرد: ڕانەکەی... ڕانەکەی... راشبکەیت هەر دەتگرم
لەو لاشەوە پیکەنینەکەی بەردەوام وەک گاڵتەپێکردن بە مەسئول و پەرلەمانتار و کوڕە مەسئول و کەسانەی بۆ وێنەگرتن و خۆبادان هاتبوون، ئەم لە دڵدا پێدەکەنی! پێئەکەنی بەوان کە بە توورەکەی خەو جلی ئوتو کراو بۆنی گرانبەهاو هەر ئەوەی مابوو جلی سەر بەحر و هەندێ لە ژنە سەماکەرەکانی سەر لێواری دەریاکان لەگەڵ خۆیاندا بهێنن و کلیپ و کورتە فیلم دەربکەن بە ئایفۆن و تێلفۆنی گران بەهاوە وێنەیان لەگەڵ خۆیاندا دەگرت ...
من تیناگەم ئێ تۆ بۆ بەرەی جەنگ چووی کە نەتوانی لەسەر زەوی بخەوی و خۆت لەپیشمەرگەیەکی خاکی جیا بکەیتەوە ئیتر بەرەی جەنگی چی، کە تۆ خۆر و تیشکی هەتاو چاوەکانت ئازار بدەن و لە تیشکی هەتاو چاوەکانت هەڵنەێن، ئیدی چۆن جەستەت لە تەقاندنی فیشەکی دوژمنەکەت وەک شەق شەقە ناکەوێتە لەرزین و هەڵنایەیت؟ ئاخر ئەوە سەردانی بەرەی جەنگ و پێسمەرگەی بەرەی جەنگە کە خۆر و ئەرز و تەپو تۆز و تەقە و ڕەقە بوونەتە خەو و خۆراک، ئیدی بۆ ئەو خەوە و وورەیان دەڕوخێنێت، بڕۆ لە ماڵی خۆت لە بەر ساردکەرەوەکت و بەرامبەر ڕسیڤەری ساتەلیتی هاککراوەکەت دانیشە و چاویلکە 3Dە کەت لە چاوبکە و چاوەزەقکراوەکانت تیژ بکەرەوە و لیک بەدەمتا بیتە خوارەوە زۆر باشتر وورەی ئەو پێشمەرگانە بەرمەدە و خویان وەک خۆت شڕمەکە !
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان









