وەڵامێك بۆ بابەتی ئابروچوون دوای ئابرو چوون , سەبارەت بە حاكم هاوار حەمە خورشید
04/05/2009, 12:00 (GMT+1)

سەبارەت بە خاتوو حاكم هاوار حەمە خورشید كە ناوی هاتووە , ئەوەندەی من ئاگادار بم , كەسێكی زۆر دڵسۆزی هەڵەبجەیە و لە پرۆسەی دادگایی ئانرات لە ڕێگەی بەندەوە 20 بەڵگەنامەی دا پێمان بۆ دادگاكە , كە هۆكاری سەرەكی زیادكردنی حوكمەكەی ئانرات بوو , وە كاریگەرترین بەشداری بەڵگەنامەیی كورد بوو لە كولی پرۆسەكە .
بۆ كاری دیكەش بەردەوام لەگەڵماندا بووە , خۆزگەم كەسانی وای دیكە زۆر بوونایە .
فەرموون بابەتەكەی ناوی حاكم هاوار هاتووە :
http://www.kurdistanpost.com/view.asp?id=e0fbc352
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان









