لە سلێمانى ئەفسەر (سەرحەد) خانووەیەك بە 115 دەفتەر دۆلار دەكڕێت عەرەب واتەنى (من این لك هدا ؟ ؟؟؟؟؟؟؟؟؟)
31/07/2012, 12:00 (GMT+1)

زۆر جار باسی گەندەڵی دەكرێت و باسی ڕێگاكانى نەهێشتنی بە تایبەتى ئەو پەیمانانەى لە لایەن دەسڵاتی كوردیەوە بە خەڵكى دەدرێن ,كە زۆر چاك خەڵكی دەزانن ئەو پەیمانانە تەنها بڵقی سەرئاون و میللەتى پێ بەنج ناكرێت لەبەر هۆیەكی زۆر سادە كە مناڵێكیش دەیزانیت ئەویش ئەوەیە سەرى گەندەڵی خودی خۆیانن ئەگەر بێن گەندەڵی چارەسەر بكەن دەبێت خودی خۆیان لەناو بەرن كە ئەمەش هەرگیز نابێت و خەونی حوشتریە با چی تر میللەت چاوەڕێی دەسەلاتی كوردى نەكات گەندەڵی چارەسەر بكات ئەوەى ئەو كارەی پێدەكرێت تەنها هێزى میللەتە بە ڕاووەدوونان و دەركردن و لەناوبردنى ئەم دەسەڵاتە بۆگەنە و دەبێ بەدەردی (موبارەك و قەزافی و بن علی و ێالح و ئەسەد) ببرێن.
زۆر جار دەسەڵاتی كوردی دەڵێن دەبێت چاو لە وڵاتانى پێشكەوتووى ترى جیهان بكەین و وەك ئەوان بین و لەهەندێك شتی ترا دەڵین ئێمە بە سەدان سالأ لەوان دواكەوتووین هێشتا زۆرمان ماووە گلەییمان لێ مەكەن .
لەو وڵاتانەى كە گشت مەسئوول و سەرۆكەكانمان هەڵگری ڕەگەزنامەكانییانن ,زۆر جار گەندەڵی سەرۆكێك یان كاربەدەستێك بەوە دەردەكەوێت كە خەرجێكى نا ئاسایی بكات و بڕی ئەو خەرجیە بەراوورد دەكرێت بە بڕی داهاتى ئەو كەسەوە كە زانرا ئەو بەراووردە ناگونجێت ئەوسا ڕووبەڕووى لێپرسینەوە دەبێت دەڵین بۆمان ڕوون بكەرەوە ئەو خەرجیەت چۆن كرد و ئەو پارەیەت لە كوێ هێنا ...
ئایا كاتێك ئەفسەرێك خانووەیەكی سەروو 100 دەفتەرى دەكرێت دەسەڵات لێیپرسی لە كوێت بوو ؟ یان ئەوەش دەچێتە بازنەى ئازادى تاكە كەس و نابێت سەرودڵی بگیرێت .
ئەوەى لە زانیاریەكانمدا ڕاستە دەیڵێم و ئەوی تری بۆ میللەت و دەسڵات , ئەوەى ڕاستە ئەوەیە ئەو خانووەى وێنەكەى لەسەرەوەیە ئەفسەر سەرحەد كریویەتى لە سلێمانى لە گەرەكی مامۆستایان بە سەروو 100 دەفتەر دۆلار .
من ناتوانم بڵێم ئەو بڕە پارەیەى كە داویەتی بەو خانووە شەرعی یان شەرعی نیە ئەو كارە بەجێی دێڵین بۆ دەسڵات ئەو پرسیارەی لێبكات . بەڵام تەنها یەك پرسیار لە دەسەڵات دەكەم ئایا مووچەى ئەفسەرێك چەندە تا بتوانێت زیاد لە 115 دەفتەر دۆلار واتە (1150000) ملێونێك و سەدو پەنجا هەزار دۆلار, واتە نزیكەى (1450000000)یەك ملیار و چوارسەدو پەنجا ملیون دینار ى لێ پاشەكەوت بكات .لە كاتێكدا مووچەى ئەو ئەفسەرە ناگاتە ئاست وەزیر و جێگرى وەزیر و ئەندام پەرلەمان .ناوەندی مووچەى كارمەندانى حكومەت ناگاتە (1,5) ملیون دینار , واتە ئەگەر كارمەندێكى حكومەتى مام ناوەند چوارسەرخێزان و كرێچیش نەبێت و ئوتومبیلیشی هەبێت و گوزەرانی باش بڕوات بەڕێوە لە باشترین حاڵەتدا بتوانێت مانگی (0,5) نیو ملێون دینار پاشەكەوت بكات واتە دەبێت , 241 سالأ پارە پاشەكەوت بكات بۆ ئەوەى ئەو بڕەپارەیە كۆبكاتەوە ..!!!!!!!!!!!! واتە دوعا بكەین تەمەنەكانى سەردەمى نوح بگەرێتەوە .
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان









