پژاک ده‌بێت تۆڵه بکاته‌وه
19/01/2011, 12:00 (GMT+1)

په‌یامێک بۆ پژاک
به‌رپرسیاران و فه‌رمانده و کادێره‌کانی پژاک ، وه‌ک ده‌زانن کۆنسه‌ی به‌ڕێوبه‌رایه‌تی کجک ڕایگه‌یاند که ته‌نانه‌ت تۆڵه‌ی زلله‌یه‌کی ڕومه‌تی منداڵی کوردیش ده‌که‌نه‌وه ، ئه‌مڕۆ ئێمه ڕۆڵه‌یه‌کی ترمان له سێداره دراو له پێناو ئازادیشدا قوربانی هه‌ر به‌رده‌وامه ، ئێوه ئه‌مڕۆ هه‌موو کادێرهکانتان بیلبیله‌ی چاوی ئه‌م گه‌له‌ن هه‌ر بۆیه گه‌ل خۆشی به پاڵپشتی ئێوه دازانێت و هیوای گه‌وره‌یان به ئێوه‌یه ، ئێوه‌ش ته‌واوکه‌ری داخوازێکانی کوردن له ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان ، گه‌ل متمانه‌ی به ئێوه‌یه و ئێوه‌ش بهڵێنتانداوه به گه‌ل که داخوازێکانیان به ئه‌نجام بگه‌هێنن ، هه‌ربۆیه ئه‌م گه‌له‌ش له‌سه‌ر ڕێبازی پیرۆزی ئێوه خه‌بات ده‌کات و قوربانی ده‌دات ، ئێوه‌ش قه‌رزاری ئه‌م گه‌له‌ن ، قه‌رزاری بنه‌ماڵی شه‌هیدانن ، قه‌رزاری شه‌هیدانن ، هه‌ربۆیه بانگه‌وازیم بۆ به‌رپرسیار و فه‌رمانده و کادێرهکانتانه تۆڵه‌ی شه‌هیدان بکه‌نه‌وه با دوژمنانمان بزانن خوێنی شه‌هیدان به فیڕۆ ناچێت و وورهیهک بێت بۆ ئه‌و که‌سانه‌ی که هیوای به ئێوه‌یه له ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان .
هه‌ڵبه‌ت گه‌لی کورد بۆ ئه‌وه نه‌خوڵقێنراوه تا دوا هه‌ناسه‌ی له شه‌ڕ دابێت ، به‌ڵام ده‌ست به‌رداری داخوازه مرۆییه‌کانی نابێت ، هه‌ربۆیه ئه‌رکی سه‌رشانتان گرانه و ڕووی ده‌ممان له ئێوه‌یه و ئێوه‌ش ده‌بێت وه‌ڵام ده‌ری داخوازێکانی ئه‌م گه‌له بن ، تۆڵه سه‌ندنه‌وه ئه‌رکی سه‌رشانی ئێوه‌یه چونکه ئه‌م گه‌له له‌پێناو ڕێبازی ئاپۆجیدا خوێنده‌دات و ده‌رگایه‌کی پڕ له هیواو شکۆدار بۆ ئه‌م گه‌له سته‌م دیده‌یه له ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان ده‌که‌نه‌وه .
ئێمه‌ی گه‌لی کورد چاومان له ده‌ست و بازووی ئێوه‌یه ، ئێوه به‌ڵێنێکتان داوه به گه‌ل که داخوازێکانیان به‌رقه‌رار ده‌که‌ن هه‌ربۆیه قوربانیش ده‌ده‌ن ، ئێوه‌ش خوێنی شه‌هیدان فه‌رامۆش نه‌که‌ن و تۆڵی حوسه‌ین خزری بکه‌نه‌وه و ئێمه‌ش وه‌ک گه‌ل چاودێری کاره‌کانتانین و ئه‌گه‌ر گه‌ل به فریو بده‌ن ئه‌وه بزانن که گه‌ل پشتان لێده‌کات و باوه‌ڕی به ئێوه نامێنێت ، بۆ ئه‌وه‌ی گه‌ل باوه‌ڕی زیاتری به ئێوه بێت ده‌بێت تۆڵه‌ی شه‌هیدان بکه‌نه‌وه .
هه‌ربۆیه ده‌ڵێم ئه‌رکی سه‌رشانتان گرانه‌و تۆڵه‌ی شه‌هیدان بکه‌نه‌وه .
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان









