بانگه‌واز بۆ خه‌ڵکی ڕاپه‌ڕیووی کوردستانی باشوور
22/02/2011, 12:00 (GMT+1)

به‌رده‌وام بن له خۆیشاندانه‌کاندا بۆ به سه‌رتاسه‌رکردنی خۆپیشاندانه‌کان له‌سه‌ر تاسه‌ری کوردساندا..بۆ به‌فراوان کردنی بۆ هه‌موو چین و تۆێژه‌کانی خه‌ڵکی کوردستان...داوا له پارێزه‌ران و پزیشکه‌کان و مامۆستایان و فه‌رمانبه‌ران و کاسبکاران و قووتابی یان و هه‌موو هێزه چه‌کداره‌کان ده‌که‌ین وه‌رنه ناو خه‌ڵکی ڕاپه‌ڕیوو و خۆپیشاندانه‌کانه‌وه و هه‌موو به‌یه‌ک ده‌نگ هاوار که‌ن نا بۆ بارزانی و تاڵه‌بانی.... ....
هاوارکه‌ن و داوابکه‌ن بڕۆن بڕۆن ئێوه‌مان ناوێت...دروشمه‌کانتان با ببێت به ڕۆشتنی هه‌ردوو بنه‌ماڵه‌ی بارزانی و تاڵه‌بانی و نه‌مانی ئه‌م ده‌سته‌ڵاته ڕه‌فتار به‌عسی یه‌ی کوردستانی باشور....
به هیچ په‌یمان و درۆکانی ده‌سته‌ڵات و لاینه‌کانی تر بڕوانه‌که‌ن به‌ناوی چاکردن ونه‌مانی گه‌نده‌ڵی و ئارام کردنه‌وه‌ی بارودۆخه‌که و پاراستنی هه‌رێمی کوردستان له دوژمنه وه‌همێکان که دروستی ده‌که‌ن هه‌چ کاتێک بیانه‌وێت ..
ئارامی هه‌رێم و ئاشتی واته ئارامی و ئاشتی بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌وان که به‌ئاسانی بتوانن خه‌ریکی دزین و سه‌روه‌تی سامانی خه‌ڵکی کوردستان ...
ئارامی هه‌رێم و ئاشتی بۆ ئه‌وان به مانای ئه‌وه دێت که ئه‌م دووبنه‌ماڵه‌یه و چه‌ته‌کانیان به ئاسانی بتوانن ژیانێکی شاهانه بۆ خۆیان و که‌سوکاریان و بنه‌ماڵه‌کانیان دروست بکه‌ن و مناڵه‌کانیان به ئاره‌زووی خۆیان سه‌فه‌ر بکه‌ن بۆ ووڵاتانی دنیا و له هه‌ر زانکۆ و کۆلیجێک بیانه‌وێت بخوێنن و باشترین و تازه‌ترین ئۆتۆمۆبیل وخۆشترین ژیان بۆ خۆیان دابین بکه‌ن..
بۆیه دروشمه‌کانتان ده‌بێت نه‌مان و له‌ناوبردنی ئه‌و ئارامی و ئاشتی یه بێت که ده‌سته‌ڵات ده‌یه‌وێت ، خه‌ڵکی کوردستان ئارامی و ئاشتی ڕاسته‌قینه‌یان ده‌وێت ، ئه‌وه‌ش ته‌نها به نه‌مانی ده‌سته‌ڵاتی بارزانی و تاڵه‌بانی دێته‌دی...
ده‌با هه‌موو خه‌ڵکی کوردستانی باشوور خۆپیشاندانی و مانگرتنی سه‌رانسه‌ری ڕابگه‌یه‌نن و داوای ڕۆشتنی ئه‌م ده‌سته‌ڵاته بکه‌ن و بێت به ته‌نها دروشمی خه‌ڵک .....
نا بۆ بارزانی و تاڵه‌بانی و ده‌سته‌ڵاتی میلیشیایی
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان









