سبه‌ینێ نۆجێژنه‌ی سه‌رده‌شت عوسمانه
09/09/2010, 12:00 (GMT+1)

په‌یامنێره‌که‌مان له هه‌ولێر به‌و بۆنه‌یه‌وه هه‌واڵی پێڕاگه‌یاندین، که‌وا یه‌که‌م رۆژی جه‌ژنی ره‌مه‌زان، که‌سوکار و هاوڕێکانی سه‌رده‌شت عوسمان، بڕیاریان داوه بچنه سه‌ر گۆڕی سه‌رده‌شت، وا چاوه‌ڕوان ده‌کرێت که ژماره‌یه‌کی تریش له هاوڕێ و رۆژنامه‌نووسه‌کانیش سه‌ردانی گۆڕه‌که‌ی ده‌که‌ن، بۆیه له ئیستاوه پاراستن که‌وتۆته خۆ ئاماده‌کردن، تا هه‌وڵ بدات رێگرییان لێبکات.
کوردستانپۆست سه‌رخۆشی له بنه‌ماڵه‌ی سه‌رده‌شت عوسمان ده‌کات، بڕیاریمان دا ئێمه‌ش بۆ ئه‌و بۆنه‌یه به‌رگی ماته‌مینی داپۆشین سبه‌ینێ، هه‌ندێ له بابه‌ته‌کانی سه‌رده‌شت له‌گه‌ڵ چه‌ند نووسین و هه‌واڵیک ده‌خه‌ینه رووپه‌ڕی ماڵپه‌ڕه‌که‌مان، که سه‌رده‌شت یه‌کێک بوو له ئه‌نامانی کوردستانپۆست.
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان









