سوپاسو پێزانین له بنەماڵەى هونەرمەند حسین میسری
08/06/2009, 12:00 (GMT+1)

هەروەها سوپاسی ئەو كەسو لایەنانەیش دەكەین كە بە ناردنی پرسەنامە هاوخەمییان كردوین، بە تایبەتیش ئەندامانی سەركردایەتیو مەكتەبی سیاسیو مەڵبەندو لقو كۆمیتەكانی كەركوكو سلێمانی، یەكێتی نیشتمانی كوردستان، پارتی دیموكراتی كوردستان ، حزبی شیوعی كوردستان، حزبی سۆسیالیست، حزبی زەحمەتكێشان ، هونەرمەندانو تیپە هونەریو شانۆكارانی كەركوكو سلێمانیو هەولێرو گەرمیان، پزیشكو كارمەندانی تەندروستی سلێمانی، كەناڵەكانی ڕاگەیاندن، ڕێكخراوە ناحكومیو كەسایەتی كۆمەڵایەتیو جەماوەری وەفاداری هونەركەی (میسری) لە شارو شارچكەكانی كوردستاندا، هەروەك سوپاسی ئەو بەڕێزانەی دەرەوەی وڵات دەكەین كە بە نامەو ئیمەیڵ تەلەفون بەشداری خەمیان كردین، بەمەش باری ئەم خەمە گەورەیان لە سەر شانو دەرونمان كەمكردەوە. ئومێدەوارین خەمو مەینەتی لەو شێوەیە ڕوو لەكەس نەكات.
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان









