<

چل گەنجى بێ تاوان مردن چیتربێ دەنگ نابین

31/12/2011, 12:00 (GMT+1)






كۆمەڵكوژییەكەی رژێمی توركیای فاشیست هەستی منداڵانیش دەجولێنی و دەیان هێنێتەدەنگ، ئەم بابەتە نوسینی خوێندكارێكە كەتەمەنی یانزە ساڵە بابەتەكەی بەبێ دەسكاری وەك خۆی بەڵاوكراوەتەوە،
(چل گەنجى بێ تاوان مردن چیتربێ دەنگ نابین)
كوردستان كوردۆ: پۆلی پێنجەمی بنەڕەتی




ئەمڕۆ كە28\12\2011و ڕۆژى چوارشەممەیە ڕژێمى تورركیا هێرشێكى وەحشیانەى كردە سەرژماریەك گەنجى بێ چەك و لەئاكامدا چل كەس لە ئەو گەنجە بێ چەكانە بوون بەئامانجى كۆمەڵ كوژیەكى تر ، هەروەهاچەندین كەسییش تاكوئێستا بێسەروشوێنە، ئەوهێرشە وەحشییانەى توركیا لە كاتێكدا ڕوویدا كەهەموكەسێك چاودادەخەن بۆئەوەى كەمێك بحەوێنەوە ، بەڵام ڕژێمى توركیا لەوكاتە شدا هێرش دەكاتە سەرگەلی كورد و كۆمەڵكوژی دەكات، تەنهایەك كەس ڕزگاردەبێت هەندێكیشیان بەتۆپى توركیا پارچەپارچەبون ، بۆیەنابێت{پەكەكە}وشۆڕشگێڕان بێدەنگبن لەكاتێكدا ئەگەرچوارچەكدارى توركیا بمردایە ئەوا دەبوایە چەندین فڕۆكە بێت بۆگواستنەوەى چوارتەرم ،بەڵام دەبێت دەتەرمی كورد بەسەر پشتى هێسترە وە بگوازرێتەوە، لەم كاتەشدا ڕژێمى توركیا واخۆى پیشان دەدات دەستی لەمكارە وەحشیگەرانەیە دا نەبوە، زۆربەئاسانى باسیدەكات ئەگەر گواستنەوەى چەندكەرەستەیەك بەكۆڵ بەتاوانێكى گەوە دابنرێت ئەوا دەبێت كاری چاكەچى بێت؟ هەمووتاكێكى كورد دەزانێت كۆمەڵكوژى بەلاى توركیاوە كارێكى زۆرئاساییە وئەم كارە كارى یەكەمجاریان نییە، ئەگەرچەندجارێكیش ئەم كارەیان دوبارە كردبێتەوە ئەوا بیریان لەوە كردۆتەوە كەڕاستییەكان پەردەپۆش بكەن، ئەگەر هاوڵاتیانی توركیش نەزانن ئەوا هاوڵاتیانی كورد دەزانن ئەمەكارى توركیایە وڵاتانی دەرەوە ش لە كاتێكی ئاواپشت لە كورد دەكەن وبێدەنگ دەبن ، با وای دا بنەین ڕژێمی توركیاچل گە نجی لێكوژراوە بەبێ یەوكو دوو وڵاتانی دەرەوە هێز خۆیان دەنارد بۆهاوكاری توركیا بۆ ئەوەى كورد لەناوبەرێت ، بەڵام تەنها خەونێكە چونكە كوردا نایەوێت ئەم هێرشە گەورەیە ئەنجام بدات، لەبەرئەوەی لە كاتێكی وادا وڵاتانی دەرەوە هێرش دەكەنە سەر كورد ، ئێمە وەك كوردئەم هێرشە شەرمەزار دەكەین وهەرگیز لە بیری ناكەین ، پێویستە كوردیش وەك هەرنەتەوەیەكی تر رێز لە خواست ومافەكانی بگیرێت، پێویستە گەلی كورد بێنە سەرشەقامەكان و ناڕەزایی خۆیان دەربڕن لەدژی ئەوكۆمەڵكوژیە.
 
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست