لە جاسوسی بەردەركی سەراوە، دواییش بە جامانەی سورەوە بۆ پاراستنی پارتی
20/07/2013, 12:00 (GMT+1)

یەكێک لەم قەڵەمفرۆشانە ستیڤان شەمزینییە، هەرچەندە کاتی خۆی کوردستانپۆست بۆ یەکەمجار پەردەی لەسەر هەڵدایەوە، هەروەها لە ١٧ی شوباتدا لەژێرناوی پەرژینی ئاشتی لە خۆپیشاندانەكانی بەردەركی سەرا جاسوسی بەسەر خەڵکییەوە دەکرد و رۆژانە راپۆرتی لەسەر كەسایەتییەکان بۆ لقی چواری پارتی دەنارد. دوای تەواو بوونی خۆپیشاندانەكانیش، بەپێی سەرچاوەی زانیاری نزیك لە عەبدولوەهاب عەلی، بڕی 40.000$ دۆلاری پێدرا بۆ دەركردنی گۆڤاری شەپۆل، ئەم گۆڤارەش تایبەتکراوە بە دژایەتیی ئۆپۆزیسیۆن و بزووتنەوەی گۆڕان.
لەوەش سەیرتر وا پەردەی شەرمی ستیڤان شکاوە و تنۆک تنۆک ریسوایی لێدەبارێت، نە بای دیبێت و نەباران بە خەیاڵییشیدا نایەت، ئێستا زۆربەی كات ستیڤان بە جامانەی سورەوە دەسوڕێتەوە! لە بەرنامەی رابردووی كەوانەی تەلەفزیۆنی گەلی كوردستانیشدا وەك كادیری پێشكەوتوی پارتی خۆی ناساند.
ئەو وێنەیەی سەرەوە قسە زۆر هەڵدەگرێت، خوێندنەوە و سەرنجی زۆرمان لەسەر دەبێت، تەماشای بکەن و لە بری ستیڤان با پێکەوە ئێمە شەرم بکەین، با هەموو بشزانن، کە قەڵەمی درۆ چ کەسایەتییەک دروست دەکات.
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان









