كاك مه‌سعود، كه‌س پیرۆز نییه!
30/05/2010, 12:00 (GMT+1)

ڕۆژى شه‌ممه 29/5 چاوى میدیاكانى ناوخۆ و بیانى له‌سه‌ر هاتنى سه‌رۆكى ههریَم بۆ په‌رله‌مانى كوردستان بوون. به‌ڵام له‌كاتى هاتنى ناوبراو بۆ په‌رله‌مان، ئه‌وه‌ى چاوه‌ڕوان نه‌ده‌كرا ڕووى دا. ئه‌وه‌ى چاوه‌ڕوان ده‌كرا باس نه‌كرا.
وه‌كو ده‌زانن تیرۆركردنى خویَندكارو ڕۆژنامه‌نووس (سه‌رده‌شت عوسمان) ڕاى گشتى ناوخۆ و نیَودهوڵهتى نیگه‌ران كرد. بهجۆریَك ئه‌م نیگه‌رانیه فشاریَكى زۆر توندى خسته‌سه‌ر ههریَمى كوردستان، به‌پله‌ى یه‌كه‌م بنه‌ماڵه‌ى بارزانى چونكه به‌هه‌ر پیَوهریَك بیَت ئه‌وان به‌رپرسیاریه‌تى ئه‌منى ههولیَریان له‌ئه‌ستۆدایه. له‌به‌رئه‌وه پیَویسته بارزانى و پارته‌كه‌ى ئه‌و ڕاستیه باش بزانن هیچ كهسیَك باوه‌ڕ بهپاكانهكانیان ناكات و، پیَویست ناكات چیتر خۆڵ بكه‌نه چاوى خۆیان و بیانهویَت خۆیان بخهڵهتیَنن. چونكه ئه‌و سه‌رده‌مه تیَپهڕى كه‌به‌ڵێ بۆ درۆكانى ده‌سه‌ڵات بكه‌ین. چونكه چاومان كراوه‌تره و زیَڕ و زیو له‌یه‌كتر جیادهكهینهوهو ده‌زانین نیَرگز كامه‌یه و ژاڵه‌ش كامه‌یه. جا له‌به‌رئه‌وه ئه‌و سیناریۆیه‌ى بنه‌ماڵه‌ى بارزانى له‌به‌رنامه‌یاندایه، پیَویسته پاشه‌كشه‌ى لیَبكهن و، ڕیَچكهیهكى ڕاست بگرنه‌به‌ر. چونكه ئیَمهی تاك تاكی كوردستانی خاوه‌نى سه‌رده‌شت عوسمانین و ڕیَگهنادهین خویَنهكهى به‌هه‌ده‌ر بچیَت.
سه‌باره‌ت به‌قسه‌كانى بارزانى له‌ناو په‌رله‌مانى كوردستان ئیَمه دهڵیَن قهڵهمۆچكهكانى بنه‌ماڵه‌ى بارزانى نه‌یانتوانى ڕووبه‌ڕووى ڕاستیه‌كان ببنه‌وه‌و نكۆڵى له‌وه بكه‌ن كهبنهماڵه ده‌ستى سوور نیه بهخویَنى كاكه(سه‌رده‌شت)، تائه‌و ڕاده‌یه‌ى خۆى ناچار بوو بیَته په‌رله‌مان و ڕاسته‌وخۆ هه‌ڕه‌شه له‌گشت په‌رله‌مانتاران بكات. كه‌به‌ڕاستى هه‌ر ئه‌مه‌ش له‌بارزانى چاوه‌ڕوان ده‌كرا. چونكه ناوبراو لهچركهساتى یه‌كه‌مى ڕوودانى كاره‌ساته‌كه ده‌نگى لیَوه نه‌هات، به‌ڵام كاتیَك ده‌نگى ناڕازى بینى له‌سه‌ر شه‌قام له‌ناوخۆ و له‌ده‌ره‌وه و بینى به‌چ شیَوهیهك فشار خراوه‌ته سه‌ریان و تواناى ده‌ربازبوونیان نیه. ئه‌م فشارانه بارزانیان ناچاركرد به‌بیانوى ڕاگه‌یاندنى دوو سه‌ردان بیَته په‌رله‌مانى كوردستان و جاریَكیتر بهزمانیَكى توند هه‌ڕه‌شه له‌میدیاى ئازاد بكات و, بڵیَت ئیَمهیان سه‌روه‌ر ئیَمه یه‌كسان و دادپه‌روه‌ر و ئیَمهین پیرۆز له‌م وڵاته. یاسا گه‌شتى كردووه و ئیَمهى كردووه به‌وه‌كیلى خۆى.
قسه‌كانى بارزانى ئه‌وه‌نده دووربوون له‌قسه‌ى كهسیَكى سیاسى به‌ڵكو لهشیَوهى سه‌ربازى هیَرشى ده‌كرده سه‌ر به‌رامبه‌ر بهشیَوهیهكى ته‌نگه‌نه‌فه‌سى و هه‌ناسه سوارى به‌ڵام ئه‌وه‌ى گرنگه بیڵیَم پیَویسته بارزانى و ده‌ست و پیَوهندهكانى ئه‌و ڕاستیه باش بزانن تازه ئه‌و بنه‌ماڵه‌یه ناویان به‌تیرۆرى ڕاگه‌یاندن گه‌یشتۆته سه‌رانسه‌رى جیهان و ئه‌وه‌ش زانراوه هه‌ر دهرفهتیَكیان بۆ بڕهخسیَت دریَژه به‌م كاره قیَزهونانهیان ده‌ده‌ن. ده‌نگه ئازاده‌كان كپ ده‌كه‌ن، به‌ڵام بهشیَوهى ڕه‌گى له‌بن نه‌هاتوو. ئه‌گه‌ر لهجیَگایهكیش برینداربكریَن ئه‌وا له‌ده‌یان شویَنى تر سه‌رهه‌ڵده‌ده‌نه‌وه و ڕووبه‌ڕووى تیرۆر ده‌بنه‌وه قسه‌یه‌ى تر‌ى بارزانى كه‌زۆر جیَگهى سه‌رسوڕمان بوو لهكاتیَكدا هه‌موو داواكان لهئهوانن بۆ ئه‌وه‌ى بكوژانى سه‌رده‌شت عوسمان ئاشكرا بكه‌ن و لیَكۆڵینهوهكان وردبن. به‌ڵام بارزانى باس لهپسپۆڕانى بیانى ده‌كات ئیَمه ئه‌م قسه‌یه نه‌ك بهگاڵتهجاڕى ده‌زانین به‌ڵكو بهپهیامیَكى ترسناكى ده‌زانین به‌وه‌ى ئه‌وان به‌پشتیوانى ده‌ره‌كى ئه‌م كرده‌وه تیرۆریستیه‌یان ئه‌نجام دابیَت. بۆیه لیَرهوه پیَویسته ته‌واوى كونسوڵخانه‌ى ووڵاتانى بیانى لهههریَمى كوردستان ههڵویَست وه‌ربگرن و بكوژانى هه‌ر (3)شه‌هیدى ده‌ستى ڕه‌شى تیرۆر ئاشكرا بكریَن. چونكه ئه‌وه‌ى به‌نده ڕۆژانه پیَمدهگات جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه دهكریَـتهوه كهكونسوڵخانهى ووڵاتانى بیانى لهڕیَگهى كه‌ناڵه تایبه‌تیه‌كانى خۆیان به‌وردى ئاگادارى چۆنیه‌تى ئه‌م تیرۆركردنانهن. به‌ڵام ئیَمه گومانمان هه‌یه لهبیَدهنگیان چونكه به‌م بیَدهنگیه دیموكراسى بوونیان ده‌خه‌نه ژیَر پرسیاریَكى جدیه‌وه. له‌كۆتاییدا داوا له‌سه‌رجه‌م ڕۆژنامه‌نووسانى شارى ههولیَر ده‌كه‌م وه‌كو ههڵویَست وه‌رگرتن له‌به‌رامبه‌ر ڕیَگهگرتن له‌ڕۆژنامه‌نووسان بۆ ناو هۆڵى په‌رله‌مان ئیَوهش مه‌ڕۆن بۆ كۆنگره ڕۆژنامهنوسیهكانیان و تائهوكاتهى داواى لیَبوردنتان لیَدهكریَت و ڕوونكردنه‌وه‌ى پیَویست پیَدهدهن له‌سه‌ر ئه‌م ههڵویَسته.
سڵاو گیانى له‌سه‌رجه‌م شه‌هیدانى قه‌ڵه‌م
*ئه‌م وتاره ته‌عبیر له‌ڕای شه‌خسی به‌نده‌یه‌و نه‌وه‌ك گروپى ڕۆژنامه‌نووسانى بیَسنوورى كوردستان
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان









