سڵاو سەرۆكی تەباخەكانی پهرلهمانی کوردستان ؟
07/08/2011, 12:00 (GMT+1)

سەرۆكی پەرلەمانیك ئەوندە گەمژە بێت و نەزانێت ئەو ئیهانەكردنەی جەنابی بەئەندام پەرلەمانەكان بەرلەهەموو كەس ریشی خۆی دەگریتەوە واتە ئەو تفەی هەلیدایە ئاسمان بەرلەهەموو كەسیك ناوچەوانی خۆی دەگریتەوە هەق وایە شەرم بكات لەخۆی ئەگەر تۆزقالیك شەرمی بەخۆی هەبیت؟ چۆن قبول ئەكات جەنابی سەرۆك پەرلەمانیك بیت كە ئەندامەكانی لەتەباخیەوە كرابن بە پەرلەمانتار؟ هەلبەتە خۆیشی لەوان زیاتر نیە بۆیە ئەو پۆستەی قبوولە؟ بەمانای جەنابی سەرۆكی تەباخەكانی هەریمی كوردستانە نەك سەرۆكی پەرلەمانی هەریمی كوردستان؟ باشتریش وایە داوای لیبوردن لەمیللەت و لەئەندام پەرلەمانە بەریزەكان بكات بەزوترین كات. لیرەوە ئەتوانین بەجەنابی كەمال كەركوكی بیژین سڵاوت لێبێت سەرۆكی تەباخەكانی هەریمی كوردستان .!.
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان









