<

قوباد تاڵەبانی پێش سەفەرەكەی كێی كرد بە شوانی مەرەكانی؟

01/11/2009, 12:00 (GMT+1)
پاش ئەوەی ئێمە ئاگاداری خوێنەری ئازیزمان كرد كە قوباد تاڵەبانی خەریكی كڵاو دوورینە بۆ پارتی ، ئەوەش بە زیندوكردنەوەی ریزەكانی ناو یەكێتی نیشتمانی كوردستان ، بۆیە ئێستا گەراوەتەوە بۆ كوردستان بۆ بەشداری كردن لە پلینیۆم و مسۆگر كردنی پلەییەكی بەرز لەناو رێكخستنی یەكێتی بۆئەوەی بتوانێت بە ئارەزوی خۆی دەست تێوەرداتە ناو رێكخستن بە تایبەتی لە ئەمریكا و كەندا ، ھەر پێش سەفەرەكەی كۆبوونەوەیەكی بە رێكخستنی یەكێتی كرد لە واشنتن ، ھەرەشەی لە ئەندامەكان كرد كە چیتر نابێت گۆرەپانەكە چۆڵ بكەن بۆ پارتی ، بۆ ئەم مەبەستەش بریاری دا بە دەركردنی مەسئول كەرتی واشنتن (نیو نەفەرەكە لە شەش نەفەرو نیوەكە) و دانانی كەسێك بە ناوی سامی بەبێ ھەڵبژاردن بە مەسئول كەرتی واشنتن كە پێشتر ھەزەركارێك بوو لەو ھەزەركارانەی ئابرووی حیزبی بردبوو. ئەم بەرێزە (سامي) كەسێكی لێھاتووە و بەتوانایە ، شایستەی پلەیی باشە بەڵام دەبێت دەست نەداتە مامە حەمەی و جانتا ھەڵگری دوایی ئەنجامەكەی وەك ھێرش عەبدولرحمان و گۆران رەحیم ی دبێت ، كە ھەندە ماستاو چێتیان كرد ھەتا ریسوابوون.
ئەوەی شایەنی باسە نەوت فرۆشەكەی واشنتن تا ئێستا سەر بە ھیچ كومیتە و مەڵبەندێك نییە ، ئابوونەوەشی نەداوە و نازانێت پەیرەو پرۆگرامی یەكێتیش چییە.
ماوە بووترێت كە قوباد تاڵەبانی لە سەر رۆژنامەی Iraqi Slogger و ھەر لە رێگای رۆژنامەنووسە بەكرێ گیراوەكەی قوبادLaura Rozen كە پارەی میلەت دەدرێت بە ئەم جۆرە كەسانە لە ئەمریكا ووتی " ئێمە خەممانە كێشەی كەركوك یاسای گازونەوت دوابخات " چونكا خۆی نەوت فرۆشە ھەموو خەمەكەی ئەویە 2 یان 3 تەنكە نەوت بفرۆشێت ، خەمێتی كێشەی كەركوك كاریگەری ھەبێت لە سەر نەوت فرۆشتن ، بە داخەوە میلەت بێدەنگە لە ئاستی ئەم سووكاتییە بە چارەنووسی گەڵ دەكرێت. بو زانیاری زیاتر گرتە بكەنە سەر ئەو لینكە.

http://iraqslogger.powweb.com
قوباد بەمەشەوە رانەوەستاوە ھەر لە سەر Twitter ی خۆی داوا دەكات لە عەرەبەكانی دوورە وڵات روو بكەن لە كوردستان بۆ ئەوی لە ئەوێ بژین لە كاتێدا ھەزاران كورد روو دەكەنە ھەندەران بە ھۆی بێ كاری وبێ عەداڵەتی، لە كاتێكدا رۆژانە كورد ئەتك دەكرێت لە بەغدا و باشووری عێراق . بۆیە داوا دەكەین لە ھەر كەسێك رازیە بە ئەم كردەوانە با سەر خۆی كز بكات و بێدەنگ بێت ، ئێمە بەش بە حاڵی خۆمان بێدەنگ نابیین چونكا رازی نین بە ترسنۆكی بژین .

دەستەی لێسەندنەوەی نوێنەرایەتی لە نەوت فرۆشی واشنتن
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست