مه‌هزه‌له‌یی دوو ئیداره‌یی" زانا حه‌مه‌ساڵح ی قائیمقام هه‌ڵده‌واسرێت و، نیهاد قۆجه‌ی هه‌ولێری گۆرانی ده‌چڕێت
18/05/2012, 12:00 (GMT+1)

ئه‌م پێشه‌كیه‌م بۆ ئه‌وه‌بوو، تا بتوانم به خوینه‌ران بڵیم، هه‌رگیز چاوه‌روان نه‌بووین به هۆی دزیی و گه‌نده‌لی و تاڵانی و ده‌ست به‌سه‌را گرتنی موڵك و زه‌وی گشتی و حكومی و ئه‌هلی، رۆژێك دێت، كه به‌رپرسانی ئه‌م دوو حزبه گه‌نده‌ڵه له‌لایه‌ن خۆیانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر بكرێن و پاشانیش به ئاسنی له نێو زیندانه‌كاندا هه‌ڵیان بواسن وه‌ك ئه‌وه‌ی به‌رامبه‌ر به قائیمقامی ناوه‌ندی سلێمانی (زانا حه‌مه ساڵح) ده‌زگای زانیاری و دژه تیرۆر كردیان!
باوه‌ڕناكه‌م تاكیك هه‌بێت له‌م كوردستانه به 3 پارچه‌كه‌ی دیكه‌شەوه باوه‌ڕی به‌وه نه‌بێت كه قائیمقامی سلیمانی كوژرا و یا كوشتویانه به هه‌وڵواسین..ئه‌مه شتێكه گفتۆگۆ هه‌ڵناگرێت و ، دوای كوشتنه‌كه‌شی بینیمان یه‌كێتی به قه‌ده‌ر كۆنه جاشێك بۆ ئه‌و قائیمقامه‌ی خۆی پرسه‌ی ڕانه‌گه‌یاند و په‌رۆش نه‌بوو بۆی؟!
ئاواتمان بوو ڕۆژێك ئه‌وه‌ی شتۆكه‌یه‌كی گچكه تا گه‌وره‌ی ئه‌م میللەته‌ی دزیوه گه‌نده‌لی كردووه، سامانی گشتی و نه‌وتی به تالان بردووه یا ده‌ستی به‌سه‌ر هه‌زاران دۆنم زه‌وی ئه‌م هه‌ریمه دا گرتووه به پێی یاسا بدرێنه دادگا‌و پاشانیش سزایی یاسایان لێوه‌ر بگیریت، نه‌ك وه‌ك یه‌كێتی خۆیشی كرده په‌ندی زه‌مانه‌و بۆ چه‌واشه‌كاری و په‌رده‌پۆشكردن و سرینه‌وه‌ی ناوه نهینیه‌كانی نێو دۆسیه‌كه‌ی زانا حه‌مه‌سالحی كرده قۆربانی ئه‌و باندانه‌ی نێو مالڤیاكانی یه‌كێتی به تایبه‌تی قادری حه‌مه جان و شێخ جه‌عفه‌رو هیرۆی تالانچی سلیمانی و ئه‌وانی دیكه..
ئه‌وه‌تا پارتی و بنه‌ماڵه‌ی بارزانی كه كه‌متریان له یه‌كێتی و بنه‌ماڵه‌ی تاله‌بانی نه‌كردووه بگره زیاتریان كردووه، كه‌چی به‌رپرسانی ئه‌م هه‌رێمه زه‌رد هه‌ڵگه‌ڕاوه كه بۆته قۆمارخانه‌یه‌كی 5 ئه‌ستێره بۆ بنه‌ماله‌ی بارزانی و پارتی و به‌رپرسه‌كانی،،،
ئه‌وه‌تا به ئاشكرا‌و لەبه‌رچاوی زۆرێك له نووسه‌رانی ده‌رباری هه‌ولێرو سلیمانی و دهۆكه‌وه‌له (نادی بازرگانی) نویه‌كه‌ی هه‌ولێر پشت زانكۆی كوردستان شه‌وی 4 شه‌مه له‌سه‌ر 5 شه‌مه، نه‌وزاد هادی پارێزگاره گه‌نده‌له و ماڤیا و كوێله‌كه‌ی به‌رده‌م نێچیره‌ڤان بارزانی ئاهه‌نگیكی بۆ ژماره‌یه‌ك له نووسه‌ره ده‌رباره‌كانی سازكردووه بۆ ئه‌وه‌ی زیاتر نێچیره‌ڤانی رابه‌رانی دزی نه‌وت و غازی كوردستانیان له‌لا خۆشه‌ویست بكات، ئاله‌و ئاهه‌نگه‌دا (نیهاد له‌تیف قۆجه) قائیمقامی ناوه‌ندی هه‌ولێر گۆرانی ده‌چڕێت و ئاماده‌وبانیش به ده‌م نۆشكردنه‌وه چه‌پله كوتانیان بوو..
ئه‌مه كاره‌ساته نیهاد فۆجه‌ی هه‌ولێر سێ به‌رابه‌ر به قه‌ده‌ر دۆسیه‌كانی زانا حه‌مه ساڵح دزیی و گه‌نده‌ڵی كردووه دوكان و زه‌وه‌ی به‌م شێوانه‌ی لای خواره‌وه بۆ خۆی و بنه‌ماڵه‌كه‌ی وه‌رگرتووه له جیاتی ئه‌وه‌ی لیپرسینه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ بكرێت ئه‌گه‌ر نا حه‌یاو ئابروی هه‌بوایه ده‌وبوو خۆی بكوشتایه كه ئه‌و هه‌واڵه‌ی زانا حه‌مه سالح بیست، كه چۆن یه‌كێتی كوشتیان، وه‌لێ وه‌ك بنه‌ماله‌ی تالانچی بارزانی بێ ده‌نیگان هه‌ڵبژاردووه، به‌ڵام دز و گه‌نده‌ڵ و ماڤیاكانی نه‌وزاد هادی به حاشیه‌كانی ده‌وروبه‌ریه‌وه ئا هه‌نگ ده‌گێرن گۆرانی ده‌ڵێن، چه‌پله ده‌كوتن..!
هه‌ر بۆ زانینی خوێنه‌ران بزانن ئه‌وه‌ی نیهاد له تی‌ف فۆجه قائیمقامی ناوه‌ندی هه‌ولێر كردویه‌تی زانای هه‌ڵواسراو نیو ئه‌وه‌نده‌ی كردووه؟
نیهاد قۆجه‌و دزیی و گه‌نده‌لی و موڵك و زه‌ویه‌كانی ببینن، كه نه‌وزاد هادی 10 ئه‌وه‌نده‌ی كردووبه براكانیه‌وه:
1. وه‌رگرتنی 25 دۆنم زه‌وی له شه‌قامی گولان و به‌حركه‌و قوشته‌په به‌ناوی پرۆژه‌و كارگه‌ی بلۆكه‌وه
2. وه‌رگرتنی زه‌وی 200 مه‌تر به‌م شێوه‌یه" 100 پارچه زه‌وی به‌ناوی خۆی و ژن و مناله‌كانی و براو خزه‌مه‌كانی تا كوڕه ئیفلیجه‌كه‌شی كه له ئه‌ڵمانیایه نووسیووه
3. وه‌رگرتنی 30 پارچه زه‌وی به‌ناوی كریچیه‌كانه‌وه كه زه‌ویان پێدرا ئه‌م ئه‌وه‌نده‌ی به‌ركه‌تووه به‌لام بارزان قه‌سابی برای نه‌زاد هادی 14 پارچه زه‌وی له 5 حه‌سارۆك به یه‌كجار وه‌رگرتووه.
4. وه‌رگرتنی 20 دوكان له وانه‌ی مه‌زاد خانه و شێخه‌لڵا له بازاری نیشتیمان كه نه‌وزاد هادی به یه‌ك وه‌جبه له بازاری نیشتیمان 97 پارچه زه‌وی وه‌رگرتووه به ئیعترافی بورهانی پارێزه‌ر.
5. وه‌رگرتنی 15 شوێنی عه‌رەبانه ده‌ستگێره‌كان له تەیراوا و پاشانیش وشینیان بۆ دروست كرا و نیهادیش بۆووه خاوه‌نی 15 شوین عه‌ربانه.
6. نیهاد خاوه‌نی 3 كارگه‌ی بلۆك و به‌شه‌ریكی له‌گه‌ل مسته‌فای برای برای.
7. نیهاد خاوه‌نی 24 دوكانه له ناوچه‌ی پیشه سازی باشوور‌و له هه‌مانكاتدا له ناوچه‌ی پیشه سازی باكوریش وه‌ریگرتووه كه بریاره بیان گویزنه‌وه.
8. نیهاد خاوه‌نی كۆمپانایی جه‌نائین بوو كه زیاتر له 200 ده‌فته‌ر دۆلاری شاره‌وانی خواردوو كۆمپانیاكه‌ش خرایه لیستی ڕه‌وه و تا ئه‌وه‌ی كه‌ناسه‌كان به 3 مانگ جارێك موچه‌كانیان ده‌دانێ.
9. نیهاد له ئەڵمانیایه‌وه له رێگه‌ی دڵشاد بارزانی برای مه‌سعود بارزانی كۆمپانیای كلینكی خاو‌ێن كردنه‌وه‌ی نه‌خۆشخانه‌كانی هه‌ولێری هێناوی بری 150 ده‌فته‌ر دۆلاری پێ بڕا.
10. نیهاد ماوه‌ی 4 ساڵه ژورێكی له هۆتیل شیراتۆن حیجز كردووه به ساوناكه‌یەوه به‌داخه‌وه ده‌ڵێم له رووی كۆمه‌لایه‌تیشه‌وه، تەواو نییە، کە باسکردنی ئەمە شایانی نووسینەوە نییە.
11. زۆرشتی دیكه هه‌یه بۆكاتێكی دیكه باسكردنی دروسته، ئه‌وه‌ی ویستوومه بیدركینم، ده‌بوو نیهاد له پاش زانا حه‌مه ساڵح ئه‌و خۆی بكوشتایه نه‌ك ئاهه‌نگی بگێرایه...هه‌ر بۆ زانیاری خوێنه‌ران پارتی به‌نیازن له ئاڵۆگۆری قائیمقامه‌كاندا نیهاد قۆجه‌ی هه‌ولێر بنێرنه شوێنی زانا حه‌مه ساڵح وه‌ك چه‌واشه‌كاری بۆ یه‌كخستنه‌وه‌ی دوو ئیداره‌یی..!
خوازیارم نووسه‌رێك بێته ده‌ست و وه‌لامان بداته‌وه تا ئه‌وه‌شی نه‌مان نووسیووه بینووسین و بڵاوی بكه‌ینه‌وه..ئه‌مه حه‌یا و ئابروچونه‌كانی به‌رپرسانی وه‌ك نه‌وزاد هادی و نیهاد قۆجه‌یه..
چاوه‌روان بن..به‌م نزیكانه ئه‌وه‌ی نه‌تانبیستووه له‌سه‌ر نه‌وزاد هادی و بارزان قه‌سابی برای و ئه‌وانی دیكه بۆتانی بلاو ده‌كه‌ینه‌وه،، تا واها خه‌لكی تینه‌گه‌ینن هه‌ولێریان كردۆته به‌هشت و دوبی به خۆراییو به‌لكو له سایه‌ی سامانی گشتی و نیشتیمانی و ده‌زگا حكومیه‌كان بوونه‌ته خاوه‌نی زیاترله 200 ملێۆن دۆلار.
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان









