مارمێلکه‌یه‌ک کۆسره‌ت ره‌سوڵی خوارد
23/08/2010, 12:00 (GMT+1)

ئه‌م کۆسره‌ته که هه‌یبه‌تێکی بۆ خۆی په‌یدا کردبوو، به ئه‌قڵی که‌سدا نه ده‌چوو ئاوا ده‌رخواردی مارمێلکه‌یه‌ک بدرێت. هه‌ڵبه‌ته مارمێلکه شاسواری واحیدی که‌بابچییه!
شاسواری واحیدی که‌بابچی هه‌موو که‌س له سلێمانی ده‌یناسێت. له ژیانیدا و له هیچ بوارێک‌دا شت نه‌بووه، به‌ڵام له‌به‌ر پیسایی دزییه‌کاندا زوو سه‌وز بوو، به‌ناوی (کۆمپانیای نالیا)وه سه‌ری ده‌رهێنا، ئیستا پرۆژه‌ی ملیۆنه‌ها دۆلاری هه‌یه، ئاشکراشه کێ به‌رزی کردۆته‌وه. له‌م ماوه‌یه‌دا له پڕ کاكي شاسوار نه‌عره‌ته‌ی لێدا، بڵاوی کرده‌وه که کۆسره‌ت ره‌سوڵ داوای یه‌ک ملیۆن دۆلاری لیده‌کات، به‌ڵام ئه‌م که‌رامه‌تیی رێگای پێنادات، ئه‌م شته قبوڵ بکات. ده وه‌ره شێر نه‌گبه‌تیت بێت مارمێلکه بتخوات!
وا بڵاو کرایه‌وه، که کۆسره‌ت ره‌سوڵ شکات له شاسوار ده‌کات. کاک کۆسره‌ت خۆی چاک ده‌زانێت چۆن له‌و وڵاته‌دا یاسا له پێکراوه. ئاخر ئه‌گه‌ر یاسا هه‌بێت چۆن ئه‌م هه‌موو دزییه ده‌کرێت؟ بۆیه شکاته‌که‌ی کاک کۆسره‌ت وه‌کو ئه‌وه وا بوو، منداڵێک له ده‌ره‌وه لێی بده‌ن ئه‌ویش بڵێت ئه‌چم لای دایکم شکات ده‌که‌م.
کێشه‌که هه‌رچۆنێک ته‌واو بووبێت مه‌به‌سته‌که‌ی خۆی پێکا. بنه‌ماڵه‌ی تاڵه‌بانی شێره‌که‌یان به مارمێلکه‌یه‌ک خسته کونه‌وه.
کامه‌ران ساڵح
هه‌ڵه‌بجه
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان









