مافه ڕه واکه ی گه لی کورد
26/03/2011, 12:00 (GMT+1)

تیم كارنی باڵوێزی پێشوی ئهمریكا لهسودان ده ڵێت "ههندێك تاكی كورد به دوای فۆرمێك لهدهوڵهتی سهربهخۆوهن، بهڵام هیچ دهسهلاتدارێكی كوردی ئهو داوایهی نهكردوه.
قسه یه کی له م جۆره و له م کاته دا که ڕاپه ڕین چه ندین وڵاتی ڕۆژهه ڵاتی ناوه ڕاستی گرتوه ته وه به تایبه ت سوریا که پارچه یه کی ئه م کوردستانه ی داگیر کردوه و جوڵانه وه کانی کورده کانی تورکیاو هه ڕه شه ی هێزه نێوده وڵه تیه کان بۆ سه ر ئێران ده کرێت گرنگ تێی بڕوانرێن و بابه تی سه ربه خۆیی کوردستان بکرێته که مپه ینێکی گه وره بۆ ڕای جیهان.
ڕاپه ڕینی جه ماوه ری سلێمانی و هه ڵه بجه ی قاره مان و ده وروبه ری و هه روه ها به گشتی بێ هه ڵوێستی ئۆپۆزسیۆن و حزبه به ناو شۆڕگێره کانی هه رێمی کوردستان و بێ هه ڵوێستی دیموکرات و کۆمه ڵه و هه ندێک حزب و لایه نی تر وای لێکردنی که هه ستین به دروستکردنی چه ند لاپه ره و گروپێک له ڕێی ئه نته رنێت و فه یسبوکه وه تا بتوانین سود له م بارودۆخه وه رگرین و داخوازی سه ربه خۆیی کوردستان و گه ڕانه وه ی که رکوک و ناوچه دابڕاوه کان له ڕێگه ی ئه نته رنێته وه بخه ینه به ر دیدی چاودێران و جیهان تا ئه وانیش ئه و به هانه یان نه مێنێت که کورد داوای سه ربه خۆیی نه کردوه و ئیتر نه توانن کۆست و ته گه ره بخه نه ڕیی ئه م مافه ڕه وایه ی گه له که مان.
ئێمه ده زانین به ناو سه رکرده کانی هه رێمی کوردستان هیچ کاتێک نه یانویستوه که بابه تی سه ربه خۆ بونی کوردستان بخرێته به ر باس و لێکۆڵینه وه بۆ به دیهێنانی ئه و مافه ڕه وایه ی گه لی کورد و بگره ئه وان تاکه ڕێگرێک بون له سه ر ڕیی ڕزگاری و سه ربه خۆیی گه لی کورد به ڵام خه مساردیش به زۆرێک له تاک و گروپی خه ڵکی کوردستانه وه ده بینرێت له ئاست ئه م مافه ڕه وایه ی گه له که یدا، بۆیه ئێمه لێره وه وه ک ئه رکێکی نیشتیمانی و دڵسۆزی به رامبه ر به گه ل و نیشتیمانه که مان و بێ به رامبه ر هه ستاین به دروستکردنی ئه م چه ند لاپه ڕه یه تا بتوانین به هه مومانه وه بره و گرنگی به م مافه ڕه وایه ی گه له که مان بده ین و بیگه یه نین به ئه نجام، به هیواین هه مو کوردیکی به شه ره ف و نیشتیمان په روه ر بێ جیاوازی خوازی پشتیوانی لێبکات.
ئه مه ش لینکی ئه و که مپه ین و ڵاپه ڕانه یه:
لاپه ڕه ی سه ربه خۆیی کوردستان
http://www.facebook.com/home.php?sk=group_191404557563403&ap=1
لاپه ڕه ی سه ربه خۆیی کوردستان
http://www.facebook.com/greatkurdistan
لاپه ڕه ی که رکوک خاکی کوردستانه
http://www.facebook.com/home.php?sk=group_149237165138682&ap=1
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان









