شاناز لێره و هێرۆش له‌وێ (سه‌مای زه‌رده‌واڵه‌كان)
21/05/2011, 12:00 (GMT+1)

************** سه‌مای زه‌رده‌واڵه‌کان له به‌ریتانیا ***************
له‌كاتی دوایین هه‌ڵبژاردنه‌كانی سه‌رتاسه‌ری عیراقدا تووشی كێشه‌و گرفتێكی یه‌كجار زۆر بووین لێره له‌لایه‌كه‌وه له‌گه‌ڵ لایه‌نه عیراقییه شۆڤێنییه‌كان و نوێنه‌رانی كۆمسیۆنی بالای هه‌ڵبژاردن و له‌لایه‌كی تره‌وه له‌گه‌ڵ پۆلیسی به‌ریتانیا، به‌لام ئه‌وه‌ی كه له‌هه‌موو ئه‌وانه بۆ ئێمه‌ی كورد ناخۆشتربوو دووبه‌ره‌كیمان بوو له‌ده‌ره‌وه‌و فرك و هورو هاتوو هاوارو ئاژاوه نانه‌وه‌و سووكایه‌تی پێكردن و ده‌ست خستنه ناو ده‌ستی ناحه‌زان بوو له‌لایه‌ن دار‌و ده‌سته‌ی ئه‌و كاتی كۆمپانیای وشه‌وه.ئه‌و دار‌و ده‌سته‌یه هه‌ر ئه‌وه‌نده‌ی كه كه‌سێكی یه‌كێتیان بدیایه وه‌ك چۆن كهزهردهواڵه به‌ده‌وری پشكی گۆشتی برژاودا سه‌ما ئه‌كات و ئه‌كه‌وێته ویزه ویز، ئه‌وانیش به‌هه‌مانشێوه له‌ده‌وری كه‌سه‌كان سه‌مایان ئه‌كردو ئه‌خولانه‌وه به‌خۆیان و مۆمێكی كوژاوه‌و پارچه پهڕۆیهكهوهو هاواریان ئه‌كرد ئه‌یگۆڕین.. ئه‌یگۆڕین، گه‌ر كه‌سه‌كه‌ش یه‌كێتییه‌كی به‌رچاو بوایه ئه‌یانوت ئهتگۆڕین و یا ئهتانگۆڕین.
پێموابێ رۆژی دووه‌می ده‌نگدان بوو كه‌پاش شه‌ڕو به‌زم و ههلایهكی زۆر له‌گه‌ڵ شۆڤێنییهكاندا توانیمان بڕۆینه ناو هۆڵه‌كانی ده‌نگدانه‌وه وه‌ك چاو‌دێر كه‌ئه‌وه‌ش مافێكی خۆمان بوو، هه‌ر له‌و كاته‌دا هه‌مدیس ئه‌و دار‌و ده‌سته‌یه بهبێگوێدانه هیچ یه‌ك له‌و كێشانه‌ی كه له‌لایه‌ن ئێمه‌وه بهچارهنووسسازو نه‌ته‌وه‌یی له‌قه‌ڵه‌م ئه‌دران، هاتن و زه‌رده‌واڵه ئاسا به‌ده‌ورماندا خولانه‌وه‌و دهستیانكردهوه بهویزه ویز كه‌گوایه ئه‌یگۆڕن ئه‌یگۆڕن. یه‌ك له‌پاسه‌وانه ئینگلیزه‌كان پرسیاری كرد كه‌ئه‌وانه چی ئه‌ڵێن؟ وتی ئه‌وه دوو رۆژه كه‌سانێك ئه‌و شته ئه‌ڵێنه‌وه توخوا زۆرم مه‌به‌سته بزانم ئه‌ڵێن چی، ناچار بۆمان ته‌رجه‌مه كرد‌و له‌وه‌لامدا وتی چی ئه‌گۆڕن؟ وتمان ئێمه.. وتی بۆ؟ وتمان ئێمه‌یان به‌دڵ نییه..... وتی ئێ ئه‌وان بهزۆركهس وا ئه‌ڵێن یه‌عنی هه‌ر هه‌موو ئه‌م عاله‌مه‌یان به‌دڵ نییه‌و ئه‌یگۆڕن؟ وتمان وا ئه‌ڵێن..... وتی باشه ئهتانگۆڕنهوه به‌چی؟ وتمان وه‌لا نازانین..... وتی ئاخر چۆن ئهتانگۆڕن؟ وتمان وه‌لا نازانین.... وتی بۆ ئێوه چین؟ وتمان یه‌كێتین.. وتی بۆ ئێوه كورد نین؟ وتمان با.. وتی ئه‌ی بۆ ئهتانگۆڕن؟ وتمان وه‌لا بڵێین چی.. وتی یه‌عنی چیتان ئه‌گۆڕن؟ وتمان وه‌لا نازانین... وتی ئێوه هه‌مووتان حزبی كوردین؟ وتمان نه بابه نا، ئێمه حزبین و ئه‌وان كۆمپانیان... پاسه‌وانی نه‌گبه‌ت واقی وڕما دیاره وایزانی ئه‌وان نوێنه‌رانی كۆمپانیایه‌كی مۆمن، وتی باشه بۆ ئه‌و كۆمپانیای مۆمه وه‌ك كۆمپانیاكانی تر نارۆن به‌شداری له‌پێشبڕكێ و نمایشكردنی مۆمهكانیان بكه‌ن له‌گه‌ڵ كۆمپانیا هاوشێوه‌كانیاندا؟ وتمان ئاخر كۆمپانیای مۆمه‌كه‌ی ئه‌مان جۆرێكی تره.... وتی به‌خوا تێناگه‌م ئاخر چۆن كۆمپانیا حزب ئه‌گۆڕێ، وتمان وه‌لا بڵێین چی... بڕۆ له‌خۆیان بپرسه.. وتی بۆ لای ئێوه كۆمپانیاكانیش نوێنه‌رانی خۆیانیان هه‌یه لهپهرلهمانهكهتاندا؟ وتمان وه‌لا تائێستا نه‌بووه... وتی باشه ئه‌م ده‌نگدانه بۆ گۆڕانكاریی ناو حزبهكانتانه؟ وتمان نه، بۆ هه‌ڵبژاردنی حكومه‌تی عیراقه... وتی ئه‌ی كه‌واته بۆ ئه‌وانه به‌ئێوه ئه‌ڵێن ئهتانگۆڕین؟ وتمان بڵێین چی خوا هه‌ر ئه‌وه‌نده عه‌قڵی پێداون.... وتی باشه گه‌ر ئه‌وانیش كوردن ئه‌ی بۆ له‌گه‌ڵ ئێوه‌دا له‌دژی به‌رامبه‌ره‌كانتان راناوه‌ستن؟ وتمان ئه‌وه‌ش به‌دبه‌ختی كورده.... وتی ئێوه‌ی كورد شتیكی سه‌یرن... وتمان وایه ده‌ستی شكاومان گه‌ر سه‌یر نه‌بووینایه ئێستا خاوه‌نی كوردستانێكی یه‌ك پارچه ئه‌بووین.. وتی وه‌لا وایه.
مانگی رابردوو له‌كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا بهسودفهی فیلمی میسری هه‌مان پاسه‌وانمان بینی. كه‌چاوی پێمانكهوت زۆر به‌گه‌رمییه‌وه هاته پێشه‌وه لێمان و هه‌واڵی پرسین و وتی ئه‌وه خۆ هه‌ر ماون؟و به‌پێكه‌نینه‌وه وتی دیاره كۆمپانیای مۆمه‌كه نه‌ی گۆڕیون؟. ئه‌م وتووێژه له‌لایه‌كه‌وه زۆر پێكه‌نینه‌و له‌لایه‌كی تره‌وه زۆر جێگه‌ی خه‌مه.. سه‌یره كه‌ئه‌و دار‌و ده‌سته‌یه داوای ئه‌و هه‌موو ملیۆنه دۆلاره‌یان كرد بۆ كردنه‌وه‌ی سه‌نته‌رێكی توێژینه‌وه‌و ئه‌وه‌ی كه‌نه‌یان كرد توێژینه‌وه‌یه خۆ ئه‌بوایه هه‌ر هیچ نه‌بوایه تائیستا توێژینه‌وه‌یه‌كیان هه‌ر بۆ بێتاقه‌تیش له‌سه‌ر ئه‌یگۆڕین بكردایه تا له‌ماناكه‌ی بگه‌ن و بزانن چی قابیلی گۆڕینه‌و چی نا.
هه‌موو مرۆڤێك ئه‌توانێ جل و مۆدیل و ره‌نگی قژو دیزاینی ناو ماڵ و په‌رده‌و ده‌رگاو په‌نجه‌ره‌و ئۆتۆمبێل و خانوو و مۆبایل و ته‌نانه‌ت سیستمیش بگۆڕێ، به‌لام كه‌س ناتوانێ دوانزه مانگی ساڵ و ره‌نگی به‌فر و بۆنی خۆشی نانی تازه‌و ده‌نگی نمه‌ی باران و بۆنی نێرگز‌و سه‌ختی چیای قه‌ندیل و مێژووی گه‌ل و ناوی پیرۆزی پێشمه‌رگه‌و پێگه‌ی به‌رزی شه‌هیدو برینی قووڵی هه‌ڵه‌بجه‌و ئه‌نفال و قودسیه‌تی كه‌ركوك و خانه‌قین و دیاله‌و مه‌نده‌لی و زهمارو شێخان و دوزو ...............و كزه‌ی جه‌رگی سووتاوی دایكان بگۆڕێ.
گه‌ر توێژینه‌وه‌یان بكردایه ئه‌یانزانی كه به‌هه‌زار ساڵ سه‌ماكردن دارگوێز هه‌ر كنگر ناگرێ و حوشتر هه‌ر ناتوانێ بفڕێ و هه‌ورو سێبه‌ر به‌ده‌ست ناگیرێن و ته‌سبیح لهشاتوو دروستناكرێ و ماسی ناتوانێ له‌بیابانا پیاسه بكات و ئه‌شیانزانی كه‌هێشتا كردگار له‌و جۆره زهردهوالانهی دروست نه‌كردووه كه‌بتوانن بهویزه ویز شاری هه‌ڵمه‌ت و قوربانی به‌ره‌و دواوه به‌رن و بهسهمایهك گه‌وره‌یی و خۆشه‌ویستی یه‌كێتی له‌ناخی مرۆڤه‌كاندا بسڕنه‌وه‌و مێژووی پڕ لهسهروهرییهكهی بگۆڕن.
هه‌ر كات زه‌رده‌واڵه‌كان بهویزه ویزو سه‌ماكردن توانیان به‌ری هه‌تاو به‌بێژنگ بگرن، ئه‌وساكه ئه‌توانن هاوار بكه‌ن كهئهیگۆڕن. تا ئه‌و كاته‌ش شه‌هید هه‌ر تاجی سه‌ره‌و پێشمه‌رگه هه‌ر پارێزه‌ره‌و سلێمانی هه‌ر شاری شارانه‌و یه‌كێتیش هه‌ر هیوای گه‌له.
http://www.knwe.org/Direje.aspx?Jimare=7913&Cor=2&Besh=Witar
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان









