هەڵمەتى لێسەندنەوەى ڕەگەزنامەى بەریتانى لە لاهور شێخ جەنگى
18/02/2010, 12:00 (GMT+1)

تكایە بە هەمووتان بچن بە دەنگ پێشنیارەكەى كاك ئارامى حاجى رەشید ئەویش بە نوسینى نامەیەك بە پەلە وە چوونە بەردەم كونسوڵگەرى بەریتانیا لە هەولێر بۆ شكات كردن لە لاهور تاڵەبانى (برازاى جلال ) بەرامبەر بەو تاوانە گەورەیەى لەو شەوەدا ئەنجامى دا دژى گەنجانى بێ چەك و سیڤیلى شارى سلێمانى ئازیز و بە هەڵوێست كە بڕیاریان داوە چیتر زوڵم قبولأ نەكەن. لاهور تاڵەبانى هەڵگرى ڕەگەزنامەى بەریتانیە و حكومەت و پەرلەمانى بەریتانیا هەرگیز بەم كارە ڕازى نابن چونكە تاوانى وەها زۆر لەسەر دەوڵەتى بەریتانیا دەكەوێت.
پێویستە لیستى گۆران هاوكارى و سەروكارى ئەو هەڵمەتە ڕەسمیە بكەن بۆ ئامادەكردنى دۆكیومێنت و بەڵگەكان بەشێوەیەكى یاسایى دژى تاوانەكەى لاهور تاڵەبانى.
لەگەلأ ڕێزى مرۆڤدۆستێكى كوردى دانیشتووى بەریتانیا لیڤەرپول
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان









