سەركوتكارى پارتى و ساردى پەكەكە،مەترسین بۆ سەر ژیانى مام هەژار و هەڤاڵەكانى
02/02/2011, 12:00 (GMT+1)

وا سێ رۆژ بە سەر فڕاندن و بێ سەرووشوێنكردنى مام هەژاردا تێپەرى،تا ئێستە بنەماڵەكەى هەواڵى نازانن، بنەماڵەكەى سەردانى بنكەى پۆلیس و ئاسایشى هەولیێریان كردووە،سەردانى پەیوەندیەكانى پ د ك و چەندان بەرپرسى حكوومەتیان كردووە،هەموو لایەك ووتویانە لاى ئێمە نیە،لە دواى مام هەژار ئەندامێكى ترى سەركردایەتى پ چ د ك بە ناوى هاجى ناجى مزوورى لە لایەن ئاسایشى پارتیەوە دەستگیركرا،ئەمرۆش ئاسایشى هەولێر عەلى مەحموودى بەرپرسى رێكخراوى كوردوسایدى دەستگیركرد،پۆلیسى هەولێر رایگەیاندووە كە دەستگیركردنى ئەو چالاكوانانە لە سەر داواى ئێران بووە.
ئەم كارە تیرۆریست و سەركوتكەرانەى هێزە چەكدارەكانى بنەماڵەى بەرزانى لە كاتێكدایە،رەشەباى راپەرین وراماڵینى دەسەڵاتدارە دكتاتۆرەكان،لە وڵاتانى عەرەب دەستیپێكردووە،ئەگەرى بەهێزیش ئەوەیە رەشەباى راماڵینى دەسەڵاتى بنەماڵەى بەرزانیش بەمزوانە دەستپێبكات و وەك رەزاشاى ئێران و سەدامى عراق و زەینئەلعابدین بن عەلى تونس بچنە ناو زبڵدانى مێژو،كەچى سەرانى بنەماڵەى گەوج،لە باتى ئەوەى خۆیان لە رەشەباى راماڵینى دەسەڵاتە دكتاتۆرەكان بپارێزن، لە باتى ئەوەى سیاسەتى خۆیان بەرامبەر بە كەس و لایەنە ئۆپزسیۆنەكان بگۆڕن،دێن كەسانى نەتەوەیى دەفرێنن و زیندانیان دەكەن،هەرەشە لەو كەس و لایەنانە دەكەن كە رەخنە لە سیستەمى حوكمرانى بنەماڵەیى و هەرەمەكیان دەكرن.دەسەڵاتى بنەماڵەى گەوج لە باتى ئەوەى روو لە ماڵى خۆى بكات و داواى لێبودن لە گەلى كورد بكات و پشت بكاتە داگیركەرانى كوردستان،كەچى تا دێت زیاتر خۆی دەخاتە باوەشى ئێران و توركیا و زیاتر پشتى خۆى بە لاى گەلى كوردا وەردەگێرێت،لە باتى ئەوەى قونسلى ئێران بانگ بكات و ئاگادارى بكاتەوە كە چى تر رازى نابن ئێران سزاى سێدارە بە سەر گەنجانى كوردا بسەپێنێت،دێن ئەو كەسانە دەفڕێنن كە دژى لە سێدارەدان چالاكى مەدەنیان بەڕێوەبردووە.
لە ماوەى ساڵانى رابوردوودا هێزەگانى بنەماڵەى بەرزانى لە شارووشارۆچكەكانى سنورى دەسەڵاتیاندا،لە سەر هەڵوێستى نەتەوەیى، چەندان ئەندام و لایەنگرى (پ چ د ك)یان دەستگیركردووە و بۆ ماوەى جیا جیا زیندانى كردوون،ئامانج لەم دەستگیركردن و زیندانیكردنەى پارتى ،لەم فراندن و بێ سەروشوێنكردنەى پارتى ،شكاندنى ئیرادەى كەسە نەتەوەییەكانى باشوورى كوردستانە،رازى كردنى دڵى داگیركەرانى كوردستانە،رێگرتنە لە درووستبوونى هێزى نوێى سیاسى لە باشوورى كوردستان.
بەڵام ئەوەى جێگەى سەرسوڕِمانە هەڵوێستى پ ك ك و كەسایەتى و حزبە سیاسیەكانى باكوورى كوردستانە،بەرامبەر بەو كارە تیرۆریستانەى پ د ك و ى ن ك، كە بەرامبەر بە كەس و لایەنە نەتەوەەییەكانى باشوور ئەنجامى دەدەن،بێ هەڵوێست دەمێنن،ئەو كەسانەى لە لایەن هێزە سەركوتكەرەكانى پارتى و یەكێتیەوە سزادەدرێن،ئەوانەن كە پشتگیرى خەباتى ئازادیخوازى گەلى باكور و رۆژهەڵاتى كوردستان دەكەن و بە شان و باڵى ئاپۆ و گەریلا و پەكەكە وپەژاك و بەدەپەدا هەڵدەدەن،كەچى كاتێك لەیلازانا و ئەحمەد تورك دێنە باشوورى كوردستان لەباتى ئەوەى سەردانى كەسە نەتەوەیەكانى باشوور بكەن و سەردانى ئەو كەسانە بكەن كە لە سەرداكۆكى لە كەیسى باكوورى كوردستان لە لایەن دەسەڵاتدارانى پ د ك و ى ن ك زیندانى كراون،دێن و سەردانى مەسعوودى جاسووس و تیرۆریست و كۆنگرە رووزەردەكەى دەكەن،دێن سەردانى بەرهەمى بێ بەرهەمى پیاوى ئەمریكا و داگیركەران دەكەن.
باشتر وایە بۆ پارتى و یەكێتى لە باتى ئەوەى هاوكارى داگیركەرانى كوردستان بكەن و مام هەژار و ناجى مزوورى و عەلى مەحموود زیندانى بكەن،مافى سیاسى بە تاك و پێكهاتە سیاسیەكانى باشوورى كوردستان بدەن و هیچ لایەنێك پەراوێز نەخەن و مۆڵەتى فەرمى بدەنە پارتى چارەسەرى دیموكراتى كوردستان،لە باتى ئەوەى هێزى چەكدار و دەبابە لە دەورى بارەگاى بززوتنەوەى گۆران كۆبكەنەوە،ئەو هێزە بنێنرنە سنوورەكانى كوردستان كە رۆژانە سوپاى عراق و توركیاو ئێران دەستدرێژى دەكەنە سەر مافى گەل و سەروەرى خاكى كوردستان،باشتریشە بۆ بەرپرسانى پەكەكە و سیاسەتمەدارانى باكوور لە باتى سەردانى مەسعوود و جەلال، بچنە لاى دیاك و باوكى ئەو گەریلایانەى كە لە 16-5--1997 لە هەولێر لە لایەن پارتیەوە شەهیدو بێ سەروشوێن كران،بچنە خزمەتى ناجى و مام هەژارەكانى باشوورى كوردستان،با بەرپرسانى پەكەكە بزانن دۆستایەتیان لەگەڵ دەسەڵاتى باشوورداو نیشان نەدانى هەڵوێست بەرامبەر بە سیاسەتە سەركوتكەرەكانى پ د ك و ى ن ك،گەلى باشوورى كوردستانى عادز كردووە و ئەگەر زوو بە خۆیاندا نەچنەوە،لە خۆشەویستى گەلى باشوور مەحرووم دەبن.
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان









