<

قسەكەم حەقە بۆیە رەقە كاك هەژار ئەحمەد

31/08/2010, 12:00 (GMT+1)
دیدار به‌هرام هژار من مەبەستم لە بڵاوكردنەوەی ئەو بابەتەی پێشوو بەناوی (یەكگرتوی ئیسلامی كوردستان یان یەكگرتوی ئیسلامی غەزە) مەبەستم لە وەسپ دانەوەی هەردوو حیزبە دەسەڵاتدارەكەی باشوری كوردستان یان یەكێتی و پارتی نەبوە وەكو لە تایتڵی بابەتەكەوە دیارە بە ڵكو من ئەو دوو حیزبە لە یەكگرتوو ڕیسواتر ئەبینم بۆیە داوات لێئەكەم خۆتان لەگەڵ ئەوان بەراورد مەكەن تكایە تكایە !!!!

هەژار دیارە تۆ زۆر بەداخەوەی بۆ خەڵكی غەزە, ڕەنگە تائیستا وات زانیبێت كە غەزە داگیركراوە لەلایەن جولەكەوە , بەڕێزم تۆ ئەوكەسەسادەی كە خاوەنی دیدو بۆچونی خۆت نیت و لەگەڵ جەماعەتدا ئەڵێ ی ئەشهەدوو غەزە داگیركراوە. بەڕێزم بچۆ لاپەڕەكانی مێژووی غەزە هەڵبەرەوە بۆ پێش ئیسلام بزانە كێی تیا ژیاوە دوایش بگەڕێرەوە بۆ سەردەمی هاتنی ئیسلام بزانە چەن كوشتاری بەكۆمەڵی تیاكراوە بەمەستی بڵاوبونەوەی ئاینی ئیسلام. بەهەرحاڵ من مەبەستم لەم چەن دێرەی سەرەوە ئەوە بوو كە بزانیت غەزە دگیركراوە لەلایەن ئیسلامەوە نەك جولەكەوە. خۆ جولەكە مافی بەعەرەبی پەیڤینی لە فەلەستینیەكان قەدەغە نەكردووە وەكو چۆن توركیای وڵاتی حكومەت ئسلامی مافی بەكوردبوونی لە توركیا قەدەغە كردووە , ئێوە پێتان وایە لەبەرئەوەی ئیسرائیل ئۆج ئالانی بەدیلی دایە دەست توركیا ئیتر دوژمنی كوردەو حیزبەكەی جەنابت ئەبێ كۆبەنەوەی نهێنی لە گەڵ ئۆردگاندا ببەستن؟؟؟ ئەگەر ئیسرائیل دوژمنی گوردە ئەی حكومەتەكەی ئۆردۆگان دوژمنی كێیە؟؟؟ ئەی حكومەتی جمهوری ئیسلامی ئێران دوژمنی كێیە؟ ڕۆژێك لە خۆتت پرسی ئەم وڵاتە ئیسلامی مەزهەبانە بۆ خەڵكی كوردستان ئەچەوسێننەوەو خواردنیان ژهراوی ئەكەن وڵاتیان تۆپ باران ئەكەن كاكەی ئیسلامی خاوەن ویژدانی زیندوو؟ (من پرسیارێكم لە جەنابت هەیە, كورد چ سودێكی لە بە ئیسلام بوونی بینیوە؟), جگە لەوەی زۆرترین خیانەتی لە لایەن دەسەڵات و حكومەت و حیزبە ئیسلامیەكانەوە لێكراوە. ئەمە ئەوكاتە ی كە ئیسلام بوو, ئەی ئەگەر ئسلام نەبوایە؟

ئەڵێی هیچ حیزبێك لەكوردستان وەكو حیزبە ئیسلامیەكان مەزڵوم نین. منیش ئەپرسم بۆ؟ خۆزگا وەڵامێكت ئەنوسی لەباتی ئەو گرێ تەواو نەكراوە.
لە هەڵبژاردنەكانی ئێستای كوردستان تاڕادەیەك شەفافیەتی پێوەدیارە ئەگەر حیزبەكەی بەڕێزتان وحیزبە ئیسلامیەكانی تر خاوەن خزمەتێكی زۆرن بوون و زۆرن بۆ زۆرینەی كورسیەكانی پەرلەمانیان بەدەست نەهێنا بۆ وا مەزڵوم بوون؟ خۆ كاك ئیحسان واتەنی 99% خەڵكی كوردستان ئیسلامن.
بەڕێزتان خزمەتی چی خەڵكی كوردستانتان كردووە (هاوینان لە شارو شارۆچكەكان خولێكی تەواو نەكراو بۆ مناڵان ئەكەنەوە ئەویش لە نیوەی محازەرەكاندا ئەی كەن بە دەرسی قورعان خوێندن و فەتوادان فێرخوازان توشی حاڵتێكی دەروونی ئەبن لە بیریان ئەچێتەوە بۆچی هاتون , یان فێرخوازە كچەكان ناچارئەكرێن بە باڵاپۆشیەوە بەشداری لەخولەكە بكەن, یان ئەڵێ ی موچەمان بۆ مناڵە هەتیوەكان بڕیبوەوە.!!!!!!! باشە ئەگەر كەسوكاری ئەو مناڵانە نەبوایە بۆ ئیسلامی موچەیان بۆ ئەبڕایەوە؟؟؟؟؟؟؟؟ئەمە هەموو خزموتەكەتان بوو؟؟؟؟؟.

لە شوێنێكی تر خەڵكی بێ تاوانی كوردستانت تاوانباركردوە وتوتە(مه‌گه‌ر که‌سێک ویژدانی هێشتا به‌ زیندوویه‌تی مابێته‌وه‌ به‌و دوعایه‌ی سیاسه‌تی جیهانی و مۆساد نه‌ڵێت ئامین و ڕه‌سه‌نایه‌تی خۆی و که‌له‌پوره‌که‌ی خۆی له‌یاد نه‌کردبێت و جوانی و باشی و ئیجابییه‌کانی ئیسلامییه‌کان وه‌ک خۆی ببینێت) یەعنی بەو قسەیەی تۆبێت زۆرینەی خەڵكی كوردستان ویژدانیان مردوەو رەسەنایەتی خۆیانیان لە دەست داوە؟ ئەی بۆ ناڵێی حیزبە ئیسلامیەكان بۆیە دەنگیان نەهێنا چونكە (خاوەنی شەڕی ناوخۆی ئیسلامی یەكێتین ئەوشەڕەی كەچەندین مناڵی بێتاوانی هەتیوكرد چەندین دایك وباوكی جگەر سوتاوكرد , ئەی بۆ ناڵێ ی خاوەنی چەندین كردەوەی قێزەونی دڕندانەن لە كوردستان, ئەگەر لەبیرت چوەتەوە هەورامان و خەڵكی هەورامان شایەتن, ئەی كۆمەڵكوژیەكەی خێڵی حەمەت لەبیرچوو!!!!!!! لەبیرت چوو حیزبە ئیسلامیە مەزڵوومەكان پێشمەرگەی جەلالیان لەسەر شەقامەكانی كوردستان بە پەرەمێز برژاند؟؟؟) ئەرێ بەئەرك نەبێ ئەتوانی ڕونكردنەوەیەكمان بەیتێ لەسەر شەڕی ئیسلامی یەكێتی ؟ ئەوشەڕە لە پێناو چی بوو؟ ماڵ و سامان و دەسەڵات یان لە پێناو ئاینی ئیسلام. ئاینی ئیسلام پێویستی بە حیزب هەیە؟؟


ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست