بەرهەم ساڵح لە بەغدایەو مالكیش دەڵێ دەستیان دەبڕم
18/09/2011, 12:00 (GMT+1)

مێژووی كوردیان هەراج كرد تەنیا لەبەر ئەوەی حوسێن شەهرستانی شەفاعەتیان بۆ بكات
تایبەت بۆ كوردستان پۆست:
سەیر لەوەدایە بەرهەم ساڵح و ماستاوچیەكانی لە كوردستان دەستی خەڵكی هەژار دەبڕن كەچی لە بەغدا مالكی دەڵێ كاتی ئەوەهاتووە دەستی هەندێ لەوانە ببڕین كە مەبەستی بەرهەم ساڵح و ماستاوچیەكانێتی. ئەرێ...دەمی هەر بەرپرسێكی كورد لە بەغدا دەكەیتەوە دەڵێ ئێمە لە عێراقی نوێدا وا دەكەین و ئێمە عێراقی نوێمان هێنا ئاراوە كەچی ماڵكی بە روونی گوتوویەتی كوردەكان لێرە میوانن و كاتی ئەوەهاتووە دەستی هەندێكیان ببڕین.
پێویستی نەدەكرد كە یەكێتی و پارتی لافی ئەوە لێبدەن رەشنوسی گرێبەستە نەوتییەكانیان لە بەغدا ئەوەنە چووەتە پێشەوە كە ماڵكی رازیبووەو واژۆی بۆكردووین ئەی كاری حوسێن شەهرستانی كە جێگری سەرۆكی وەزیرانە بۆ وزە چییە؟ ئەمە خەونێكە تەنیا ماستاوچیەكانی ئەو دوو حزبەو سەرۆكی حكومەتە كارتۆنیەكە بەرهەم ساڵح بۆ رێكلامی خۆیان بەكار دێن ئەگەر نا ئەوان باش دەزانن دەبێ لە شەهرستانی بپارێنەوە تا شەفاعەتیان بۆ بكەن بۆ ئەوەی لە راگەیاندن وا دەركەون كە ئەوان قارەمانی مێژووی كوردن.
ئافەرین بۆ ئەو بەرەپرسانە كە چۆن مێژووی وڵاتەكەیان لە بەغدا هەراج دەكەن. بۆئەوەی چیتر ئەو دوو حزبە خەڵك چەواشە نەكەن لێرەوە ئەو راپۆرتە بخوێننەوە:
بەرهەم ساڵح لەو ماوەی كە جێگری سەرۆكی كابینەی عێراق بوو تەنیا دوو جار لەماوەی یەك ساڵ لە كۆبوونەوەكان دەركەوت ئاخر ئەمە بەس پێم ناڵێن چی لە بەغدا كردووە ئێستاش لە هەرێمی كوردستان لە سەر حسابی خەڵكی دەستكورت و هەژارو بە تەزویر و ساختە حزبەكەی لەگەڵ پارتی براوەی هەڵبژاردن بووە و ئەو سەرۆكی حكومەتە ناشەر عیەكەی هەرێمە پێم ناڵێن لێرە چی كردووە؟
لە بەغدا بەرهەم تەنیا خەریكی ماستاوچێتی بوو بۆ شەهرستانی و مالكی بە چی ئەو بنازین كە بۆ كورد دەستكەوتێكی هێنابیتَە ئاراوە ئاخر كە قسە دەكەین ئێمە رەخنە دەگرین و وەڵامی زورنا ژەنەكانی یەكێتی و پارتی دەدەینەوە پێمان دەڵێن ئێوە بە چاوی رەشەوە سەیری ئەو دەستكەوتانە دەكەن با من پێتانی بڵێم دەستكەوتان چی بوون:
دەستكەوتی یەكەم:
راوەرووت و كۆكردنەوەی پارەو ناز كردن كردن بەسەر كورە شەهید و بنەماڵە سەربەرزەكانی ئەنفال و كەمكردنەوەی قەبارەی كورد لە بەغداو شاردنەوەی راستییەكان لە خەڵكی خۆشەویستی هەرێم و نووسەرانی راستەقینە.
كە ئەمە پیشەی بەرپرسانی كورد بووە لە بەغدا بەتایبەت بەرهەم ساڵح و یەكێتی كە ئەو دووحزبە پشكی شێریان بەركەوتووە لە گەندەڵیەكانی بەغدا.
ئێستا ئەگەر سەیری سایتی خەندان بكەیت هەر رۆژەو بەرهەم دەكاتە پاڵەوان ئەوجا لەو دیوەوە پارتی هەر لێگەری چۆن بەیكەوە پێی هەڵدەڵێن ئاخر توخوا بەشینەوەی داهاتی ئەو وڵاتەو لێدان لە رۆژنامەنوسان و بەهەدەر دانی پارەی نەوتی ئەو هەرێمەو فرۆشتنی كەركوك و ناوچە دابریِنداروەكان شەرم نییە بۆ ئەو سایتانە لەبری ئەوەی بڵێن كەرو ك چی لێهات و سەركدرەكان بۆ مێژوومان هەراج دەكەن ؟ ئەوە پیشەی رۆژنامەگەریەكەتانە..!
شەرم نییە بەرهەمێك كە رۆژێك كێوێكی كوردستانی نەبینوە بیكەنە قارەمانی داستانی كوردان ئاخر كامە داستان داستانی شەری ناوخۆ و خوێن رشتن و ستەم كردن لە خەڵكی هەژاری كوردستان ئەمە داستانەكانتانە؟
دەستكەوتی دووەم:
بێریزی كردن بە شعوری خەڵك بە هەزاران خەڵك لە هەرێمی كوردستان مامەڵەیان لە حكومەت لێ ون دەكرێت و فەرامۆش دەكرێن، چونكە بەرهەم و دارودەستەكەی و بەرپرسانی پارتی نێو حكوتی ئێستا خەڵكیان بیرنەماوە لەبەر كۆمپانیاو بەرژەوەندی بازرگانی و ئەو لاو ئەولاو تا دوای.
پلەدان بەو كەسانەی كە لەشەڕی ناوخۆ بزوێنەری شەڕ بوونەو كوردیان كوشتووە ئەمڕۆ بوونەتە بەریوەبەری گشتی و ئموری خەڵك بەڕێوە دەبەن ئاخر كە دەڵێ لە كوردستان گەندەڵی هەیە تۆمەتێكیشت بۆ دروست دەكەن دەڵێن ئەی زرۆفی ئەمنی..! ئاخر ئەگەر زرۆوفی ئەمنی ئەوە بێت كە خەڵكی هەژارو دڵسۆز تیرۆر بكەن ئەی ئێوە مافیا نین؟
دەستكەوتی سێیەم:
دابەشكردنی زەویەكان و پێدانی بە كارگێری مەڵبەند و كۆمیتەو بەرپرسانی حزبی و ماستاوچەیكانی نزیك لە بەرهەم و پلە دان بەو ملازمە نا ملازمانەی عەسكەری كە روتبەیان هەمووی ساختەیە ئەی ئەوە تاوان نییە؟
ئەی ئەوە تاوان نییە كۆمپانیایەكی بەرهەم ساڵح بەناوی (س) تەنیا لە رۆژێكدا نزیكەی 100 دەفتەری لە دروستكردنی خانوبەرە پێدەبڕیت كەچی خەڵكی هەژاری ئەو وڵاتە بستێك خاكی نییە تێیدا دابنیشێت.
ئاخر ئەگەر سەیری هەموو شارەكانی هەرێم بكەیت بۆ هەرچی بەرپرسە 10 خانووی هەیە بۆ خەڵكی دڵسۆزی كورد پەرەوەری رەخنە گرو راستگۆ بستێكی نییە لێی دابنیشێت تا دەمری دەبێ كرێچیبێت ئاخر ئەو پارەیەتان لە كوێ هێنا؟ تەنیا خەرجیاتی شەوێكی بەرهەم ساڵح بەشی تێركردنی 100 فەقیری ئەو وڵاتەیە.
دەستكەوتی چوارەم:
ئەو كادیرو كارگێر مەڵبەندەی یەكێتی كە لەو دوایە بەرهەم خانەنشینی كردن لەسەر حسابی پارەی ئەو میلەتە كە راستەوخۆ مووچەیان لە حكومەتە كەچی ئەو داهاتە ئەگەر بدرێتە هەژاران فەقیرێك نامێنێت ئەمە دەستكەوتتانە هەی شەرم بتان گرێت.
ئەمە مێژووی شانازی و پێداهەڵگوتنە بە بەرهەم ساڵح من شەرم دەكەم كە سەیری ئەو مێژووە بكەم كە زورنا ژەنەكانی پارتی و یەكێتی بۆ بەرهەمی لێدەدەن بەراستی ئەوە جێگەی شەرمەزارییەبەڵام چیبكەم ئەفسون كە هەر ئەوەتان لێدەوەشێتەوە.
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان









