هه‌واڵێکی به په‌له: ئه‌مڕۆ هه‌ردوو سه‌رۆک (مه‌سعود بارزانی) و (به‌رهه‌م ساڵح) ده‌ستیان له‌کار کێشایه‌وه.
08/05/2010, 12:00 (GMT+1)

ئێمه گه‌لین، نامانه‌وێ..نامانه‌وێ
رۆژنامه‌نووس ئابڕوومان به‌رێ
نه‌ک یه‌ک، نه‌ک دوو، نه‌ک سه‌دانیان
نووسه‌ران، هونه‌رمه‌ندان، رۆشنبیران
هه‌رهه‌موویان به‌قوربانی تۆزی به‌ر پێتان
هه‌روا سه‌رچاوه‌که ئه‌وه‌شی راگه‌یاند که جه‌لال تاله‌بانی - سه‌رکۆماری عێراق - هاوڕێ له‌گه‌ڵ هه‌ردوو جێگره‌که‌ی هه‌ر له‌گه‌ڵ بیستنی هه‌واڵی تیرۆرکردنه به فرۆکه‌یه‌کی ئێکسپرێسی عێراقیی خۆی گه‌یانده هه‌ولێر و هه‌ر له‌گه‌ڵ دابه‌زینیشی له‌نێو ئاپۆڕه‌ی ئه‌و هه‌موو خۆپیشانده‌ره گوتارێکی مێژوویی و پڕ له گوڕوتینی له‌سه‌ر قه‌ڵاتی هه‌ولێر پێشکه‌ش کرد، له پێش ده‌سپێکردنی گووتاره‌که‌یدا داوای لێبووردنێکی گه‌وره‌ی له ته‌واوی نووسه‌ران و رۆژنامه‌نووسان کرد له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی که پێشتر له به‌رامبه‌ریاندا گوتبووی: (سه‌گیش به مانگه‌شه‌و ده‌وه‌ڕێ!).. ئیدی وه‌ک خووی خۆی هێنده به دیبلۆماسیی و به ره‌وانیی ده‌رباره‌ی ئه‌و تیرۆرکردنه درێژه‌ی به قسه‌کانی دا ته‌نانه‌ت له کۆتاییدا مه‌سه‌له‌که‌ی وا وه‌رسووڕاند که خه‌ڵکه‌که تاوانبارن له‌و تیرۆرکردنه و بۆیه ئه‌و نایه‌وێ جارێکتر هیچ جۆره پۆستێکی سه‌رۆکایه‌تیی له ئه‌ستۆ بگرێ! له‌پاش ته‌واوبوونی گوتاره‌که‌شی پێش ئه‌وه‌ی هه‌ردوو جێگره‌که‌ی به‌ڕێ بکا بۆ به‌غدا پێیگوتن: بڕۆن، ئه‌من جارێکی‌تر بڕای ببڕ ناێمهوه به‌غدا و جارێکتریش ئێوه لێره نه‌بینمه‌وه، باش تێبگه‌ن ها.. هه‌ر فڕۆکهیهکتان یه‌ک بست بێته ئهملایهی (چیای سۆر!) هه‌موو ئاسمانی کوردستانی لێده‌که‌ینه ئاگرباران، به (مالیکیی و عه‌لاوی و چهلاویی و مهلاویی)ش بڵێن با عێراقه خۆێناویی و داگیرکهرهکهتان عێراقه‌که‌ی ئایه‌توڵاکان و سیستانی و سیسرکه بۆ خۆتان بێ و ئێمه‌ش کوردستانه حه‌یاته‌که‌ی خۆمان لۆ خۆمان، ئیدی به چه‌پڵه‌ڕێزانه‌وه ده‌نگی مامه مامه مامه ئاسمانی پایته‌ختی بێتهختی به‌دبه‌ختی هه‌ولێری هه‌ژانده‌وه.
هه‌ر هه‌مان سه‌رچاوه له بڕگهیهکیدی ئه‌وه‌شی بۆ ئاشکرا کردین که (مه‌ولود مسته‌فا ئه‌مین - نه‌وشیروان)یش له شاری سلێمانی له شاره لێقه‌وماوه‌که‌ی رۆشنبیریی دوو شۆفه‌ڵی له (ئه‌حمه‌د ئیسماعیل)ی گه‌وره سه‌رمایه‌داری کوردستان خواستۆته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی دڵی هه‌ولێرییه‌کانیش چاک بکاته‌وه به شۆفه‌ڵی ئه‌وان گرده‌که‌ی سلێمانی له‌بنه‌وه‌ڕا ته‌خت کردووه! که لێشیان پرسیووه ئه‌وه بۆ وات کرد؟ له وه‌ڵامدا گوتوویه‌تی: جگه له‌وه‌ی ئه‌و گرده به پاره‌ی گه‌نده‌ڵیی دامه‌زراوه.. بۆ ناڕه‌زایه‌تییم به‌رامبه‌ر به نه‌بوونی ئازادیی له (کۆمپانیای ووشه)که‌مان و سه‌رکوتی ئازادیی له هه‌موو کوردستان و تیرۆری (زه‌ده‌شت عوسمان) ئاوام کرد و هه‌روا به ئیسلامییهکانییشم گوتووه با ئیتر چیدی فزه‌یان لێوه نه‌یێ و شمشێره ژهنگاوییهکانیشیان بۆ محه‌مه‌دی قوره‌یشیی بنێرنه‌وه.. ئه‌گه‌ر نا ئه‌وا ده‌یقه‌ومێنم.
سه‌رچاوه‌که له کۆتاییدا ئه‌وه‌شی راگه‌یاند هه‌ر له هه‌ولێر حیزب و لایه‌نه گچهکانیش کۆبوونه‌وه‌یه‌کی به په‌له و بێ دواکه‌وتنیان ئه‌نجامدا و له‌ژێر کارتێکردنی ئه‌و گشته هه‌ڵوێسته به نرخ به نرخانه که هه‌ر یه‌که‌یان هێنده و نیوی (نامه‌کانی ئه‌شره‌ف) به نرخ بوون، دوکانه‌کانیان خڕ داخست و کلیله‌کانیان فرێدایه نێو زێرابه‌کانی په‌رله‌مانی کوردستان.
ئێمه‌ش له لایه‌ن خۆمانه‌وه ئه‌و هه‌واڵه پشتڕاست ده‌که‌ینه‌وه و دڵنیان له‌وه‌ی که ئه‌و سه‌رۆک مهرۆکانهی ئێمه هێنده دڵسۆز و مرۆڤدۆست و مافپارێز و ئازادییخوازن پێش ئه‌وه‌ی خوێنی به ناهه‌ق رژاوی شه‌هید (زه‌رده‌شت عوسمان) ووشک ببێته‌وه تاوانباران ده‌ستگیر ده‌که‌ن و به یاسایه سه‌روه‌ره‌که‌ی حکومه‌تی پارێزه‌ری ماف و ئازادییه‌کانی هه‌رێمی کوردستان هه‌ر هه‌موویان به سزای ره‌وای گه‌ل و شۆڕش ده‌گه‌یه‌نن !!!!!
[email protected]
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان









