با مه‌لا به‌ختيار بۆ حهلاوى باس بكات
04/07/2013, 12:00 (GMT+1)

مه‌لا به‌ختيار،ئه‌و پياوه‌ى به‌رده‌وام سه‌رچاوه‌ى گرفته هه‌نووكه‌ييه‌كانى ناو يه‌كێتى بووه،يان له‌زيندان،يان ياخى بوون، يان په‌لاماردانى ئه‌م وئه‌و لهكۆلَكردنهوهى خهلَكى به‌شمه‌ينه‌ت له‌خۆى،پيشه‌ى سه‌ره‌كى بووه.من سه‌ر له (4) خالَى قسه‌كانى مه‌لا به‌ختيار ده‌رناكه‌م:
يه‌كه‌م: باس له رِێككهوتننامهى مالَى مام جه‌لال يان ده‌باشان ده‌كات،له‌كاتێكدا " سه‌عدى پيره" ئه‌ندامى مه‌كته‌بي سياسي يه‌كێتى،دهلَێت " نه‌مبيستووه،شتێك به‌ناوى رِێككهوتننامهى ده‌باشان هه‌بێت"!!.
دووه‌م: ئه‌و چوار كه‌سه‌ى لهمهكتهبي سياسيدان،به‌ناوى مام جه‌لاله‌وه درۆيان كردووه‌و،واش په‌رله‌مانتاره‌كانى يهكيتى يان تێگهياندووه،كه به‌ته‌له‌فۆن لهگهلَ تالَهبانى قسه‌يان كردووه‌و،رِهزامهنديي نيشانداوه. له‌كاتێكدا "ئاراسي شێخ جه‌نگى" برازاى تالَهبانى،ئهلَێت: تالَهبانى ئاگاى له‌هيچ نييهو درۆى به‌ناوه‌وه ئه‌كه‌ن، ئێمه ده‌زانين "ئاراس" نزيكترين كه‌سه لهتالَهبانييهوه،جگه له برازايهتى، چل سالَى رِهبهقه له‌به‌رده‌ستى مام جهلالدايه،به‌ئێستاشه‌وه.
سێهه‌م: هه‌رچه‌نده فه‌رهه‌نگى قانونى و سياسي،دهگهرِێم، شتێك نادۆزمه‌وه ناوى (سازانى نيشتمانى بێت). له‌چه‌ند ولاَتێكى دواكه‌توودا رِوويداوه ته‌وافوقێك له‌سه‌ر پرسێكى دياريكراو بكرێت،كه فره ئايدۆلۆژيا بون. له‌مه بترازێت ته‌وافوق هيچ بنه‌مايه‌كى قانونى نييه. داهێنانێكى مه‌لا بهختيارهو هيچى تر. يهكهمجاريش ئه‌و ئه‌م شته‌ى پێشنياركرد.ئه‌گه‌رچى ئه‌و لايوايه سازانهكه سه‌رى گرت،بهلاَم نه‌ك سازانهكه رِووى نه‌دا،نه‌ك هه‌ر ترازانى ئۆپۆزسيۆن بو له‌م برِيارهدا و لهگهلَى نه‌بون، بهلَكو سازانهكهى مه‌لابه‌ختيار (5) ئه‌ندامى سه‌ركردايه‌تى وئاراسي شێخ جه‌نگى و زۆربه‌ى ميدياو قاعيده‌ى يه‌كێتى لهگهلَ نه‌بو؟.ئه‌ده‌ى كوامه سازانه ؟.فه‌رموو خۆ ئێمه گۆرِان نين، خۆ زۆربه‌ى ئه‌وانه‌ى قسه‌له‌سه‌ر ئه‌م پرسه ده‌كه‌ن گۆرِان نين، قه‌ناعه‌تيان پێبكه.
چواره‌م: باسي ده‌ستكه‌وته‌كانى يه‌كێتى و ده‌ستكه‌وتى ياسيايي و سياسيمان بۆ ده‌كا..؟. زه‌حمه‌ت نه‌بێت (10) سالَ تێپهرِيكرد،به‌سه‌ر ئازادبونى عێراق و نه‌مانى سه‌دام حوسهيندا،يه‌ك سانتيمه‌تر زه‌وى كوردستانت بۆ گهرِاندوينهتهوه؟. خانهقينهكهى خۆت و جه‌له‌ولا و سه‌عديه و دووز و ته‌نانه‌ت قه‌زاى مهركهزيي كه‌ركوكيش وا چۆلَى كرد و كوردى تيانهما؟؟ بێگومان ههلَهو پهلَهى ئيداره‌و سياسه‌تى ئێوه زياتر هيچ هۆكارێكى تر‌ى نييه. ئه‌رێ شه‌هيدكردنى (8) كه‌س و (400) بريندار و به‌كارهێنانى پۆليسى كاره‌با بۆ گيان خهلَك ده‌ستكه‌وته يان شكست؟؟.لهگهلَ ئه‌وه‌شدا يه‌كێتى بۆى نييه مه‌ت بكات به‌سه‌ر ناوچه‌ى سلێمانيدا،كه فه‌زاى ئازاد‌و رِۆشنبيرى خولَقاندووه، چونكه ئه‌م كۆمهلَگهيه به‌سروشت هه‌ر خۆى زيندوو بووه و زيندووش ئه‌بێته‌وه.ئه‌وه ئێوه‌ن خه‌ونه‌كانى خهلَك لهچالَ ئه‌نێن و ههرِهشهن بۆ سه‌ر ئازاديي و كه‌رامه‌تى خهلَكى عه‌وام.ئه‌مه‌ى گروپێك له‌ناو مه‌كته‌بي سياسي يه‌كێتى ئهمرِۆ و سالاَنێكه ده‌يكات، ته‌نها كه‌سابه‌ت و بازرگانيكردنه به‌سه‌ر ژيانى خهلَكهوه،هه‌ر يه‌كه‌تان گروپێك كۆمپانياو چه‌ند تاوه‌رێك و رِاقيسهو مهلهايهكتان هێناوه،ناوتان ناوه "پرۆسه‌ى ئاوه‌دانى و نوێبونه‌وه‌ى كۆمهلَگه". ئه‌مه‌ى ئێستاش به‌شێكى (4) مليار دينارهكهيه بۆ خۆش و به‌شكردن له‌نێوان هه‌ردولادا.ههريهكهتان له‌سه‌ره‌وه كێبرِكێ ده‌كه‌ن بۆ موجامهلهكردنى پارتى و لاى خهلَك و ئێمهومانانيش به دوژمن ناويان ئه‌به‌ن.
كاكهگيان، ئێوه ده‌مێكه ئاگاتان له يه‌كێتى نه‌ماوه،جاران تالَهبانى لهگهلَ پارتى رِێككهوتبو، بهلاَم جار به‌جارێ زللهيهكى لێئه‌دان،پێي ئه‌وتن " من ئێوه نيم"؟ ئێوه به‌يه‌كجار ئه‌م يهكێتيهتان برده مه‌رگ و قاعيدهو كادره‌كان و خهلَكيش فريو مه‌ده‌ن و مهيانخهلَهتێنن!!.ئه‌م قسانه‌ى مه‌لا به‌ختيار وه‌ك بهلَينى باشبونى كاره‌باكه‌ى لێهات،كهووتى ده‌ست لهكارئهكێشمهوه. يان سه‌ير ئه‌وه‌يه خۆيان له مه‌كته‌بي سياسيي (3) كه‌سن پێكه‌وه قسه‌ناكه‌ن، كه‌چى وه‌عز ئه‌به‌خشێته‌وه به‌سه‌ر خهلَكا و داواى رِێكخستنهوهى نێو مالَى خهلَك و لايه‌نى تر ده‌كات!!. باشتره ئامار‌و سێرچى هه‌قيقى رِووداوهكان و نارِازيبو نى خهلَك له‌سه‌ر يهكێتيهكهت وه‌ربگريت.
* حه‌لاو به‌شێكه لهفۆلكلۆرى كوردى،فۆلكلۆرى كورديش هه‌موو ئه‌و قسه‌و په‌ند و ديارده‌و گێرانه‌وه‌و.شته زاره‌كى و نوسراوانه‌ى كلتورى هه‌ر كۆمهلَگهيهكه، كه ماونه‌ته‌وه‌و ناوى خاوهنهكانيان يان سهردهمهكهيان نه‌زانراوه .
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان









