موراد قەرەیلان: راگەیاندنەكانی توركیا بەدرۆی هەڵبەستراو هەوڵی تێكدانی پێڤاژوەكە دەدەن
24/09/2010, 12:00 (GMT+1)

قەرەیلان لە درێژەی لێدوانەكەیدا بەبیریهێنایەوە ئەوان لە ڕێپۆرتاژەكەیاندا، سەرنجیان بۆسەر ئەو ئێش و ئازارانە ڕاكێشاوە كە گەلی ئیسرائیل بەدرێژایی مێژوو ڕووبەرووِی بۆتەوەو هەربۆیە پێویستە گەلی ئیسرائیل باش لە ئازارەكانی گەلی كورد تێبگات و دەوڵەتی ئیسرائیل سیاسەتێك بەرێوە نەبات كە دەبێتە هۆی شەڕ لە توركیا و لەبەرامبەر ئەوە خاون هەڵوێست بێت. قەرەیلان هەروەها ڕادەگەیەنێت كە لە دیدارە تەلەفزیۆنیەكەدا، ئەوان سەرنجیان بۆسەر برایەتی و پێكەوە ژیانی گەلان ڕاكێشاوەو بەو شێوەیە لە هەڵسەنگاندنەكەی بەردەوام بوو؛ من لەو ووتووێژەمدا لە دژی هیچ دەوڵەتێك شتێكم نەگووت. وەك ئەوەی كە دەزگاكانی راگەیاندنی تورك دەیڵین، هەرگیز دەستەواژەی، توركیا، دوژمنی هاوبەشمانەم بەكار نەهێناوە. ئەو دەستەواژەیە لە ڕێپۆرتاژەكەی بەرێز ئیتالی ئانگەڵیشدا نییە. لە راستیدا بەڕێز ئانگەڵیش هەلوێستی ڕاستی نواندووە. بەڵام دەزگاكانی راگەیاندنی تورك وتوێژەكەی منیان پێچەوانە كردووەو پێوانە و پرنسیپەكانی رۆژنامەگەریان پیشێل كردوە، راگەیاندنی تورك جارێكی دیكە، بۆ ئەوەی پەكەكە خراپ نیشان بدەن و ناوی بزڕینن، ئانتی پروپاگەندە دەكەن، بە ویستی خۆیان هەواڵی درۆ دروست دەكەن و بڵاوی دەكەنەوە.
قەرەیلان لەبەرامبەر هەڵوێستی چاپەمەنی توركیا لەدوای كۆمەڵكوژییەكەی جۆلەمێرگ ناڕەزایەتی نیشاندا. سەرۆكی كۆنسەی بەڕێوەبەرایەتی كەجەكە موراد قەرەیلان دەستنیشانی كرد كە چاپەمەنی شەڕی تایبەتی دەوڵەتی تورك، بە بڵاوكردنەوەی هەواڵی درۆ، هەوڵ دەدات ڕای گشتی هەڵخەڵەتێنێ و گوتی: ئەگەر كۆتایی بەو درۆیانە بێت، كێشەی كوردیش چارەسەر دەبێت. ئاماژەی بەوشدا كە چاپەمەنی توركیا لەئاست بایكۆتكردنی قوتابخانەكان بێدەنگن، بەوەش دووڕویەتی خۆیان دەردەخەن. سەرۆكی كۆنسەی بەڕێوەبەرایەتی كەجەكە موراد قەرەیلان، بەبیریهینایەوە لەدوای كۆمەڵكوژییەكەی جۆلەمێرگ، چاپەمەنی توركیا شەڕی تایبەتی بەڕێوەبردوو و دەستنیشانی كرد كە بەو هەوڵانە، دەیانهەوێ كۆمەڵگا هەڵخەڵەتێنن. قەرەیلان سەبارەت بەو مژارە ڕایگەیاند: بە هەواڵی درۆ، دەیانهەوێ ڕووداوەكەی جۆلەمێرگ بخەنە ئەستۆی ئێمە. بەڵام بەشیوەیەكی كراوە ئاشكرایە كە ئەو ڕووداوە لەلایەن ڕێكخراوە كۆنتراكان، وەك ژیتەم- كۆنترا گەریلاوە كراوە. ئەو ڕووداوە هەر كەسیك ئەنجامی دابێت، گێرەشێوێنییەكە. ئەو هێرشە، هێرشیكە لەدژی گەلەكەمان لە جۆلەمێرگ و تەڤگەرەكەمان. بۆ لەباربردنی ئەم پێواژۆیە، ئەم هێرشە پێكهاتووە. قەرەیلان سەبارەت بەو هەواڵەی كە گوایە لەنێوان ئەو و ئەندامی كۆنسەی سەربازی هەپەگە، دوكتۆر باهۆز ئەرداڵ كێشە هەیە، گوتی: ئەو هەواڵە تا سەر ئێسقان درۆیە. ئەگەری ناكۆكییەكی ئاواش بە هیچ شێوەیەكی لە ئارادا نییە. ئێمە وەك ئەو كادرانەی لە هێڵی ڕیبەرایەتیدا یەكمان گرتووە، هیچ كاتێك ڕێگە بە دروستبوونی گروپ و تاكڕەویەتی نادەین. بەو بانگەشانە دەیانهەوێ هەڵوێستی بەهێزی تەڤگەرەكەمان لەم قۆناغەدا، ڕەش بكەن. ئەوەش هەمووی هەوڵدانی شەڕی تایبەتن. پەكەكە كۆمەڵگای فیدایەكانە. لەنێویدا، یەكیەتییەكی بەهێز و پتەو هەیە. قەرەیلان لەسەر هەڵوێستی دووڕویانەی چاپەمەنی تورك لەسەر بایكۆتی قوتابخانەكان بەو شێوەیە قسەی كرد: چاپەنی تورك جارێكی تر بەگوێرەی بەرژەوەندییەكانی سیستمی داگیركەر هەڵسوكەوتی كرد. زۆربەی منداڵانی كورد، ماوەی پێنج ڕۆژە بەداخوازی پەروەردە بە زمانی كوردی، قوتابخانەكانی توركیایان بایكۆت كرد. چاپەمەنی توركیا هەندێ هەواڵیان لەسەر ئەو قوتابخانانە دروستكرد كە منداڵان و هێزەكانی سەرباز و پۆلیان تێداخوێنن و چاویان لە ئاست منداڵانی كوردستان و داواكاریان گرت.
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان









