كوردۆساید ۆچ-چاك : دروست كردنی ڤیه‌لا بۆ سه‌رۆك جاش عه‌باس بایز ڕیسوا ده‌كه‌ین
20/02/2009, 12:00 (GMT+1)

عه‌باس بایز جگه له‌وه‌ی ناوی له لستی تاوانبارانی ئه‌نفالدایه , كه ده‌بێت له‌به‌رده‌م دادگای باڵای تاوانه‌كانی به‌غدا ئاماده بێت . خه‌ڵكی ده‌ڤه‌ری سه‌نگه‌سه‌ر زیاتر له ٤٧ داوای یاساییان له‌سه‌رى تۆمار كردووه , كه چى وه ك ده بینین ئیستا پاداشته كریت !!! .
تاكو ئیستا ده‌یان جار له‌لایه‌ن به‌ڕیوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی سلێمانى داوا كراوه , كه چى ئاماده‌ی داگا نابێت، له كاتێكدا هه‌ر له‌ناوچه‌ی سه‌نگه‌سه‌ر , هه‌مان ئه‌و شه‌هیدانه ى كه ئه‌م تاوانكاره شه‌هیدی كردوون، هێشتا پارچه‌یه‌ك زه‌ویان وه‌رنه رگرتووه نه خوازه لا ڤیهلایان بۆ دروستبكریت .
لێره‌وه ئێمه سه‌رباری ئه‌وه‌ی بڕیاری دانی ئیمتیاز به هه‌موو تاوانكارێك ڕه‌ت ده‌كه‌ینه‌وه و شه رمه زارى ده كه ین , لێره‌وه به توندی ئه‌م هه‌وڵوێسته‌ی پارتی سه‌ركۆنه ده‌كه‌ین , هاوكات ئه‌وه ئه‌ركی شاره‌وانی سهنگهسهریشه كه ده‌بوایا ئه‌و داوایه ڕه‌ت بكاته‌وه و ڕێز له 47 خێزانی شه‌هیدی سه‌نگه‌سه‌ر بگرێت و ریگا نه دات به م كاره شه رمه زارییه .
له یادی 21 ساڵه‌ی تاوانی هه‌ڵه‌بجه و ئه‌نفال , دیسانه‌وه داوا ده‌كه‌ینه‌وه , سه‌رجه‌م تاوانكارانی ئه‌نفال بۆ به‌رده‌م دادگا به بێ جیاوازی .
چاودێری كوردۆساید-چاك (كوردۆساید ۆچ)
20-2-2009
www.chak.be
www.chaknews.com
[email protected]
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان









