به‌رنامه‌و كارى من بۆ هه‌ڵبژاردن
13/04/2014, 12:00 (GMT+1)

1-ئه‌گه‌ر خواكردىلهم هه‌ڵبژاردنه‌دا به يارمه‌تى ئێوه سه‌ركه‌وتم، ئه‌وا به‌ڵێنتان ئه‌ده‌مێ كه يه‌كه‌م كارم بريتى بێت له‌وه‌ى كه خانووه‌كه‌م بكه‌م به دووقات و تهعميرێكى چاكى بكه‌م
2- پاش ئه‌وه ،ئهولهويهوتى كارى داهاتووم بريتى ده‌بێت له‌وه‌ى كه ئوتومبێله‌كه بگۆڕم، به‌يه‌كێك له ئوتومبيله گران به‌هاكان، چونكه هيچ مه‌عقول نى يه منێك ئه‌ندام په‌رله‌مان و هه‌ڵبژێردراو ومتمانه پێكراوى ئێوه ئوتومبيلى هه‌رزان بايم پێ بَت، بكه‌ومه به‌رتانه‌و ته‌شه‌رى نه‌ياران و ئۆپوزسيۆن
3-ئه‌وه پاره‌يه‌ى كه وهريدهگرم وه‌ك نهسريه و پاره‌ى حيمايه و مه‌سروفات ،زۆر زۆره، به‌ته‌نيا هه‌مووى ناخورێت، بۆيه بيرم كردۆته‌وه و وا به‌باش ده‌زانم، كه نيوه‌ى زۆرى پاشه‌كه‌وت بكه‌م، بۆ رۆژى ره‌ش.تا پاش ته‌قاعود بونم چه‌ند كۆمپانيا و مهعمهلى پێ دروست بكه‌م
4-هه‌وڵى جدى ده‌خه‌مه گه‌ڕ و له‌هه‌موو ده‌رگاكان ده‌ده‌م،بۆئه‌وه‌ى به قبول خاس يان بهواستيه لهكۆليجێك وهربگيرێم و وه‌كو ئه‌و خه‌ڵكه‌ى تر، پێش ناوه‌كه‌م حهرفێكى(د) يه‌عنى دكتۆرێك بۆخۆم پهيا بكه‌م، ئه‌مه‌ش ئه‌بێته شانازييه‌كى گه‌وره بۆ ئێوه‌ى ده‌نگده‌ر، كه كانديدهكهتان خاوه‌نى شههادهيه
5-كارده‌كه‌م و تێده‌كۆشم، شه‌و ورۆژ ده‌خه‌مه سه‌ر يه‌ك، تا هه‌رچى خزم وناسياو كه‌س و كارمه له‌پۆسته باڵا و به‌رزه‌كان دابنێم و،يان هه‌ر هيچ نه‌بێت يه‌كى يه‌ك دوو مهعاشيان بۆبيڕمهوه
6- بۆ ئه‌وه‌ى له په‌ڕله‌مان و بهڕێوبهبردنى حكومه‌تدا ئه‌زموون و شاره‌زايى پهيا كه‌م، وه‌عدبێت وه‌عدى شه‌ره‌ف، ساڵى سێ چوار مانگ عائيلهوهى،(به‌لێ عائيلهوى ،چونكه دڵنيام له‌م مه‌مله‌كه‌ته ئه‌ندام په‌ڕله‌مانى و مهسئوليات ويراسيه، بۆيه له‌ئێستاوه منيش حسابيان بۆده‌كه‌م و ئهيانخهمه به‌ر ميهنه و سنعاته‌كه)له‌و لوبنان و دوبه‌ى وتوركيايه به‌سه‌ر به‌رم، تا ئه‌زمونى كامڵ و مۆدێرن و ته‌ره‌قه سورتان بۆ بهێنمه‌وه
7-له‌بوارى بێكاريدا، هه‌وڵ ده‌ده‌م و كار ده‌كه‌م ،كه هه‌رچى كه‌س و ناسياو دۆستێكمه به‌بێ كار نهيهێڵمهوه سهرلهبهريان دابمه‌زرێنم يان بيان كه‌مه پاسه‌وان خزمه‌تكار و چێشت لێنه‌ر و شوفێر و راوێژكارى خۆم. به‌تايبه‌ت كوڕه‌كه‌م كه ساڵێكى تر مه‌كته‌ب ته‌واو ئه‌كات به‌نيازم بيخه‌مه شوێنى خۆم
8- له‌بوارى گه‌شت وگوزاريدا، پرۆژه‌ى گه‌وره و قورسم له‌به‌ر دهستايه، ئه‌گه‌ر بێت و حكومه‌ت هاوكاريم بكات، ئه‌وا به‌رفراوانترين شارى گهشتياى و گوندى گه‌شتوگوزارى دروست ده‌كه‌م، ئه‌ويش به‌پێدانى چه‌ند دۆنمێك زه‌وى له‌ناوچه‌ى مێرگه‌پان يان سيتهك يان دوكان، بزانن چ ڤيلا و مه‌سبه‌ح و وكافتريا ريستۆرانتى تايبه‌ت بۆ خانه‌واده‌كه‌م دروست ده‌كه‌م.بۆ ئه‌وه‌ش رێگا به خه‌ڵكى ده‌ده‌م له‌پشت شورا‌و سياجهكهوه سه‌يران بكه‌ن و لهنزيكيهوه وێنه‌ى خۆيان لهپاڵيا بگرن.
9- له‌بوارى ته‌ندروستيدا: وه‌كو نه‌خۆشخانه‌ى فاروقى مه‌لامسته‌فا يان نه‌خۆشخانه‌ى (بار)ى كۆسره‌ت ره‌سول، هاوچهرخترين نه‌خۆشخانه دروست ده‌كه‌م، كهشازى دكتۆر و موهزميد و ستافى ته‌ندروستى له‌وسه‌رى دنياوه بۆبێنم، به‌جۆرێك وا ناوبانگى هه‌بێت نه‌بێته‌وه، بچوكترين پشكينين و ده‌رمان له سه‌د دۆلار كه‌متر نه‌بێت
10 له‌بوارى په‌روه‌رده‌دا:سيسته‌مى ئه‌ڵمانى و سويدى و ئه‌مريكى ده‌هێنمه ناو پرۆگرامى خوێندنه‌وه، ئاوهڵزاواكهم ده‌كه‌م به وه‌زيرى په‌ره‌وه‌رده، ژن براكه‌شم به‌به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى په‌روه‌رده، بۆ ئه‌وه‌ش هه‌ردووكيان ده‌نێرمه ده‌ره‌وه‌ى وڵات تا چه‌ند ساڵێك ئه‌زمون و موماره‌سه بكه‌ن و بهسهركهوتى بكهڕێنهوه، پێويستيشه حكومه‌ت تێچووى ئه‌و ئيفادهيان له‌ئه‌ستۆ بگرێت
11-له‌بوارى ئاو وكاره‌با و پرۆژه كانى ديكه‌دا، ئه‌توانم به‌ڵێنى ئه‌وه‌بده‌م كه ئه‌چم ولهدهرگاى هه‌موو به‌رپرسێك بده‌م، تا موهليدهكهكى چه‌ن كهيڤى و بيرێكى سورى بۆخۆم مه‌يسه‌ر بكه‌م، له‌وه‌شدا خه‌ڵك وميللهتم لهبيره نه‌ڵێن حاڵێ حسابى، بۆنموونه بۆ ئه‌وه‌ى گه‌ڕه‌ك وگۆڵان رۆشن بێت، شه‌و تابهيانى گڵۆپى سه‌رده‌رگا و حه‌وشه‌كه‌م ناكوژێنمهوه، بۆ گرفتى كه‌م ئاويش حيمايهكانم رائهسپيرَم كهبهردهوام گۆرانى (توخوا ئاوه‌كه‌ى بۆن گوڵاوه‌كه)تان بۆ بڵێن
12- له‌بوارى لاوان‌دا: مه‌علومه كهلاوان بڕ بڕه پشتى كۆمه‌ڵن و پياوى ئايندهن، هه‌ر كه‌س ولايهنێك فهرامۆشيان بكات عاقيبهتى باش نابێت، بۆيه منيش به ئه‌ركى خۆم ئه‌زانم كه ئه‌و چينه كارابكهم ، فێرى هه‌ڵواسينى پۆسته‌رى ئينتيخابات، وبونه به‌ئه‌ندامى حيزب و،كڵاو كڵاوێنى سياسيان بكه‌م
ئه‌وه‌ى باسمكرد كورته‌يه‌ك له كار‌و پرۆژه‌كانى پاڵيوراو و متمانه پێكراوى خۆتان بوو، ئه‌گه‌ر ئيشهڵلا متمانه‌تان پێ‌كردم و ده‌نگتان پێدام، ئه‌وا زۆر له‌وه زياتر تان بۆئه‌نجام ده‌ده‌م، ئه‌وه‌ش بزانن كه من ئه‌بوايه له‌سه‌ره‌تاوه ئاماژه‌م پێبدايه، هه‌موو دهمو كاتێك مۆبايله‌كه‌م كراوه ده‌بێت و بۆ يه‌ك چركه‌ش دايناخهم، به‌ڵام له‌به‌ر ئيعتيبارى شه‌خسى و به‌رزبونه‌وه‌ى مهنسهبم، ئه‌و كاته رهقهمهكهى ئێستام ئه‌گۆڕم و يه‌كێك له‌و ره‌قه‌مه چوارسهنتيانه ئه‌كڕم، چونكه ئه‌وه‌يان كيبار و مه‌عقوله.كه‌س ژماره‌كه‌ى نازانێت
تاقيكردنهوهش باش‌ترين به‌ڵگه‌يه، له‌تۆ ده‌نگ و متمانه پێكردن ،لهمنيش رهفاهيهت و گيرفان پڕكردن.
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان









