مه‌سیحیه‌ت ئاینی شمشێر و سه‌ربرین و سوتاندنه
24/01/2010, 12:00 (GMT+1)

بۆیه نه‌ك به‌وردی به‌ڵكو ئه‌گه‌ر سه‌ر پێ یانه‌ش سه‌رنجێكی ئینجیله‌كان بده‌ین ئه‌وا یه‌ك راست شۆك ده‌بین وسه‌رمان گێژ ده‌خوا !! ئه‌ی هاوار كه‌ی ئه‌مه ئاینی خۆشه‌ویستی و لێبوورده‌ییه؟ باشه بۆشوێنكه‌وتوانی مه‌سیحیه‌ت شه‌وورۆژ ده‌هۆڵ ده‌كوتن و ده‌ڵێن ئاینی ئێمه ئاینی مه‌حه‌ببه‌ته و ئیسلامیش ئاینی كوشتن وبڕین و شمشێره؟ ئایا ئه‌وان نابینان تائینجیله‌كان بخوێننه‌وه‌و بزانن چ توند‌و تیژیه‌كی تێدایه؟
ئه‌وان هه‌رئه‌وه‌نده فێربوون و ده‌ڵێن: مَنْ لَطَمَكَ عَلَى خَدِّكَ الأَيْمَنِ فَحَوِّلْ لَهُ الآخَرَ أَيْضًا.( ئینجیلی مه‌تتێ به‌شی 5 ئایه‌تی 39 ) واته هه‌ركه‌سێك زلله‌یه‌كی له‌لای راستی رومه‌تی دایت ، تۆ لای چه‌پیشی بده‌رێ با زلله‌یه‌كی دیكه‌ت لێبدات ئه‌مه‌و چه‌نده‌ها نمونه‌ی دیكه .
له كاتێكدا ئاینی مه‌سیحیه‌ت ئاینی شمشێرو سه‌ربڕین و سوتاندن و نانه‌وه‌ی دوبه‌ره‌كیه، نه‌حیساب بۆ به‌رامبه‌ر ده‌كات و نه رای كه‌سیش قه‌بوڵ ده‌كات، ئه‌و كاته خۆشه‌ویستی ولێبورده‌یی ده‌تگرێته‌وه ئه‌گه‌ر هیچ حیسابێك بۆ عه‌قڵ و مه‌نتیق نه‌كه‌یت و خودای تاك و ته‌نها بكه‌یت به‌سێ خودا و وه‌كوو مه‌ڕیكی گێژ ببیته شوێنكه‌وته‌ی ئاینی مه‌سیحیه‌ت.. به‌هه‌ر حال بابێنه‌وه سه‌ر بابه‌تی سه‌ره‌كیمان.. له‌و چوار ئینجیله‌ی كه‌له‌لایه‌ن مه‌سیحیه‌كانه‌وه به‌ئینجیلی راست ودروست داده‌نرێن و گوایه له‌لایه‌ن خوداوه بۆ مه‌سیح هاتوون، شتی وای تێدایه پیاو دو چاری سه‌رسوڕمان ده‌بێ ، باسی شمشێر باسی سه‌ربڕین باسی سوتاندن باسی نانه‌وه‌ی دوبه‌ره‌كی و ته‌فره‌قه له‌نێوان ئه‌ندامانی یه‌ك خێزان.. ئێستاش بابێن وسه‌رنجێكی هه‌ردوو ئینجیلی مه‌تتێ و لۆقا بده‌ین وبزانین چ توندوتیژیه‌ك له‌نێو ئه‌و دوو ئینجیلانه‌دا هه‌یه:
1- له ئینجیلی مه‌تتێ به‌شی 10 ئایه‌تی 34 دا هاتووه: لاَ تَظُنُّوا أَنِّي جِئْتُ لأُلْقِيَ سَلاَمًا عَلَى الأَرْضِ. مَا جِئْتُ لأُلْقِيَ سَلاَمًا بَلْ سَيْفًا)) واته عیسای مه‌سیح ده‌ڵێ (( واتێمه‌گه‌ن من هاتووم تا ئاشتی له‌سه‌ر زه‌وی بلاَوكه‌مه‌وه .. به‌ڵكوو من هاتووم تا شمشێر بلاَوكه‌مه‌وه)) به‌ڵێ خوێنه‌را نی به‌ڕێز ئائه‌وه‌یه ئینجیلی خۆشه‌ویستی ولێبورده‌یی .. بڕۆن قورئان هه‌ر له سوره‌ی فاتیحه بخوێننه‌وه تا ده‌گاته كۆتاییی قورئان كه سوره‌ی الناسه بزانن وشه‌ی شمشێرتان به‌رچاو ده‌كه‌وێ!؟
ئه‌وه‌ی سه‌یره هه‌ركاتێك ره‌خنه له مه‌سیحیه‌كان ده‌گریت وپێیان ده‌ڵێی به‌تایبه‌تی ئه‌و (نه‌خوێنده‌وارانه‌ی لای خۆمان كه‌بۆبه‌رژه‌وه‌ندی و پاره بوونه‌ته مه‌سیحیی): براینه مه‌سیحیه‌ت ئاوایه‌و ئاوایه .. ئه‌وا هیچییان پێنیه‌و هه‌ر ئه‌وه‌نده فێربوونه كه‌بڵێن ئێمه پیرۆزتان ده‌كه‌ین !! ئاخر پێمان ناڵێن به چی پیرۆزمان ده‌كه‌ن به‌و شمشێره‌ی كه له‌ئینجیله‌كه‌تان داهه‌یه!؟
هه‌مان ئایه‌ت له ئینجیلی لۆقادا هاتووه به‌لاَم به‌شێوه‌یه‌كی دیكه .. كه ئه‌وه ده‌سه‌لمێنێ ئه‌و ئینجیلانه ده‌ستنوسی مرۆڤن وله‌لایه‌ن خوداوه نه‌هاتوون.. كه‌ئه‌مه‌یه:
(( َأَتَظُنُّونَ أَنِّي جِئْتُ لأُعْطِيَ سَلاَمًا عَلَى الأَرْضِ؟ كَّلاَّ، أَقُولُ لَكُمْ: بَلِ انْقِسَامًا)).ئینجیلی لۆقا به‌شی 10 ئایه‌تی 51 واته (( ئایا ئێوه واتێده‌گه‌ن من هاتووم تا ئاشتی له‌سه‌ر زه‌وی بلاَوكه‌مه .. نه‌خێر من بۆ ئه‌وه نه‌هاتووم ، به‌ڵكوو بۆ ئه‌وه هاتووم تا دوو به‌ره‌كی و ته‌فره‌قه له‌نێوانتان بلاَوكه‌مه‌وه)).
به‌ڵێ له جیاتی ئه‌وه‌ی ئینجیل ته‌باییو یه‌كڕیزی و برایه‌تی له‌نێوان مرۆڤه‌كان بلاَوكاته‌وه دووبه‌ره‌كی و ته‌فره قه بلاَو ده‌كاته‌وه!!!!
2- هه‌ر له‌ئینجیلی لۆقاوله‌به‌شی 19 داوله ئایه‌تی 27 ده‌ڵێ: ((أَمَّا أَعْدَائِي، أُولئِكَ الَّذِينَ لَمْ يُرِيدُوا أَنْ أَمْلِكَ عَلَيْهِمْ، فَأْتُوا بِهِمْ إِلَى هُنَا وَاذْبَحُوهُمْ قُدَّامِي)).
واته ((به‌لاَم دوژمنه‌كانم ئه‌وانه‌ی كه نایانه‌وێ ده‌سته‌لاَم به‌سه‌ریاندا هه‌بێ بڕۆن بیانهێننه ئێره‌و له‌به‌ر پێیه‌كانم سه‌ریان ببرن)) .
ماشه‌ڵلاَ سه‌د ماشه‌ڵلاَ له ئاینی خۆشه‌ویستی و ته‌باییی !! هه‌ركه‌سێك بڕوای به عیسای مه‌سیح نه‌بێ و نه‌چێته ژێر ده‌سته‌لاَتی ئه‌و، ئه‌وا عیسای مه‌سیح ده‌ڵێت : برۆن بیانهێنن وله‌به‌ر قاچه‌كانم سه‌ریان ببڕن..!!
3- هه‌رله ئینجیلی لۆقاو له‌به‌ش 12 وله‌ئایه‌تی 42 دا هاتووه:(( جِئْتُ لأُلْقِيَ نَارًا عَلَى الأَرْضِ، فَمَاذَا أُرِيدُ لَوِ اضْطَرَمَت)). واته ((من هاتووم تائاگر به‌رده‌مه سه‌ر زه‌وی باشه چیمده‌وێ ئه‌گه‌ر ئاگره‌كه هه‌لاَیسا)) به‌ڵێ خوێنه‌ری خۆشه‌ویست ئائه‌وه‌یه كتێبی پیرۆز ئه‌و كتێبه‌ی كه مه‌سیحیه‌كان شه‌وورۆژ ده‌قیژێنن و ده‌ڵێن ئاینی ئێمه ئاینی خۆشه‌ویستیه ئاینی ئێمه دژی توند‌و تیژیه ! نازانم خۆیان گێلن یان خه‌ڵكانی غه‌یره مه‌سیحی به‌گێل تێده‌گه‌ن!
ئێستاش سێ نمونه له ئیرهاب و تۆقاندنی مه‌سیحیه‌كان دێنینه‌وه تابزانن چۆن ئه‌وان به‌كردار ته‌عالیمه‌كانی ئینجیله ته‌حریف كراوه‌كان به‌تایبه‌تی ئه‌و ئایه‌تانه‌ی سه‌ره‌وه ، وشه به وشه جێ به جێ ده‌كه‌ن :
یه‌كه‌میان: له شارۆچكه‌ی شه‌قلاَوه‌ی سه‌ر به پارێزگای هه‌ولێره .. كوڕێكی موسڵمانی شه‌قلاَوه به‌ناوی (م ب)،كچێكی مه‌سیحی شه‌قلاَوه دێنێ .. بێگومان كچه‌كه موسڵمان بوه ،بۆیه شوو به(م ب) ده‌كات.. كاتێ ئه‌م هه‌واڵه ده‌گاته ماڵی باوكی كچه‌كه شێت وهار ده‌بن و ده‌یانه‌وێ به‌هه‌رشێوه‌یه‌ك بێ زه‌واجه‌كه سه‌ر نه‌گرێ و كچه‌كه په‌شیمان بكه‌نه‌وه .. به‌لاَم كچه په‌شیمان نابێته‌وه‌و ده‌ڵێ تازه من موسڵمان بووم و نه‌ده‌سبه‌رداری ئیسلام ده‌بم و نه‌ده‌سبه‌رداری هاوسه‌ره‌كه‌شم ده‌بم واته (م ب)، له‌به‌رئه‌وه ماڵه باوكی كچه‌كه پیلانێكی جه‌هه‌نه‌می به‌پشت به‌ستن به ئایه‌ته پڕ له‌خۆشه‌ویستی ومه‌حه‌به‌ته‌كانی ئینجیله ته‌حریفكراوه‌كان ده‌به‌ستن! و (م ب) داوه‌تی ماڵه‌وه‌ده‌كه‌ن و ده‌ڵێن باسوڵح بكه‌ین و نه‌بێته فیتنه‌و ئاژاوه! (م ب)ی داماوو به‌سته‌زمانیش دڵسافانه، به‌بێ ئه‌وه‌ی هه‌ست به‌هیچ شتێك بكات داوه‌ته‌كه‌یان قه‌بوڵ ده‌كاو ده‌چێته ماڵیان .. له‌كاتی نان خواردندا یه‌كێك له‌براكانی كچه له‌پشته‌وه شتێك ده‌كێشێ به‌سه‌ری (م ب) و له هۆش خۆی ده‌چێ .. ئینجا سه‌ری ده‌بڕنو جه‌سته‌كه‌شی پارچه پارچه ده‌كه‌ن و ده‌یخه‌نه ناو گونیه‌و له‌ژێر به‌فری ده‌شارنه‌وه.. خوێنه‌ری خۆشه‌ویست ده‌توانی خۆت بچیته شه‌قلاَوه‌و راستی ئه‌م مه‌سه‌له‌یت له‌خه‌ڵكی شه‌قلاَوه گوێ لێبێت..
دوه‌م: بانگخوازی گه‌وره‌ی ئیسلام دكتۆر (عبدالرحمن السمیط)كه‌ماوه‌ی بیست ساڵ زیاتر له‌ئه‌فریقیا خه‌ریكی بانگه‌واز بووه‌و هه‌زاره‌ها ئه‌فریقی له‌سه‌رده‌ستی موسڵمان بوونه.. له‌به‌رواری 2/6/2007 بووه میوانی به‌رنامه‌ی (زیاره خاصه)ی كه‌ناڵی ئاسمانی جه‌زیره‌و له‌و به‌رنامه‌یه شتی زۆر گرنگی ده‌رباره‌ی رێكخراو‌و ده‌زگا ته‌بشیریه‌كان وروژاند.. كاتێ( سامی كلیب)ی پێشكه‌شكارپێیگوت :كه له‌ئه‌فریقیا بووی چ رووداوێك یاخود به‌سه‌رهاتێك زۆر كاری لێتكرد و له‌بیرت ناچێ؟
دكتۆر عبدالرحمن له‌وه‌لاَمدا گوتی:ساڵی1983 له ئه‌سیوپیاخۆم له‌وێ ئاماده بووم رێكخراوێكی ته‌بشیری مه‌سیحی خواردن وئازووقه‌ی ده‌دا به‌خه‌ڵكی .. كاتێك پیاوێكی موسڵمان به‌خۆیو ماڵومنداڵی هاتن و گوتیان برسیمانه خواردن به‌ئێمه‌ش بده‌ن.. به‌لاَم ئه‌و كه‌سه‌ی كه خواردن وئازووقه‌كه‌ی دابه‌شده‌كرد كه گه‌نجێكی خوێن گه‌رمی ئه‌مریكی بوو ،زانی پیاوه‌كه موسڵمانه گوتی : خواردنت ناده‌مێ تانه‌بیته مه‌سیحی!
به‌لاَم پیاوه‌كه موسڵمانه‌كه ،كه‌پیشَنوێژی یه‌كێك له مزگه‌وته‌كانی ئه‌و ناوچه‌یه بوو ،گوتی : نه‌خێر نابمه مه‌سیحی .. گه‌نجه ئه‌مریكیه‌كه گوتی :گرفت نیه مه‌به مه‌سیحی ته‌نها به‌درۆ له‌به‌رامبه‌رئه‌و خه‌ڵكه بڵێ بومه‌ته مه‌سیحی ووازم له‌ئیسلام هێنا.. به‌لاَم پیاوه ئه‌سیوبیه‌كه گوتی :نه‌خێر نابمه مه‌سیحی و واز له‌دینی خۆم ناهێنم .. گه‌نجه ئه‌مریكیه‌كه‌ش گوتی كه‌واته خواردن بۆ ئێوه نیه.. پیاوه ئه‌سیوپیه‌كه به‌خۆیو ماڵومنداڵی به‌هه‌ناسه ساردی گه‌ڕانه‌وه..دوای سێ مانگ به‌سه‌ردانێك چوومه گونده‌كه‌ی كابرای ئه‌سیوپیی و یه‌كسه‌ر چوومه ماڵه‌كه‌یان .. ئه‌ی خودایه چی ده‌بینم پیاوه‌كه به خۆی‌و ماڵ و منداڵی له برسان مردبون و ببونه ئێسك !
به‌ڵی خوێنه‌رانی خۆشه‌ویست ئائه‌وه‌یه رووی راسته‌قینه‌ی ده‌زگا ته‌بشیریه‌كان.. كابرا له‌مردنه‌و داوای خۆراك ده‌كا به‌لاَم ئه‌وان ده‌ڵێن ببه مه‌سیحی ئینجا خواردنت ده‌ده‌ینێ !
نموونه‌ی سێهه‌م:په‌لاماری صرب وكرواته مه‌سیحیه‌كان بۆسه‌ر بۆسنه‌و هێرسك له‌م په‌لاماره مه‌سیحیه‌كان ژن ومنداڵ گونج و پیرو په‌ككه‌وته‌یان پێكه‌وه كوشت و ئامۆژگاری ئاینه‌كه‌یان حه‌رف به حه‌رف جێبه‌جێكرد وبه‌دان پێدانانی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان مه‌سیحیه‌كان زیاترله 100 هه‌زار موسڵمانیان كوشت .. كاتێكیش رادیۆی (بی بی سی) به‌ریتانی له‌ساڵی 1993 ده‌رباره‌ی هۆكاری په‌لاماری صربه‌كان بۆسه‌ر بۆسنه پرسیاری له (به‌رێوه‌به‌ری پۆلیسی )صربیاكرد.. به‌رێوه‌به‌ری پۆلیس له‌وه‌لاَمدا گووتی: ئه‌و په‌لاماره به‌رگری كردنه له ئه‌وروپای مه‌سیحی!
سه‌رچاوه‌كان:
1-الكتاب المقد‌س _ العهد الجدید الطبعه الرابعه 1992 اتحاد جمعیات الكتاب المقد‌س شوێنی چاپ ئه‌سته‌نبۆل 1992
2- كه‌ناڵی ئاسمانی الجزیره به‌رنامه‌ی زیاره خاصه به‌رواری 2/6 /2007
http://en.wikipedia.org/wiki/Bosnian_War -3
ئه‌م نووسینه له سایتی ستانده‌رده‌وه وه‌رگیراوه
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان









