برینداره‌کانی کاره‌ساتی هه‌ڵه‌بجه له بێ چاره‌سه‌ریدا تووشی بێ هیوایی بوو
31/03/2009, 12:00 (GMT+1)

دوو هه‌فته‌پێش ئێستا بریندارێکی تری کاره‌ساتی هه‌ڵه‌بجه به‌ناوی (ئه‌حمه‌د عبدلقادر) که له‌ووڵاتی سوید ده‌ژی له‌شارێك به‌ناوی، په‌یوه‌ندیه‌کی ته‌له‌فۆنی پێوه‌کردم وداوای به هانا چونیه‌وه کرد.Karlskoga.
پێ ی ڕاگه‌یاندم که‌وا باری ته‌ندروستی زۆر خراپه‌و رۆژ به‌ڕۆژیش به‌ره‌و خراپتر ده‌ڕوات. منیش به‌ڵێنم پێدا وه‌کو ئه‌رکێکی مرۆیی وه‌کو ناوه‌ندی چاك دیمانه‌یه‌کی له‌گه‌ڵدا ساز بده‌م و له میدیاکاندا بڵاوی بکه‌مه‌وه به‌ڵکو ببێته هۆی چاره‌سه‌ر کردنی کێشه‌کانی ئه‌م لاوه برینداره‌ی کاره‌ساتی چه‌کی کیمیاوی .
پ / سه‌ره‌تا خۆت به خوێنه‌ران بناسێنه،
وه‌ڵام / ناوم ئه‌حمه‌د عبدلقادره له‌دایک بووی 1984 شاری هه‌ڵه‌بجه یه‌کێکم
له برینداره‌کانی چه‌کی کیماوی کاره‌ساتی 16 ی 3 شاری هه‌ڵه‌بجه.
پ/ ته‌نها خۆت برینداری له ناو خێزانه‌که‌تاندا یا شه‌هیدو برینداری ترتان هه یه؟
وه‌ڵام / نه‌خێر ته‌نها من بریندار نه‌بووم به‌ڵکو دایکم و باوکم و دووبرای ترم بریندار بوون و خوشکێکیشم شه‌هید بوو، وه‌هه‌روه‌ها حه‌وت خاڵۆزای باوکم شه‌هید بوون و پاپیرم و ئامۆزایه‌کیشم بریندار بوون.دواتر ئامۆزاکه‌م له بێ چاره‌سه‌ر کردنیدا گیانی له‌ده‌ست دا.
پ / کاریگه‌ری گازی کیمیاوی چ شوێنه‌وارێکی له‌سه‌ر ته‌ندرووستی تۆ هه‌یه؟
وه‌ڵام / به پێ ی ڕاپۆرتی پزیشکی سیه‌کانم تووشی هه‌وکردنی درێژ خایه‌ن بون که به‌عه‌ره‌بی پێ ی ده‌ڵێن (التلف فی الرئتین) که بووه‌ته هۆی ته‌نگه نه‌فه‌سی وکۆکینێکی زۆر که ته‌واو بێ ته‌قه‌تی کردووم له ووزه‌ی خستوم.
پ / ئایا حکومه‌تی هه‌رێم هیچ یارمه‌تیه‌کی داویت بۆ چاره‌سه‌رکردنی نه‌خۆشیه‌که‌ت مه‌به‌ستم ئه‌وه‌یه ناردویتی بۆ ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم بۆ چاره‌سه‌ر کردن ؟
نه‌خێر تا ئێستا بۆ هیچ نه‌خۆشخانه‌یه‌کی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم له‌سه‌ر خه‌رجی حکومه‌تی هه‌رێم نه‌چووم بۆ چاره‌سه‌ر.
پ / که‌ی هاتیته ووڵاتی سوید و به چ مه‌به‌ستێك هاتیت؟
وه‌ڵام / ئه‌وه‌ی ڕاستی بێت دوای ئه‌وه‌ی بێ هیوا بوم له کوردستان بۆ چاره‌سه ر کردنی نه‌خۆشیه‌که‌م هه‌موو ڕاپۆرته پزیشکیه‌کانیش ده‌یان ووت ته‌نها له ده‌ره‌وه‌ی ووڵات چاره‌سه‌رت هه‌یه منیش ناچاربوم که دوای چاره‌سه ری نه‌خۆشیه‌که‌م بکه‌وم و له 1 /10 / 2006 گه‌یشتمه ووڵاتی سوید.
پ / له‌ووڵاتی سوید هیچ چارهسهریهکت بۆ نه‌کراوه ؟
وه‌ڵام/ براومه‌ته نه‌خۆشخانه‌و هه‌ندێك چاره‌سه‌ری ڕۆتین و سه‌ره‌تاییم بۆ کراوه وه‌کو لای خۆمان به‌ڵام چاره‌سه‌ری بنه‌ڕه‌تیم و نه‌شته‌رگه‌ریم بۆ نه‌کراوه پزیشکه‌کان پێ یان ووتوم به‌داخه‌وه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی که مافی په‌نابه‌ریت نیه ناتوانین چاره‌سه‌ری بنه‌ڕه‌تی و یه‌کجاره‌کیت بۆ بکه‌ین به‌ڵام لێره به قسه‌ی ئه‌وان چاره‌سه‌رم ده‌کرێت به‌ڕاستی ئه‌وانیش به‌داخه‌وه‌ن که چاره‌سه‌ری من به‌ستراوه‌ته‌وه به مافی په‌نابه‌ریه‌وه زۆر دڵگرانن.
پ / باشه تۆ وتت مافی په‌نابه‌ریت نیه ئه‌ی دۆسیه‌که‌ت له چ قۆناغێکدایه؟
وه‌ڵام/ به‌داخه‌وه دۆسیه‌که‌م گه‌یشتۆته بنبه‌ست مه‌به‌ستم ئه‌وه‌یه که مه‌له‌فه‌که‌م له‌لای پۆلیسه‌و داخراوه وده‌ڵێن ده‌بێت بگه‌ڕێیته‌وه ووڵاتی خۆت.
پ / تۆ بۆ مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ر هاتیته ئه‌ووروپا له‌سه‌ر خه‌رجی خۆت تاکو ئێستا چاره‌سه‌رت بۆ نه‌کراوه‌و ده‌ڵێن ده‌بێت بگه‌ڕێیته‌وه بۆ ووڵاتی خۆت ئایا گه‌ڕانه‌وه‌ت به‌زۆر بۆ کوردستان چ کاریگه‌ریه‌کی ده‌بێت له‌سه‌رباری جه‌سته‌یی و ده‌روونیت؟
وه‌ڵام / گه‌ڕانه‌وه‌م به زۆر بۆ کوردستان له‌لایه‌ن ووڵاتی سویده‌وه یانی کۆتایی یه‌کی له‌سه‌ر خۆی ژیانی منه به‌و هه‌موو ئێش و ئازاره‌وه.
له‌ڕووی ده‌روونیشه‌وه باوه‌ڕ بکه هێنده فشارم له‌سه‌ره توانای به‌ربه‌ره کانێ ی ئه‌م ژیانه پڕ له ئازار‌و مهینهتیهم نه‌ماوه زۆرجار بیر له خۆ کوشتن ده‌که‌مه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی له‌م دۆزه‌خه‌ی ژیان ڕزگارم بێت.
پ / چ قۆناغێکی خوێندنت ته‌واو کردووه ؟
وه‌ڵام/ به‌داخه‌وه ئه‌م نه‌خۆشیه‌م مه‌ودای پێ نه‌دام که درێژه به خوێندن بده‌م تاکو شه‌شه‌می سه‌ره‌تایم خوێند چونکه هه‌میشه به‌ڕێگه‌ی نه‌خۆشخانه‌وه بووم و دواتر ئه‌وه‌نده ده‌کۆکیم هاوپۆله‌کان و مامۆستاکانم بێزار کردبوو ناچار بووم واز له خوێندن بهێنم.
پ / ئێستا له‌کوێ و چۆن گوزه‌ران به‌سه‌ر ده‌به‌یت؟
وه‌ڵام/ ئێستا له‌شاری(کارلس کوگه) له‌خوارووی ستۆکهۆڵمه‌وه ده‌ژیم له که‌مپێکدا له‌گه‌ڵ حه‌وت که‌سی تردا له خانوویه‌کی چوار ژووریداین هه‌ریه‌که‌و خه‌ڵکی ووڵاتێکین و له‌یه‌کتر تێ ناگه‌یین له‌ڕووی گوزه‌رانی مادیشه‌وه هه‌فتانه وه‌ره‌قه‌یه‌کمان ده‌ده‌نێ ئه‌توانین له بازاڕومارکێتهکاندا بای 300 کرۆن خواردنی پێ بکڕین ئیتر به‌ش بکات ونهکات هه‌ر ئه‌وه‌یه .
پ / ئه‌ی بۆ مه‌سه‌له‌ی چاره‌سه‌رو ده‌رمان چی ده‌که‌یت؟
وه‌ڵام/ پێشتر باش بوو مافی چوون بۆ نه‌خۆشخانه‌و ده‌رمانم هه‌بوو به‌ڵام ئێستا ئه‌و مافهشم نه‌ماوه ئیتر ناتوانم بچم بۆ نه‌خۆشخانه هه‌روا ماومه‌ته‌وه.
پ / داواکاریت چی یه له ڕێکخراوه خێرخوازه‌کان و مافی مرۆڤ وخه‌ڵکی
خێرخوای کورد له ئه‌وروپاو سوید؟
وه‌ڵام/ ئه‌وه‌ی ڕاستی بێت هه‌موو بیرێکم له‌لای چاره‌سه‌ر کردنی نه‌خۆشیه‌که‌م دایه له‌به‌رئه‌وه داوا له هه‌موو ڕێکخراوێکی خێرخواز‌و هه‌موو که‌سێکی دڵسۆز‌و مرۆڤ دۆست ده‌که‌م که له بواری چاره‌سه‌ر کردنی نه‌خۆشیه‌که‌ی مندا کارێکی پێ ده‌کرێت به تایبه‌تی خه‌ڵکانی دوکتۆر له‌بواری ته‌ندروستیدا له ئه‌وروپا و سوید کار ده‌که‌ن بتوانن فشار بخه‌نه سه‌ر فه‌رمانگه‌ی کۆچی سویدی که به‌ڵکو چاره‌سه‌ری من نه‌به‌ستێته‌وه به مافی په‌نابه‌ریه‌وه داوا له نه‌خۆشخانه‌کانی ووڵاتی سوید بکه‌ن که چاره‌سه‌رم بۆ بکه‌ن، وه‌هه‌ر وه‌ها هه‌ر که‌سێکی خێر خوا بتوانێت له‌ڕێگه‌ی مادیه‌وه کۆمه‌کم بکات به مه‌به‌ستی کڕینی ده‌رمان و پاره‌ی دوکتۆر له‌م قۆناغه‌ی ئێستادا سوپاسیان ده‌که‌م .
پ / دوا ووته‌ت چی یه ؟
وه‌ڵام / سوپاسی ناوه‌ندی چاک ده‌که‌م که هه‌میشه به ته‌نگ کێشه‌ی ئه‌نفال و ههڵهبجهوهن به تایبه‌تی بریندارانی کاره‌ساتی هه‌ڵه‌بجه‌ی شه‌هید.
تکایه بۆ بینینی به‌ڵگه‌کان له سه‌ر ڕاپۆرتی پزیشکی کلیکی ئه‌م لینکه‌ی خواره‌وه بکه
http://www.kurdistanpost.info/pdf_filer/raporti_pizishk1.pdf
تێبینیه‌ك / بۆ سه‌رجه‌م ئه‌و ڕێکخراو که‌سایه‌تی و خه‌ڵکه خێرخوازانه‌ی که ئه‌یانه‌وێت یارمه‌تی یاخود هه‌ر ئاسانکاریه‌ك بۆ دۆسیه ی ئه‌م برینداره بکه‌ن تکایه په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌م ئیمهیل و ژماره‌ی تێله‌وه.
Tel 073 56 11928 Swed
[email protected]
[email protected]
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان









