تەعریب.... بەلام ئەمجارە بەدەستی خۆمان
20/07/2012, 12:00 (GMT+1)

دوینی لە هەوالەكان ئەمبینی كەوا خەریكە شارەكانی رۆژئاوای كوردستان رزگار ئەكرین,یەكسەر منالی خۆمم بەبیرهاتەوە كە چۆن لەسالی سالی 1991 باشووری كوردستان رزگار كرا. بۆ چەند ساتیك دلم خۆش بوو, بەلام دوای كەمیك بیر كردنەوە خۆم بە خۆمم ووت "ئیمە چیمان بە دەست هیناوە؟".ئەوەتا هەر لەم یەك دوو رۆژەدا بیستم كەوا كوردیك خانووەكەی خۆی لەیەكیك لە (city) ەكانی شاری هەولیر فرۆشتووە لەبەر ئەوەی كە ئەو شارانە پربوونە لە عەرەب تا ئەو رادەیەی كە كورد هەست بە غەریبی بكات لە ناویاندا و نەتوانێت بژێت . لە 2003 بەدواوە هەموومان ئاواتەخواز بووین كە پارتە"كوردیەكانمان" هەوڵ بدەن ناوچە دابراوەكانمان بۆ بگەریننەوە, كەچی نەك هەر هیچیان نەكرد بەلكو بێ دەنگ بوون و بێ دەنگن لە ئاستی ئەو تەعریبەی كە ئەكریت لە شارەكانی كەركوك و مەندەلی جەلەولا وشارەكانی تر .لەسالەكانی چلەكانەوە عەرەب دەستی كردووە بە داگیر كردنی ناوچە كوردییەكان چونكە حكومەت بەدەستی خۆیان بووە,بەلام بەم "نۆ" ساڵە بە قەد هەموو ئەو شەست حەفتا سالەی پیشوو بگرە زۆر زیاتریش ناوچە كوردیەكان تعریب دەكرین. ئەوەتا ریژەی كورد لە جەلەولا گەیشتۆتە كەمتر لە سەدا حەوت.نەك هەر ناوچە داگیركراوەكان بەلكو شارەكانی ژیر دەسەلاتی "حكومەتە"كەی خۆشمان. تۆ كە بە ناو بازاری هەولیردا پیاسەیەك بكەیت هەر وا هەست ئەكەیت لە بەغا یت یا لە بەسڕا چونكە تا كوردیك ئەبینیت دە عەرەب ئەبینی . تەنانەت ئەو گۆرانیانەی كە بەر گویت ئەكەون لە دوكانەكانەوە هەمووی عەرەبی یە .
زۆر جار گویمان لە "سەركردەكان"مان دەبیت باس لە دەولەتی كوردی ئەكەن, كە لە راستیدا ئەوان هەموو خەمیكیان رازی كردنی ئەو ولاتانەیە كە نۆكەریان بۆ ئەكەن. بۆ سەلماندنی قسەكانیشم ئەوەتا یەكیكیان لەگەل لیسەندنەوەی متمانەیە لە مالكی ئەویتر دژی .ئەوە نەبی ئەم لەگەل بوون و لەگەل نەبوونە لەسەر ئەساسیكی نەتەوەیی بیت, بەلكو لە سەر ئەساسی گویرایەلی بوونیانە بۆ ولاتانەی كە ئەمان داردەستیانن. ئەگەر گویمان لە راگەیاندنە كوردیەكانی خۆشمان بیت, ئەوا سەری زمان و بنی زمانیان تەنیا ئەوەیە كە تاكی كورد هان دەدەن بۆ ئەوەی ئاشتیخواز بیت لەگەل "برا" عەرەبەكان و دژی "chauvinism " بیت. من لەگەل توندرەوی نیم بەلام ئەگەر ئیمە تەماشا بكەین ئەو ناوچانەی عەرەب بەشەڕ نەیتوانی داگیری بكات ئیستا بە ئاشتی دەستی داگیری ئەكات. لە راستیدا ئەمەوی بلیم هەر میللەتیك كە "عنێری" نەبوو بەرامبەر بە دوژمنانی ئەوە هەرگیزاو هەرگیز نابیت بە دەولەت,زوربەی رۆشنبیرو فیلەسوفەكانی وەكو فیختە و هیوم و شوپنهاوەر و نیتچە...و میژونووسانی وەكو ابن خلدون كە بە روونی باس لەوە دەكەن بۆ ئەوەی دەوڵەتت هەبیت دەبیت جوریك لە رەگەزپەرستی هەبیت لە ناو تاكەكانی ئەو نەتەوەیەدا یا خود هەست كردن بە شانازی كردن بە نەتەوەكەت هەروەكو هیتلەریش لە "خەباتی من" باسی ئەكات. لەوانەیە" كۆتریكی ئاشتی" بلیت : نەخیر, دەبیت ئیمە بروامان بە پیكەوە ژیان بیت. من ئەلیم راستە بەلام پیكەوە ژیان لەگەل كی؟ لەگەل كەسیك كە بیت ئەوەی مانای كوردە بیسریتەوەو تعریبی بكات .بەداخەوە ئەم پارتە ناكوردیە مافیانەی خۆمان ئەوەی هەستی نەتەوایەتی بوو لە لای تاكی كورد سریانەوە, تەنانەت خۆم زۆر جار بیرئەكەمەوەو ئەلیم دەبیت هەموو ئەو شتانەی كە بروام پیی هەبوو ناراست بن, بەداخەوە كە تۆ سایتە عەرەبیەكان دەخوینیتەوە و دەبینی چۆن باس لە كورد دەكەن ئینجا دەزانی كە ئەوان چی پیكەوە ژیانیكیان ئەویت.یەكیك دەنوسیت گوایە شتیك نیە بەناوی كوردستان و یەكیكی تریش دەنووسیت كورد هەر نەتەوە نیە بەلكو قەرەجی فارسن كەچی بەداخەوە خوینەری كورد زۆر بی ئاگایە تەنانەت هیزە ئۆپزسسیونەكانیش لە راست هەندیك پرسی نەتەوەیی گرنگ دا بی هەلویستن.لە كوتاییدا دەلیم لەگەل ئەوەی لەزوربەی ولاتە پیشكەوتووەكاندا ووشەی "racism" ئیستا خەلك زۆر بەناشیرین وەسفی ئەكات بەلام من پیم وایە كورد زۆر پیویستی بەوەیە لە بەرامبەر ئەم شالاوەدا ئەویش"racist" یان بە مانایەكی جوانتر "patriotic"بیت.
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان









