کورده‌کانی کوێت یان بۆره‌که‌یی؟!
10/10/2010, 12:00 (GMT+1)

ئه‌وه‌ی جێگای نیگه‌رانیه زۆر به‌دره‌نگه‌وه ناوه‌نده بڕیار به‌ده‌سته‌کانی کورد که‌م تا کورتێک به‌ده‌نگ ئه‌و بابه‌ته گرنگه‌وه چوون و خستویانه‌ته ئه‌جێنده‌ی کاره‌کانیان. به‌ڵام هێشتا به پێی پێویست نیه!
له هه‌موانمان ئاشکرایه که له ئه‌نجامی به‌ڕه‌وا نه‌زانینی ئارامی بۆ مرۆڤه کورده‌کان جا خاوه‌نی هه‌رچی دین، مه‌زهه‌ب، کلتوور و دیالۆگێکی قسه پێ‌کرد بووبن، تا ئه‌مڕۆش له په‌رته‌وازه بوون و ئاواره بووندایه. هه‌ر کون قوژبنێکی ئه‌م دنیایه بگه‌ڕێی چه‌ند کوردێکی تێدا ده‌ژێت. به‌هۆی به‌رزی هه‌ستی نه‌ته‌وه‌یی و کلتوری له‌ناو ئه‌و گه‌لانه‌ی که کورد له‌گه‌ڵیاندا ژیان به‌سه‌ر ده‌بات، وای له کورده‌کان کردووه که زیاتر شانازی به کلتور و زمانه‌که‌ی خۆیان بکه‌ن و هه‌ستی کوردایه‌تیان تێدا به‌هێزتر چرۆ بکات.
بۆرهکهیهکان یان کورده‌کانی کوێت وه‌ک نموونه ده‌توانین بهێنیهنهوه، که ساڵه‌های ساڵه له به‌غداد و کوێت په‌رش و بڵابووون، ئه‌مڕۆش به‌سه‌دان خێزانیان له له‌نده‌ن، ئه‌ڵمانیا، هۆڵندا، دانیمارک و سوئێد و ئه‌مریکا ده‌ژین زۆر به‌یان به ده‌فته‌ر نفوس و به جنسیه ده‌یسه‌لمێنن که که‌رکوکین. زۆر شانازیش به کورد بوونی خۆیان ده‌که‌ن. ئه‌وه‌شیان له خۆنشاندانهکانی کوێت دڵنایی له‌سه‌ر کردۆته‌وه. به‌ڵام به‌داخه‌وه تا ئێستا به‌پێی پێویست کاریان له‌سه‌ر نه‌کراوه و کۆی نه‌کراونه‌وه!!
زۆر که‌س له‌وانه‌یه بۆرهکهیهکان له‌گه‌ڵ کورده فه‌یلیه‌کانی به‌غداد تێکه‌ڵ بکات، چونکا ژماره‌یه‌کی زۆریان له شارع سه‌عدونی به‌غداد کاریان ده‌کرد و له به‌یاع، مه‌نسور و حی الخچرا‌و ده‌ژیان. به‌ڵام ئه‌وان خۆیان به جیا ده‌زانن له برا فهیلیهکانیان. چونکا ئه‌وانه خۆیان به که‌رکوکی ده‌زانن و زۆر به‌یان جنسیه و نفوسیان که‌رکوکه، به‌شێکیشیان له ده‌ربه‌ندی خان و سنه ده‌ژین. (وه‌کو مه‌زهه‌بیش خۆیان به سونه ده‌زانن هه‌ر چه‌نده ئه‌وه‌یان کاریگه‌ری که‌متره له‌سه‌ر کورد بوونیان یان که‌رکوکی بوونیان).
ئه‌مڕۆ کاتی خۆیه‌تی سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێمی کوردستان، ئه‌م کوردانه پشت گوێ نه‌خات و کاری له‌سه‌ر بکات. چونکا به‌دڵنیایه‌وه ئاوڕلێدانه‌وه‌یان کاریگه‌ری هه‌یه له‌سه‌ر به‌رز کردنه‌وه‌ی ڕێژه‌ی کورد له ناوچه کێشه له‌سه‌ره‌کان به تایبه‌ت له که‌رکوک دا.
پێشنیاریش ده‌که‌م بۆ هاوزمانه‌کانم که له هه‌ر کون و که‌له‌به‌رێکی دنیا دا ده‌ژین کلتور و زمانی خۆیان بزر نه‌که‌ن و ناوه‌ند و ڕێکخراوی سه‌رده‌می و شارستانی به گوێره‌ی یاسای ئه‌و ووڵاته‌ی لێی ده‌ژین دروست بکه‌ن بۆ لێک گردبوونه‌وه په‌ره به‌زمان و کلتووری ڕه‌سه‌نیان بده‌ن خۆیان به‌خاوه‌نی کێشه‌ی کورد بزانن نه‌ک هه‌ر له‌کوردستان به‌ڵکو له‌دنیادا.
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان









