<

سەرۆك مەچووە بولغاریا خۆت و ئەدەهەم بارزانى بەیەكەوە وەرن بۆ تەندروستى ڕانیە !!.

30/03/2012, 12:00 (GMT+1)




ئەوە هەر ئێمەى هاوڵاتى پلەدووى ئەم هەرێمە گەندەڵستانە نین هاوار ئەكەین دام و دەزگاكانى ئەم هەرێمە بەحزبى كراون یان بەعەقڵى بۆگەنى كادیرى نەخوێندەوار پڕكراون هەر ئێمە نین هاوار ئەكەین ئەم هەرێمە تاگەردنى نقوومى دزى و گەندەڵى بووە ئەوە خۆت بووى سەرۆك هەفتەى ڕابردوو لەڕاپۆرتێكدا دانت بەسەدان كارەسات و گەندەڵیى داناو باسى خۆت و بنەماڵەكەت نەكرد ئەزانى سەرۆك سەرەتاى ڕاپۆرتەكەت باسكردن بوو لەكارەسات و ماڵوێرانیەكانى كەرتى تەندروستى لەكوردستان ئەى كوا بەدوا داچوونت بۆ دادگایى كردنیان ؟
ئەى كوا چارەسەر ؟ كەخۆت هێندە باش ئەزانى چى دەگووزەرێ لەكەرتى تەندروستى ئەى كوا فەرمان و لیژنەت بۆ چارەسەریان ؟
ئەگەر هەر باسكردن بێت ئەوە دە ساڵە كوردستانپۆست نەك هەر باس دەكات دەستى لەسەر برینەكانیش داناو چارەسەریشى بۆ خستنەڕوو .
ئەگەر بەڕاستى سەرۆكى و لەخەمى میللەتەكەت دایى مەچۆ بۆ بولغاریاو ئەمریكا وەرە بۆ ڕانیە وەرە یەك بەیەكى قەزاو ناحیەكان بەسەر بكەوە وەرە خەڵك و دكتۆرو كارمەندانى تەندروستى بدوێنە بزانە چى دەگوزەرێ لەم سنوورە ؟
ماستاوچیەكانى سەندیكاو جاسووسەكانى حزب بانگ مەكە ، چونكە تۆ چۆن میللەت چەواشەدەكەى ئەوانیش بەهەمان شێوە چەواشەت دەكەن و بەهارت بۆ دێنە چۆكان وەرە خەڵكى دڵسۆزو دكتۆرو كادیرى تەندروستى چالاك بانگ بكە كەئامادەنین كڕنووش بۆ بتەكانى حزب بەرن و لەبەر دەرگاى مودیرعام و ئەو هەموو ماستاوچی و سەلفیەیى بەڕێوبەرایەتی بوەستن كەهەڕەشەو چاوسوور كردنەوە لەكچان و ژنانى ناو بەڕێوبەرایەتى بۆتە كاریان و داواى حیجاب پۆشى دەكەن ؟
وەرە سەرۆك مەچۆ بۆ بولغاریاو ئەمریكا وەرە بۆ ڕانیە بزانە دۆخى تەندروستى سنوورى پشدەرو بیتوێن چۆنەو كام عەقڵى حزب و دیوەخان و بنەماڵە هەڵى دەسوڕێنێ ؟
 سەرۆك مەچۆ بۆ بولغاریا وەرە بۆ ڕانیە لەحاڵى تەندروستیەكەى بپرسە بزانە چۆن هاوشێوەى دام و دەزگاكانى ترى سنوورەكەو هەرێمە گەندەڵەكەت قێزەون بووە ؟
 مەچۆ بۆ بولغاریا وەرە بۆ ڕانیە سەیركە بزانە چۆن حزب نەخوێندەوارێكى دەرچووى ئامادەیی كردووە بەلێپسراوى بەشى پلان دانانى بەڕێوبەرایەتیەكى گشتى وەك تەندروستى ڕانیەو نووشتەچی و بەناو مەلایەكى كردووە بەڕاوێژكارى بەڕێوبەرى گشتى و ماستاوچى و جاسووسى كردووە بەبەڕێوبەرى ئیدارەى نەخۆشخانەكان و قبوڵ خاسى قانوونى ئێوارانى كردووە بەلێپسراو بەشى یاسایى كەدوایى نیوەڕۆیان بەبەرچاوى حكومەت و سەندیكاوە لەناو چەقى بازاڕى ڕانیە دەرمانخانە بەناوو لۆگۆى نهێنى كۆگا بەڕێوە دەبا ؟
سەرۆك مەچووە بولغاریا وەرە بۆ ڕانیە تاسەدان گەندەڵى و كارى بێ ئابڕوویى ئەم بەڕێوبەرایەتیەت بۆ بخەمەڕوو ؟ بزانە چۆن جەنابى بەڕێوبەرى گشتى بەوەكالەت قوڵى نەقڵ و نان بڕین و لادان و چاوسووركردنەوەى لەخەڵكى فەقیر هەڵماڵیوەو بۆ كادیرانى حزب و كەسوكارى ئاغاو فیرعەونەكانیش بێ دەنگى هەڵبژاردووەو خۆى نابینێت كەبەوەكالەت دانراوە ؟ وەرە سەرۆك مەچووە بولغاریا وەرە هەیكەلى ئیدارى ئەم بەڕێوبەرایەتیە ببینە كەبەرپرسیارە لەتەندروستى سەدان هەزار كەس و سنوورێكى بەرفراوانى هەردوو قەزاى ڕانیەو قەڵادزێ و ناحیەیى ئیسێوەو ناحیەیى هێرۆ و ناحیەیى هەڵشۆو ناحیەیى ژاراوەو ناحیەیى سەنگەسەرو ناحیەیى بنگردو ناحیەیى سەركەپكان و ناحیەیى چوارقوڕنە و ناحیەیى حاجیاواو ناحیەیى سەروچاوەو ناحیەیى خدران و سەدان گوندى تر .
سەرۆك ئەمە لەسنوورێك ڕوودەدات سەدان كیلۆمەتر لەجەنابت و دیوانە دیوەخانەیەكەى سەرۆكایەتى هەرێم دوورە كەبەدە ساڵ جارێكیش نایەیت بۆ سەردانى نەوەك بێی بەدواى كێشەكانى سەرۆك بۆ تەنها دە دەقیقەش بێت وەرە بۆ ڕانیە مەچۆ بۆ بولغاریا وەرە بۆ ڕانیە بزانە حاڵ و گوزەرانى دەرمان و پێداویستیەكانى نەخۆشخانەكانى ئەم سنوورە چۆنە ؟ وەرە بزانە چۆن ململانێیى شەخسى و حزبى و بنەماڵەیى نەخۆشى داماوى كردووە بە قوربانى ؟ وەرە بزانە چۆن بەناوى گەڕانەوەى پارە بۆ حكومەت نەخۆشت بۆ دەكوژن و دەیكەن بە قوربانى ئەم سیستەمە بۆگەنەى جەنابت و ئەدەهەم بارزانى بناغەتان بۆى داناوە ؟ لەكوێیى دوونیادا شتى واهەیەو بووە ؟ كام سیستەمى تەندروستى دونیا ئەوەى قبوڵە ؟ تۆ چل دانە ڕۆژ دەرزى نەدەى بەنەخۆش و هاوڵاتى خۆت بڵێیى پارەكەى زۆرە بۆ حكومەت ؟سەرۆك خۆڕا ناڵێم وەرە سەرۆك خۆڕا ناڵێم مەچۆ بۆ بولغاریا وەرە بۆ ڕانیە سەرۆك .
((بۆ ئەوەى چڵكاوخۆرو جاسووسەكانى حزب و سەندیكاو جەنابى مودیرعام نەڵێن زیادەڕۆیە یان بۆ بەڵگە ناخەیەڕوو ئێستا زیاتر بۆتان دەخەمەڕوو دوایى وەرە سەرۆك خۆت بەدواداچوونى بۆ بكە)) جەنابى مودیرعام و نەخوێندەوارەكەى پیلان دانان چل دانە ڕۆژە دەرزى ئەپیراكسیان دابین نەكردووە بۆ نەخۆشخانەكان (لە 10 / 2 تا 20 / 3) ئەم دەرزیە نەبووە لەم سنوورە و سەدان نەخۆشى نەدارو هەژار ڕۆژانە چاوەڕێ بوون بۆیان بكڕن ، جەنابى بەناوى گرانى نرخى دەرزیەكە گوایە كولفەى زۆر لەسەر حكومەت دەكەوێت ئامادە نەبووە بیكرێ بۆ نەخۆشى داماو و هەژار ؟
كێ بەرپرسیارە لەمە سەرۆك ؟ سەرۆك لەكوێیى سەرۆك ؟ ئەى ئۆپۆزسیۆنە خەوتووەكە تۆ لەكوێیى ؟
 هەموو شتێك هەر بودجەو نەوت و پێشمەرگە نیە ؟ وەرن بەدواداچوون بۆ ئەو هەموو كارەساتانەى تریش بكەن ؟ لەپێناوى گەڕانەوەى پارە بۆ حكومەت هاوڵاتى خۆت بكوژى لەكوێیى دونیادا شتى واهەیە سەرۆك ؟ بۆ ناپرسى لەحكومەت وپەرلەمانى بولغارى سەرۆك بڵێ ئەمە لاى ئێوە بووایە چى دەقەوما ؟
سەرۆك دەڵێن لەژێر هەڕەشەى كوردستانپۆست دابینیان كردووە گووتیانە كوردستانپۆست بزانێت دەتانكات بەپەند بڕۆن زوو بیكڕن تاكوردستانپۆست نەیزانیوە ؟ واتا سەرۆك ئەوەندەى لەكوردستانپۆست دەترسن نیو ئەوەندە لەدەسەڵات و پەرلەمان و جەنابت و ئۆپۆزسیۆن ناترسن .

بۆیە سەرۆك مەچووە بولغاریا وەرە بۆ ڕانیە دكتۆرێك سەقافەت و ئیدارەدانى ئاوابێت بەرژەوەندى حزب و سواڵكردنى بۆ وەزارەت لەسەر حسابى نەخۆش و هاوڵاتى نەدار لاپیرۆزتربێت لەخزمەتكردنى نەخۆش ئومێدى چیت پێیى بێت ؟ ئەوەتا ئەدهەم بارزانیەكى كوردكوژى نەخوێندەوار گلەیى لەم وەزارەتە هەیە دەبوو وەزیرو دەیان دكتۆرى وەك ئەو مودیر عامەى ڕانیە هەر خۆیان بكوشتایە لەداخان نەوەك هەر وازهێنان ئەدهەمێك بەو هەموو بێ عەقڵیەوە دەڵێت ئەم وەزارەتە لەهەڵەبجە خراپترمان بەسەر دێنێت
 دەڵێین بێگومان وایە جەنابى ئەدهەم بارزانى چونكە ئەم هەرێمە تۆى كورد كوژ و سەرۆكێكى نەخوێندەوارو مدیرعامێكى حزبى ئیدارەى بدات كەپێیى باش بێت پارەى میللەت بۆ زارى فیرعەونەكانى وەك ئێوە بێت نەوەك بۆ چارەسەرى نەخۆش بێگومان هەر وادەبێت ئەمە هەڵەبجەیە بۆ خۆى
وەرە سەرۆك وەرە مەچۆ بۆ بولغاریا وەرە بۆ ڕانیە كەچل دانە ڕۆژ نەخۆشخانەكانت بێ دەرزى بوون بێگومان ئەوە هەڵەبجەیە بۆ خۆى ؟
وەرە سەرۆك وەرە بۆ بەڕێوبەرایەتى تەندروستى ڕانیە بەڕێوبەرایەتیەك پیاوێكى نەخوێندەوارى جاسووسى حزبى لەیەك كاتدا لێپسراوى بەشى پیلان دانان و سەندیكاو مەڵبەندە 24 كاتژمێریەكان و دەرمانخانەو كۆگاى دەرمان لەبازارو هەر خۆى هەموو شتێك بێت بێگومان دەبێت چاوەڕێیى كارەسات و هەڵەبجەى تریش بكەین بۆیە دەڵێم وەرە سەرۆك وەرە تكایە زوو وەرە مەچۆ بۆ بولغاریا و ئەمریكا وەرە بۆ تەندروستى ڕانیە .

تێبینى ..
زۆر پێكەنیم بەم هەواڵەى خوارەوە ڕۆژى 25 / 3 / 2012 لەسایتى لڤین پرێس دابەزى بوو ئەدهەم بارزانیەك لەهەموو شتێك دەچێت تەنها مرۆڤ نەبێت گلەیى لەم وەزارەتە هەبێت لام سەیرە ئەم وەزیرە لەژیاندا ماوەو خۆى نەكوشتووە .

ئه‌دهه‌م بارزانی‌ بۆ وه‌زیرێكی‌ یه‌كێتی‌: خه‌ریكه‌ وه‌زاره‌ته‌كه‌ت له‌كاره‌ساتی‌ هه‌ڵه‌بجه‌ خراپترمان لێ‌ به‌سه‌ردێنێت .
لڤین پرێس .
ئه‌دهه‌م بارزانی‌ ئامۆزای‌ مه‌سعود بارزانی‌ له‌دیمانه‌یه‌كی‌ تایبه‌تدا له‌گه‌ڵ گۆڤاری‌ لڤین ڕه‌خنه‌ی‌ توند له‌وه‌زاره‌تی‌ ته‌ندروستی‌ ده‌گرێت كه‌وه‌زیره‌كه‌ی‌ دكتۆر تاهیر هه‌ورامیه‌ و كاندیدی‌ یه‌كێتیه‌، و ده‌ڵێَت خه‌ریكه‌ وه‌زاره‌تی‌ ته‌ندروستی‌ له‌كاره‌ساتی‌ هه‌ڵه‌بجه‌ خراپترمان لێبه‌سه‌ردێنێت.
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست