ڕێککه‌وتنی ستراتیژی نێوان پارتی و یه‌کێتی ،،ئه‌گه‌ره‌کانی هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی!!
28/07/2009, 12:00 (GMT+1)

وه له پێش ده‌ست پێکردنی بانگه‌شی هه‌ڵبژاردنه‌کانی ئه‌م جاره، ده‌نگۆی ئه‌وه هه‌بوو که دوای ڕاگه‌یاندنی ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌کان ، ئه‌گه‌ری ئه‌وه هه‌یه که پارتی له‌م ڕێککه‌وتنه پاشگه‌ز ببێته‌وه و به بیانووی ئه‌وه‌ی که یه‌کێتی ده‌نگێکی زۆری له کیس چووه ،ئه‌ویش به هۆی بوونی لیستی گۆڕان له ناو خودی یه‌کێتی و زۆربه‌ی لایه‌نگران و ئه‌ندامانی یه‌کێتی ده‌نگ ده‌ده‌ن به‌و لیسته ، وه به پێی خاڵێک له ڕێککه‌وتنه‌که ده‌بێت ئه‌ندامان و لایه‌نگرانی یه‌کێتی ده‌نگ بۆ مه‌سعود بارزانی بده‌ن بۆ سه‌رۆکی هه‌رێم و ،له به‌رامبه‌ر ئه‌مه‌ش ئه‌ندامان و لایه‌نگرانی پارتی ده‌نگ ده‌ده‌ن به جه‌لال تاڵه‌بانی له هه‌ڵبژاردنی داهاتووی عێراق و مه‌سه‌له‌کانی تری ده‌سه‌ڵات.
وه ئه‌وه‌ی ئه‌م ئه‌گه‌ره پشتڕاست ده‌کاته‌وه ئه‌وه‌یه ،که ئه‌مڕۆ فازیل عمر ووته‌بێژه پیاوه‌که‌ی لیستی کوردستانی ڕایگه‌یاند، که ئه‌ندامان و لایه‌نگرانی یه‌کێتی زۆربه‌یان ده‌نگیان بۆ لیستی گۆڕان و د.که‌مال میراوده‌لی داوه،بۆیه سه‌رۆک بارزانی له‌و ده‌ڤه‌ره ده‌نگێکی وای نه‌هێناوه و ئه‌مه‌ش پێچه‌وانه‌ی ئه‌م ڕێککه‌وتنه‌یه که له نێوانماندا هه‌یه.
وه ئه‌وه‌ی شایانی باسکردن بێت پارتی پێشتریشیهکێتی له‌مه ئاگادار کردبووه‌و که ئه‌گه‌ر هاتوو لیستی گۆڕان ده‌نگێکی زۆری هێنا ئه‌وه ئێمه به هیچ شێوه‌یه‌ک پابه‌ند نابین به‌و ڕێککه‌وتنه، چونکه ده‌بێت ئه‌و کورسیانه‌ی که لیستی کوردستانی ده‌یهێنێت بکرێته نیوه ئه‌گه‌ر 50 کورسی بوو هه‌ر یه‌که‌یان 25 کورسی ،به‌ڵام پارتی پێداگیری له‌وه کردبوو ئه‌گه‌ر لیستی گۆڕان ده‌نگ بێنێ ئه‌وا 60 % کورسیه‌کانی ده‌وێت ، چونکه یه‌کێتی ده‌سه‌ڵاتی له سلێمانی و ناوچه‌کانی تر زۆره و ، وه ئه‌وه‌ش کارده‌کاته سه‌ر ده‌نگه‌کان و ڕێژه‌که‌ی ده‌گۆڕێت،
وه پشت به‌ستن به لیدوانه‌کانی ووته‌بێژی لیستی کوردستانی و ئه‌و هه‌واڵانه‌ی که بڵاو ده‌بنه‌وه پارتی ئه‌گه‌ری هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه و پابه‌ند نه‌بوونی به‌ڕێککه‌وتننامه‌ی ستراتیژییه‌وه زۆر ،زۆره ، وه له ڕۆژانی داهاتوو ده‌بێت چاوه‌ڕوانی ئه‌نجامی کۆتایی هه‌ڵبژاردنه‌کان بین .
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان









