گروپەكانی ئاشتی بانگیان لە بەرپرسانی هەرێمی كوردستان كرد كە نەبنە بەشێكی سیاسەتەكانی پاكتاوكارانەی توركیا
17/12/2009, 12:00 (GMT+1)

ووتەبێژی گروپەكە، نورەدین تورگوت لیدوانەكەی خوێندوەو ووتی: نزیكەی 18 هەزار كەس بە هۆی كوشتن و گوشاری دەوڵەتی توركەوە، كۆچبەری باشوری كوردستان بوون و وێرای گوشار، سەختی ژیان و هەڵسوكەوتی دژە مرۆڤی، بە شێوەیەكی ئابڕومەندانە درێژەیان بە ژیان داوە. لە ئێستاشدا، دەوڵەتی تورك دەیەوێت بە بەشداری هێزە نێونەتەوەی و هەرێمیەكان سیاسەتی پاكتاوكردنی گەلەكەمان پەیڕەو باكات و بەو ئامانجەش بەشداری كۆبونوەی 21ی ئەم مانگەی هەولێر دەبێت.
تورگوت ئاشكراشی كرد، دەوڵەتی تورك لە كۆڵانەكان و شەقامەكاندا كوردان دەكوژن و كوشتنەكانی بكەری نادیار دریژەیان هەیە، هەروەها ڕەوشی بەرێز ئۆجەلان كە ئیرادەی 3 ملیۆن و نیوو مرۆڤە، دژوار دەكرێت، لە وەها دۆخێكدا چۆن دەتەوێت مەخموریەكان بگەڕێنیتەوە. بۆ ئەوەی خەڵكی مەخمور بگەرێنەوە، دەبێت هۆكارەكانی كۆچبەر بوونیان سەر ڕاست بكرێنەوە. نورەدین تورگوت داوای كرد، نەخشە و پیلان لە سەر مەخموریەكان نەسەپێنێت و داوای لە بەرێوەبەرایەتی هەرێمی كوردستانیش كرد، نەبێتە بەشێك لە سیاسەتەكانی تورك.
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان









