وەڵامی پێشمەرگەیەکی بێناوی مودەعی چاکسازی مێژووی ٤٠ ساڵ خەباتی حیزب دێموکرات بڵاو کراوە لە کوردستان پۆست دا، ریکەوەتی ١٥/٠٨/٢٠١٠ لە ژێر سەر
19/08/2010, 12:00 (GMT+1)

بەر لە وەڵام و لێدوان لە سەر پێشنیاری کەسێک بهناوی پێشمەرگەیەکی بێناوی مودەعی ڕووبەڕوو بونەوەی لەگەڵ بهڕێزان مهلاعهبدوڵڵا حهسهنزاده، مهلا حهسهن ڕهستگار، کهریم حهدداد، حهمهدهمین سیراجی، ئهحمهد نستانی، پێویستە بە چەند شتێک ئاماژە بکرێت.
یەکەم، برای بەرێز پێشمەرگەی بێناوی مودەعی پشتڕاستکەرەوەی مێژووی ٤٠ ساڵ خەباتی حیزبی دیموکراتی کوردستان، کاک حەمەدەمین سەراجی ماوەیەک لەوەو پێش کۆچی دوایی کردوە و لە مەدیدان دا نەماوە، کەوابوو ئەرگەر قەرارە وایە کەسێک وەک شاهیدی ئەوە باس لە گەڵ جەنابەت ڕووبەڕوو بێتەوە دەبێ مابێت و لە گۆرێ دابێ.
من ئەو مەسەلەی وەکوو خاڵێکی لاوازی زانیاری و بێ ئیتلاعی تۆ لە مەڕ میژووی خەباتی حیزب و پێداگرێت لە هەمبەر ڕووداوەکە دەبینم. وەک مودەعی و پشتڕاستکەرەوەی مێژووی حیزب پێویست لانی کەم ئاگاداری ڕووداوەکانی هەنوکەی بێ بۆ ئەوی تووشیی هەڵەی لەم چەشنەیە نهبێ.
دووهەم، تا ئەو جێیەی من لەبیرم بێت، لە وەڵامی ڕەخنەگەرانەتدا ئیشارەت بەوەی کردبووە کە لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان و لە ناو جەرگەی دوژمن دا دەژی و وەڵام دەرانەت بە ژیانی هەندەران نشینی و ڕاحەتی تەڵەبی ناو دەبێ، بهڵام ئیستا پێشنیاری بۆ ڕووبەڕووبوونەوە و کۆبوونەوە لە یەکێک لە گوندەکانی قەندیل لە گەڵ سەرکەردەکانی زیندووی ئاگاداری کۆنگرە ٢و٣ حیزب دەکەێ، ئایا تۆ خۆت هەستت بەو مەسەلەیە کردوە؟.
هەرچەند راڤەت نەکردوە بۆ دەتهەوێت لە گەڵ ٤ کەسی زیندووی ئەو ڕووداوانە ڕووبەروو ببێتەوە، لە کاتێکدا، جگە لە ناو بڕاوان ژمارەیەکی بەرچاو لە بەشدارانی کۆنگرەی ٢ و ٣ ی حیزب زیندوون.
ئەوش لای من هێندیکی پرسیاری درووست کردون، من نەزەرم تۆمەت هەڵبەستن نیە بەڵکوو پێم وایە ئەگەر جەنابەت مەبەستت خزمەتکردن بە جوڵانەوە و خەبات و سەربەخۆیی میللەتی کوردە، دەبێ بەسەراحەت و سەداقەت بێنە مەیدان و ئاشکاری بکهی لە کێوی کوردستان دەژی و لە کێیەوە پێشمەرگەی حیزب بووی و چ بەرپرسییەکەت بووە و پێویستە ناکا لە نهێنیدا قسە بکهی و لە پشتی پردە ڕا ڕێپێشنادەڕی خەباتی گەلی کورد بی و خەت و گەرای داهاتووی جووڵانەی خەڵکی کورد لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان ئاشکرا کهی.
مەسەلەیەکی تر کە جێی پرسیارە و بۆ خوێنەران و لایهنگرانی حیزب زۆر گرینگە ئەوەیە، تۆ باس و لێدوان لە کۆنگرەی ٢ و ٣ ی حیزب دەکەی و جەخت دەخەنە سەر ڕووداوەکانی هوتیل فندق لە بەغدایە ولەو پێوەندییدا ئەو نمونەی خوارەوە دێنێەوە:
"دهڵێن چهند هاوڕێ له گۆمێک دا مهلهیان دهکرد، یهکێکیان مهلهی نهدهزانی و تا مل چۆ ناو ئاو، له ناکاو تهنگاو بوو و... پیسایهکهی کرده ناو ئاوهکه، پاشان دیتی پیسایهکهی سهر ئاو کهوتووه. کابرا به چهپهڵۆکان به پیسایهکهیدا دهدا و دهیوست ژێرئاوی کات. هاوڕێیهکانی چاویان پێکهوت و پێی پێدهکهنین. کابرا گوتی چا چا گوی منه بهڵام له من باشتر مهلهی دهزانی وهسهر ئاو دهکهویت. ئاخر ڕهحمان قاسملو تۆش گوی منی، کۆنگره له بهغدا دادهگریت و له من چاتر مهله دهزانی. منیش لهو کۆنگره چۆمه دهرێ." کاک تاهیر قاسمی تۆخوڵا له سهرکردهکانت بپرسه ئهو ڕوداوه کێ ڕوو به قاسملو گوتی له هوتیڵ فندقی بهغدا ساڵی 1971؟
"تۆ له کۆنگرهی 2 به هۆی خهیانهت به حیزب و جاسوسی بۆ ساواک، له حیزب دهرکراوی، تۆ ئهندامی حیزب نیت، حهقت نیه له کۆنگره دا بهشداری بکهیت، چ بگات به ڕابهرایهتی کردنی." کاک تاهیرقاسمی ئهمهشیان بپرسه که قسهی کێیه که ڕوو به قاسملو کرا له ههمان کۆبوونهوهدا؟ بپرسه که گهلۆ تهوهینه و پێشمهرگهی بێناو ههڵی بهستهوه یان ڕاستیهکی مێژوویه و قوتدانی زۆر زهحمهته".
برای خۆشەویست تۆ کە بهناوی پێشمەگەیەکی بێناوی مودەعی چاکسار مێژووی ٤٠ ساڵ تێپەربوونی حیزب دێموکرات قسە دەکێ، پێویستە بزانی رەعایەت کردنی ئوسوول و نەزاکەت لە قسەکردن دا مەرجی یەکەمی ئینسانییتە، هەڵبەت من نێهتم تومەت و بێ حۆرمەتی نیە، بەڵام لە نمونە هێنانەوەدا تۆ زەرەیەکەت نەزاکەت و ئەدەبەت بە جێی نەهێناوە، لە وەشەیەک ئیستیفادەت کردوە، تەنانەت منداڵێکی بێ ئەدەبیش بهکاری ناهێنی.
تۆی مودەعی چاکسازی رابردووی حیزبی دێموکرات لەو پەڕی بێ ئەدەبیدا قسە دەکەی و بە هیچ سنوورێکیش پابەند نیی، ئایا ئەو پرسیارەت لە خۆت کردوە کە شایەستەی ئەو پیداگری و مودەعی بوونی ئاشکراکردنی راستیەکانی ٤٠ ساڵ تیپەر بوونی مێژووی خەباتی حیزبی دێموکراتی کوردستانی؟
یاخۆد، ئایا باشتر نەبوو پێشتر ئوسوولی لێدوان و قسەکردن فێر بی و دواتر وەک مودەعی و پشتڕاستکەرەوەی مێژووی خەباتی کورد بێتە مەیدانی پێداگری ڕاستیەکانی حیزب؟.
ئەگەر تۆی پێشمەرگەی بێناو و مودەعی پشتڕاستکەوەی مێژووی ٤٠ ساڵ خەبات و جوولانەوەی کورد و ناسراوی هەموو ئەوانەی کە ناوەت بڕدون، تەنانەت حازریشی لە یەکێک لە گوندەکانی قەندیل دانیشتن و کۆبۆنەوە لەگەڵیان بكهی، بۆ ڕەزای خوینی شەهیدانی کورد و پێشگرتنی زیاتر کەج ڕەوی ناوبڕاون، بۆ خۆت ئاشکرا ناکەێ تاکوو خەڵکی کورد ولایەنگرانی حیزبی دێموکرات بزانن رەخنەگر و پشتڕاستکەرەوەی مێژووی خەباتی ٦٥ ساڵەیان کێیە؟.
تۆ کە بهناوی پێشمەرگەیەکی بێناوی مودەعی پشتڕاستکەرەوە مێژووی ٤٠ ساڵی خەباتی حیزب لە لایانگرانی ئەو حیزب دەوێت بۆ وەرگرتنی وەڵامی رەخنەکانی جەنابەت بە ناوبڕان و سەرکردەکانی حیزب موراجەعە بکەن، ئەگەر ئێوە ئاگاداری ڕاستیەکانی مێژووی حیزبن، بۆ و لەبەر چی خۆتان ڕاستیەکان بە بەڵگە و مەدرەکەوە ناخهنە بەردەستی خوێنەران کوردستان پۆست و لایانگرانی حیزبی دێموکراتی کوردستان؟.
تۆ پێداگر و مودەعیی ودەڵێ مێژووی خەبات و جووڵانەوەی ٤٠ ساڵی رابردووی حیزب لە لایەن سەرکردەکانی خەیانەتی پێکراوە نەک لایانگرانی حیزب، تۆ پێداگری کە سەرکردەکانی حیزب کەچ ڕەوییان کردوە و خەیانەتەکارن و پیاوی ساواک و بەعس بوون نە ئەوان؟.
کە وابوو، ئایا ئاساییتر و مەنتەقیکتر نەبوو کە تۆ وەک مودەعی و پێداگری ئەو مەسەلەیە بۆ ئاشکراکردن و سەڵماندنی ئیدەعاکانەت بە بەڵگەو مەدرەک وەڵامی خەڵک بەدێتەوە تاکوو سەرکردەکانی کورد؟.
لەوەی دا کە ئیوە حازرن بۆ ئاشکراکردنی راستییەکانی ٤٠ ساڵ خەباتی رابردووی حیزب ڕووبەڕووی بەشێک لە سەرکردەکانی حیزب ببێتەوە جێی رێز و حۆرمەتە، بەڵام بەرێز پێموایە بەر لە دانیشتن پیویستە تۆ ناسنامە و بەرپرسی پێشووی خۆت ئاشکرا بکهی و لە پێوەندی ئاشکراکردنی ڕاستییکەنێش لانی کەم چەند بەڵگەیەک بخێتە بە دەستی خوێنەرانی کوردستان پۆست و لایهنگرانی حیزب بۆ ئەوەی جێی هیچ شک و گۆمانێک نهمێنێتەوەو دەستی ئەندامان و لایەنگرانی حیزبیش ئاوەڵەکەێ تا بتوانی گۆشار بخنە سەر ناوبڕاوان بۆ بەشداری کردنی کۆبوونەوەیەکی ئاوا بەمەبەستی لێدوانی ڕاستیهکانی مێژووی حیزب لە یەکێک لە گوندەکانی قەندیل.
مەسەلەی سێهەم، تۆ وەک پێشمەرگەیەکی بێناو مودەعیی کە ناسراوی بەشدارانی زیندووی کۆنگرەی ٢ و٣ ی حیزبی و دوای ڕووبەڕووبوونەوە و ئاشکرابوونی ڕاستیەکانی پێشنیار دەکەی کۆنگرەری ٣ ی حیزب لە سەر ڕا لە کوردستان ببسترێت، روون و ئاشکرایە کە تۆ بڕوایەکەت بە حیزب و خەباتی کورد لە ٦٥ ساڵی تێپەربوو دا نیە.
کاکی پێشمەرگەی بێناوی مودەعی ناسراوی زیندووکانی کۆنگری ٢ و٣ی حیزب لە باسەکانەت وادەردەکەویت کە کۆنگرەکانی بستراوی دوای کۆنگرەی ٣ی حیزبت قەبووڵ نێن و لە ڕوانگهی تۆ میژووی حیزبی دێموکرات لە کۆنگرهی ٣ کۆتایی پیی دێت؟.
هەڵبەت ئەوە مافی رەوایی ئێوەیە و جێی رێزیشە، بەڵام پرسیار لێرەدا لە تۆی پێشمەرگەی بێناوی مودەعی چاکسازی مێژووی تێپەر بووی حیزب ئەویە، چۆنە تۆ لە ٤٠ ساڵی رابردوودا هیچ مەتەقیهکەت نهکردوە بەڵام ئێستا وەدەنگ هاتووی و دەتهەوێت پێش بە کەج ڕەوی سەکردەکانی حیزب بگرێت و مێژووی ٤٠ ساڵی رابردووی حیزبی دێموکرات پشتڕاست کەیەوە؟.
برای بەرێز من پێموایە ئەگەر سەرکردەکانی حیزب لە چل ساڵی ڕابردوودی حیزبی دێموکرات، حیزب یان بەرەو هەڵدێر بردوە و خەیانەتەیان کردوە، بەشداری تۆ لەو خەیانەت و سیخۆریە دا نەک کەمتر لە هی ئەوان نیە بەڵکو زۆر زۆر زیاتریشە، لەبەر ئەوەی تۆ ئاگاداری ئەو خەیانەتانە بووی و بێ دەنگێت کردوە؟.
ئەگەر تۆ لە ژێر دروشمی پێشمەرگەیەکی بێناو و مودەعی چاکسازی مێژووی حیزبی دێموکرات لەو ڕێگایەوە دەتهەوێت مەسەلەی ئەحمەد توفیق بخێتە بەرباس ئەوە شتێک، دەنا کاکی پێشمەرگەی مودەعی پشتڕاستکەرەوەی مێژووی ٤٠ ساڵ خەباتی رابردووی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران و ناسیاوی زیندووانی بەشدارانی کۆنگرەی ٢ و ٣ ی حیزب بەم جۆرە باسانە نەک هەر بە هیچ ئاکامێک ناگەیت و هەوڵەکەت تیرێکە لە تاریکایی دایە، بەڵکو لەو رێگەوە خزمەت بە دوژمنانی نەتەوەی کورد دەکەێ.
ئەوەی ئێستا کورد نیازی پێی هەیە یەکیەتی و یەکگرتنەوەو یەکپارچەیی هەموو ریزەکانە، نەک جاردان و ئاڵاهەڵگرتنی تفرەقە و نانەوەێ ئاژاوە و خزمەتکردنی دوژمنانی کورد.
، ١٧/٠٨/٢٠١٠
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان









