((بەیاننامەى ناڕەزایەتى))
12/06/2010, 12:00 (GMT+1)

ئەم تۆپبارانكردن و هەڕەشەیەى هێزە سەربازیەكانى ڕژێمى ئێران دەست تێوەردان و پێشێلكاریەكى ئاشكراى دوژمن كارانەیە كەلەدژى خەڵكى هەرێمى كوردستان بەرێخراوە .
بەڕاستى ئەوەى لەم نێوەدا جێگاى سەرسورمان و پرسیارو گومانى گەورەیە ، هەڵوێستى نابەرپرسیارانەى حیزبە دەسەڵاتدارەكانى كوردستانە لەئاست ئەم هەموو تاوانكاریەى كەكۆمارى ئیسلامى ئێران دەرهەق بەخەڵكى هەرێمى كوردستان پیادەى دەكات . لەهەمووسەیرتر ئەوەیە لەكاتێكدا ئێران تۆپبارانى ناوچەسنوریەكان دەكات ، لەهەمانكاتدا حكومەتى هەرێم و زۆربەى حیزبەكوردستانیەكان بەشدارى لەمەراسیمى ساڵیادى مەرگى (خومەینى) دەكەن و بەشانازیەوە ستایشى ڕژێمى كۆمارى ئیسلامى دەكەن .
ئێمە لەكاتێكدا بەتوندى ئیدانەو مەحكوومى هەرهێرش و تۆپبارانێكى حكومەتى ئێران دەكەین بۆسەر خەلكە گوندنشینەكان لەناوچەى قەڵادزێ و بنارى قەندیل، لەهەمانكاتیشدا ناڕەزایەتى و نیگەرانى خۆشمان دەردەبڕین لە بەرانبەر هەرهێزو لایەنێكى چەكدار كەكێشەو گرفت بۆخەڵكى ئەوناوچانە دروست دەكات .
لەكۆتایدا ئێمە هەموولایەك ئاگاداردەكەینەوە ئەگەر ئەم هەڕەشەو تۆپبارانكردنانە بەردەوامبێت وحكومەتى ناوەندى لەبەغداو دەسەڵاتدارانى هەرێمیش هەر بێ هەڵوێست بن ، ئەوا لێرە بەدواوە هەموو ڕەوایەتیەك بەكارو چالاكى و هەڵسوڕانێكى مەدەنیانەى خۆمان دەدەین لەدژى ڕژێمى كۆمارى ئیسلامى ئێران .
كــــــــەلار
10/6/2010
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان









