تێگه‌یشتنێک له دووباره هه‌ڵبژاردنه‌وه‌ی جه‌لال تاڵه‌بانی وه‌ک سه‌رۆک کۆمار
15/11/2010, 12:00 (GMT+1)

له دوای هه‌ڵبژاردنه‌که‌ی 7/3 و راگه‌یاندنی ئه‌نجامه‌کانی هه‌ڵبژاردن عێراق به بارودۆخێکی دژوار و نائارامی سیاسی‌دا هه‌نگاوی ده‌نا ئه‌ویش به‌هۆی پێکنه‌هێنانی حکومه‌ته‌وه و ڕێک نه‌که‌وتنی له‌یه‌نه سیاسیه‌کانه‌وه ،به‌ڵام ماوه‌ی هه‌شت مانگ به‌سه‌ر هه‌ڵبژاردنه‌کاندا تێپه‌ڕی رۆژی 11/11 پۆسته گرنگه‌کان بڕیاری له‌سه‌ر دراو جه‌لال تاڵه‌بانی بۆ سه‌رۆک کۆمار و نوری مالکی وه‌ک سه‌رۆک وه‌زیران و ئوسامه نوجه‌فی وه‌ک سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران و هه‌ریه‌ک له قوسه‌ی سوهه‌یل وه‌ک جێگری یه‌که‌م و عراف ته‌یفور وه‌ک جێگری دووه‌می سه‌رۆکی په‌رله‌مانی عێراق هه‌ڵبژێردران به‌م جۆره حکومه‌تی عێراقی نوێ پێکهات. تاکه بابه‌تێک که به‌لای رۆشنبیرانه‌وه جێگه‌ی ئاماژه پێکردن بێت و شایانه‌ی ئه‌وه بێت تیشکی بخرێته سه‌ر ئه‌ویش هه‌ڵبژاردنه‌وه‌ی جه‌لال تاڵه‌بانیه وه‌ک سه‌رۆک کۆمار تا چوار ساڵی داهاتووی حکومه‌تی عێراق، له‌وه‌ته‌ی سه‌رۆکی عێراق بووه به کورد بڕوا ناکه‌م کورد تاکه قازانجێکی ناوخۆی و ده‌ره‌کی کردبێت هه‌ر له پشتگوێخستنی ماده‌ی 140 هه‌تا به عه‌ره‌ب کردنی شاره‌کانی سلێمانی و هه‌ولێر و تۆپبارانکردنی کوردستان و ده‌ست تێوه‌ردانی ده‌رکی هه‌موو ئه‌مانه له سه‌رده‌م و له مێژووی ولاتێکدا تۆمار کراوه که سه‌رۆکه‌که‌ی کوردبووه هه‌تا ئه‌م چوار ساڵه‌ی داهاتووش هه‌ر ئه‌و سه‌رۆکمانه و ئه‌گه‌ر وا بڕوات ئه‌بێ مێژوو نوسینه‌وه بوه‌ستێنین ئه‌گه‌ر وانه‌بێت ڕابردوویه‌کی ڕه‌ش پشانی رۆله‌کانی داهاتوو ئه‌درێت و سه‌رشۆڕیمان بۆ ئه‌مێنێته‌وه، ئه‌وه‌ی له‌سه‌ره‌وه باسمکرد ته‌نها گشتاندنی بابه‌ته‌که و سه‌ره‌تایه‌ک بوو به‌ڵام من ئه‌مه‌وێ گرنگی بیه‌م به‌وه‌ی که ئه‌وه‌ندی مسعود بارزانی سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان پێ خۆشه که جه‌لال تاڵه‌بانی بۆته‌وه به سه‌رۆک کۆمار ئایا خودی جه‌لال تاڵه‌بانی هێنده خۆشحاڵه به‌و پۆسته؟ ئه‌مه‌ی من لێره‌دا ئه‌یڵێم ته‌نها تێڕوانینی نوسه‌رێکه بۆ بابه‌ته‌که، من ئه‌مه‌وێ باسی ئه‌وه بکه‌م پێش 4 ساڵ له‌مه‌و به‌ر کاتێ هه‌ڵبژاردنه‌کانی عێراق کرا و جه‌لال تاڵه‌بانی بووه یه‌که‌م سه‌رۆکی عێراقی فیدراڵ سیاسه‌تی پارتی بۆ هه‌وڵدان بۆ بچوکردنه‌وه و به‌رته‌سکردنه‌وه و له ناوبردنی یه‌کێتی و ڕووخاندنی ده‌ستی پێ‌کرد که ئه‌م بیرۆکه‌یه‌ش دوای یه‌گرتنه‌وه‌ی دوو ئێداره‌که ده‌ستی پێ‌کرد ئه‌وه‌ی کابینه‌ی پێنجه‌می حکومه‌تی کوردیمان به جوانی بینی سه‌رۆک حکومه‌ت و سه‌رۆک هه‌رێم هه‌ردووکیان بارزانی بوون وپارتی بوون به‌ڵام له هه‌مان کاتدا سکرتێری یه‌کێتی نیشتمانی کوردستان و هه‌ندێک له هه‌ڵسوڕاوه چالاکه‌کانی ئه‌و حیزبه به‌شداریان کردبوو له حکومه‌تی عێراقدا و له به‌غداد سه‌رقاڵ بوون و به جۆرێک توانیان گورزێکی باش بوه‌شێنن له یه‌کێتی و به تایبه‌تی دوای جیابوونه‌وه‌ی گۆڕانیش قورسیه‌تی یه‌کێتی له مه‌یدانی سیاسی کوردستان و عێراق به‌ره‌و به‌هه‌ڵمبوون ئه‌ڕۆیشت و هه‌رجاره کادرێکی یه‌کێتی به تۆمه‌تێک تێوه ئه‌گلا یا به تۆمه‌تی دزی یا به‌تۆمه‌تی جاسوسی بۆ وڵاتانی دراوسێ و هه‌ر تۆمه‌تێکی تر که پارتی خۆی مه‌به‌ستی له بوبێ به‌ڵام ئه‌وه ئه‌مجاره‌ش جارێکی دووه‌م کڵاوه‌که‌یان بۆ یه‌کێتی دووریه‌وه و جه‌لال تاڵه‌بانیان به سه‌رۆک کۆمار مه‌شغوڵکردووه و ئه‌زانن که که‌سایه‌تیه‌کی وه‌ک جه‌لال تاڵه‌بانی حه‌زی له خۆ ده‌رخستنه وپێی شتێکی عه‌یبه ئه‌گه‌ر سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان بێت و چونکه ئاستی خۆی له عێراقدا ئه‌بینێته‌وه نه‌ک له کوردستان و له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا بۆته گوێرایه‌ڵی بنه‌ماڵه‌ی بارزانی و ئه‌زانن که ئه‌وان قسه‌ی خۆش و گفتوگۆ و دانێشتن و کۆبونه‌وه له مه‌زهه‌بیاندا نیه‌و ئه‌وه‌ی ویستیان هه‌ر ئه‌وه‌یه وه‌ک ئه‌شبینی له کابینه‌ی شه‌شه‌مدا بۆی دڵی یه‌کێتی و جه‌ماوه‌ره‌که‌ی راگرن هاتوون به‌رهه‌م سالح یان کردووه به سه‌رۆکی حکومه‌ت و به‌ڵام چ سه‌رۆکێک کاتێک بڕیارێک ده‌رئه‌کات له بڕیاره‌که ئه‌نوسرێ (به بڕیاری به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆکی حکومه‌ت و به چاودێری مه‌سعود بارزانی سه‌رۆکی هه‌رێم) واته ته‌نها بڕیاره‌کانی پی بڵاو ئه‌که‌نه‌وه و ئه‌گینا دانانی بڕیار له‌م هه‌رێمه ئیشی خۆیانه و ئه‌وان وه‌ستان له‌و بواردا ئه‌مه‌ش سیاسه‌تی پارتی بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی یه‌کێتی که دڵنیا بن نزیک بۆته‌وه کۆتای‌یان به‌ڵام دوای ئه‌وه نۆره‌ی کێیه ئه‌وه که‌وتۆته سه‌ر قبوڵنه‌کردنی جه‌ماوه‌ر.
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان









